Friday, June 10, 2022
ایرانِ ما
شاید بتوان تمام آزادی زنانِ ایران را در این عکس دید و خلاصه کرد و هر کسی در جای جای دنیا با نگاه اول بفهمد که زن بودن و ارزشهای زن در ایران تحت حاکمیت دیکتاتوری آخوند یعنی چه؛ اینکه همه انسانها چه مرد و چه زن عاشق این هستند که خود لباس خود را انتخاب کنند، آزادانه تصمیم بگیرند، آواز بخوانند، موتور سواری و دوچرخه سواری کنند، انواع ورزشهای رزمی انجام دهند، تنهایی سفر کنند و بسیاری آزادیهای دیگر که حق مسلم و ابتدایی ترین حقوق هر فرد در جامعه است اما زنان مملکتِ ما که عاشق و شیفته این زیبایی ها و حق خود هستند برای انجام هر کدام از آنها نه تنها قانون ضد زن دیکتاتوری اجازه آن را نمیدهد بلکه در صورت انجام هر کدام از آنها مجازات می شود و بهایی را که باید در قبال اینها بدهند در بند شدن است چرا؟؟
چون ایرانِ ما ایرانِ چادرهای سیاه و سلب آزادی برای زنان ، ایرانِ ما یعنی سرکوب زنانی که ۴۳ سال است برای حقوقشان می جنگند و در بند می شوند اما تسلیم نه، ایرانِ ما یعنی اگر زنی موهایش دیده شد زیبایی هایش باید با اسید بسوزد و آرزوهایش مدفون شوند و ایرانِ ما یعنی اگر زن یا زنانی پی به ماهیتِ رژیمِ آخوندی برده اند و ساکت نمی نشینند جوابشان همانا زندان و انفرادی و تجاوز و شکنجه.
این است ایرانِ ما و سرنوشتِ زنانی که عاشق آفتاب و زیبایی ها هستند اما در مقابلشان حکومتی ضدِ زن وجود دارد که هر روز قانونی جدید بر ضدِشان طرح ریزی میکند.
بنفشه کریم زاده
Sunday, June 5, 2022
جنایت و جنایت
۴۳ سال قبل وقتی خمینی حکومت ایران را در دست گرفت و بر روی صندلی نشست درست همان لحظه کلید ضد مردمی بودن در ایران از طرف وی رقم زده شد و تا به اکنون که ۴۳ سال از آن سالهای سیاه و شوم میگذرد مردم را در خفا قرار داده اند چه جنایتها و چه ظلمها در حق این ملت از طرف حکومت آخوندی روا داشته نشده است که حتی قلم هم نای نوشتن آنها را ندارد، از همان بدو سر کار آمدن دادگاههای بی دادگاهی و ۵ دقیقه ای استارتش زده شد اعدام مخالفان حکومت، اقلیتهای مذهبی در ایران که همه اعدام و یا بی نام و نشان و یا تیرباران شدند جنایتها تنها با این خاتمه پیدا نکرد و ادامه دار شد و ادامه دارد و حکومت آخوندی نه تنها به وعده هایی که برای خوشبختی و آسایش مردم داده بود عمل نکرد بلکه با رواج فقر، بیکاری، فساد، اعتیاد جوانان، گسترش قانونهای ضد زن، زندانی کردن و دادن حکمهای غیر انسانی به مخالفانش و صدها مورد دیگر سعی در سرکوب کردن مردم کرد و سعی کرد با این کار نشان دهد که چقدر قدرتمند است و با این راهکارها به نوعی سعی در محکم کردن پایه های سست حکومتش داشت و دارد.
هیچ چیز توانای گنجاندن جنایتهای رژیم ایران در خود را ندارد چون هر روز ملت ایران با نوعی جدید از سرکوبگریها و عملکردهای ضد بشریت این حکومت روبرو هستند از انقلاب بی ثمر ۵۷ گرفته تا جنایت هولناک دهه ۱۳۶۰، اعدام زندانیان، آدم ربایی، سنگسار زنان، کشتار کولبران، زندانی کردن فعالان محیط زیست، زندانی کردن وکلا، فعالان حقوق بشر و دهها مورد دیگر که همگی آشکار هستند، اما از یادمان نمی رود آبان خونین ۱۳۹۸ که در اعتراضات سراسری ۱۵۰۰ نفر مردم بی گناه با تیر مستقیم این جنایتکارها کشته شدند ، ستار بهشتی وبلاگ نویس و فعال کارگری که به دست حکومت کشته شد کسی که وبلاگش تنها ۲۵ نفر بازدید کننده داشت، آیا می شود کشته شدگان هواپیمای اوکراینی که در آسمان ایران با موشک سپاه هدف قرار گرعت و صدها حانواده داغدار شدند و سرنشینان هواپیما تکه تکه شدند را فراموش کرد و حالا خوزستان و آبادان و اینکه دوباره دستخوش تکرار جنایتهای رژیم شده اند مردمی که بی گناه به دست مزدوران رژیم کشته می شوند مردمی که فقط اعتراض کرده بودند برای کوچکترین حقوق ابتدایی خود و اعتراض مسالمت آمیز که در هر کشوری این حق وجود دارد که مردم برای خواستهای خود از دولت اعتراض کنند اما جمهوری اسلامی ضد مردمی که جواب آنها را تنها با گلوله داد می کشد، خون می ریزد چون عادت به گرفتن خون ملت دارد و به نوعی همانند ضحاک خونخوار چون رژیمی که دستش به ریختن خون ملت عادت کرده است را باید گفت ضحاک خونخوار..
و در آخر حکومتی که اساس آن بر پایه ظلم و ریختن خون مردم بنیاد نهاده شده باشد بی شک حکومتی پایدار نخواهد بود و با انجام این چنین جنایتهایی سعی در بزرگنمایی کردن خود دارد اما باید خوب بداند که مروم ایران دیگر مردم سالهای ۱۳۵۷ نیستند و نسبت به قبل و ظلمهای حکومت آگاهتر شده اند و از پای نخواهند نشست و هیچ دیکتاتوری حکومتش پایدار نبوده و نخواهد بود به ویژه جمهوری اسلامی ایران.
__________________________________________
بنفشه کریم زاده
Saturday, May 21, 2022
ئەو ژنە بەجەرگانە کە وێنەکانی خامنەیی و خومەینی دەسوتێنن ھەر ئەو ژنانەن کە ٤٣ ساڵە بەردەوام بە یاسای غەلەت ، درۆ، بەندکردن، خستنە ژێر تەوژمی ئابووری، نەدانی ماف لە بواری کۆمەڵایەتی، پڕژاندنی ئەسید، بەربەست کردن ، نایەکسانی، گرتنی بڕوابەخۆیی، سەنگەسار، لەسێدارەدان و سەدان نایەکسانی تری دژە ژن لە لایەن ئەو دەسەڵاتدارانە سەرکوت دەکرێن!!
ئەگەر شۆڕشێک لە ئێران سەربگرێت بێ گومان شۆڕشێکی ژنانە دەبێ و ھیچ ھێز و دەسەڵاتێک ناتوانی ئازادەیی و بەھێزی ژنان لاواز بکات.
#بەرھەڵستی سەرانسەری جەماوەری
#نا_بۆ_کۆماری_ئیسلامی_ئێران
بانەمەڕی ١٤٠١#لوڕستان
وەنەوشە
______________________________________________
زنان شجاعی که عکس های خامنه ای و خمینی را می سوزانند همان زنهایی هستند که ۴۳ سال است مدام با قانون غلط، دروغ، زندانی کردن، اسیدپاشی، فشار اقتصادی، ندان حق و حقوق اجتماعی، گرفتن اعتماد به نفس، سنگسار کردن، اعدام کردن و صدها نابرابری ضد زن از طرف حکومتداران رژیم اسلامی سرکوب می شوند!!!
اگر انقلابی در ایران روی دهد بدون شک انقلابی زنانه خواهد بود و هیچ قدرت و حکومتی نمی تواند آزدگی و قدرت زنان را ضعیف کند.
#تظاهرات_سراسری_مردمی
#نه_به_جمهوری_اسلامی
#اردیبهشت۱۴۰۱
بنفشه کریم زاده
Wednesday, May 11, 2022
Women and cycling in Iran
Women and cycling in Iran
Your hair, your body, your walking, your laughter, your makeup, and everything that belongs to you as a woman should be covered, why? Because you are a woman and you have born in a land where the rulers have mixed religion and all other issues of the society together and you have to act according to their will and wishes. But how long does the Iranian government not want to accept that controlling a woman's body is a private matter, the Iranian government is afraid of any behavior or movement by women, an example is cycling, which they consider an ugly thing, in this regard, Iran's Supreme Leader, Ayatollah Ali Khamenei has issued a fatwa stating that women's cycling is not forbidden if it is in a place that is not in public view. He has also been said elsewhere that home is a good place to exercise, but now we need to know that cycling should also be done at home.
It seems like there are currently no major problems in Iran, such as poverty, unemployment, child labor, rape, kolbari, and economic problems and the only major problem is women’s cycling. And they think it is a big problem that needs to be solved. Why? Because here the name of a woman and women's cycling is prominent, and wherever the name of a woman is mentioned, it is the biggest problem for the mullahs, for example, on the one hand, when a few strand of a woman’s hair is not covered and it is her inalienable right how to live, and on the other hand, there are people who struggle with poverty and hunger, according to the mullahs, the problem that needs to be solved is the uncovered hair of women.
This existing violence in society and among ordinary people is one of the achievements of the government over the past 43 years. For example, one of these achievements is the patriarchal society that acts under the pretext of honor against women that is a completely behavior ugly and every day we hear the news of suicide and murder of a woman, a girl and a mother in different parts of this country who are killed by their brothers, fathers and husbands under the pretext of honor.
The Islamic Republic of Iran is always fishing in troubled waters and discriminates between men and women under various pretexts and has enforced this meaningless and baseless law against women for many years and always raises gender inequality and discrimination, these behaviors of the regime of the Islamic Republic of Iran are not the first and will not be the last, But women's awareness of the past and their constant and active presence on the battlefield has caused great concern for the government and they are kind of afraid of the women's movement. And these violence and discrimination have affected women more than men and has activated their inner abilities and women want their situation to improve and the oppression and gender discrimination to end, and they want more freedom. The famous French writer Simone de Beauvoir believed that the suppression of a society is possible only through women because women are powerful and can raise free children.
Without a shadow of a doubt this is why the Iranian government has exercised all its power over women and has silenced and imprisoned them. But now, due to access to the Internet networks and social media, every woman and every freedom-loving person in Iran can send photos and videos of the oppression and mistreatment against them to other parts of the world. And each of them is the source of a fundamental change for their rights.
-------------------------------------------
Babafsheh Karimzadeh
Tuesday, April 12, 2022
خۆفی حکوومەتی ئێران لە چالاکوانانی مافی ژنان
دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە گەڵ ڕێگری و سنووردارێتی زۆر بەرەوڕوو بوونەوە، بە جۆرێک کە تا ماوەیەکی زۆر ھیچ دەنگێک لە ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئێران نەدەبیسترا،
حکوومەتی بە توندی سەر بە ئایدۆلۆژیا و پێکھاتە بە جێ ماوەکانی دەورانی نەریتی و پیاوسالاری ھۆی ئەسڵی بێدەنگی ژنان لە دوو دەیەی ئەوەڵی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بوو، بەڵام بە ھاتنەسەرکاری دەوڵەتی چاکسازی بە سەرکۆماری خاتەمی، بەشداری مەدەنی ژنان لە کۆمەڵگا، ڕەنگ و بۆنێکی تازەی بەخۆی گرت، تا ڕادەیەک کە لە دوودەیەی دوایین، بزووتنەوە کۆمەڵایەتێکانی ئێران بە ئامادەبوونی ژنان دەنگدانەوەیکی سیاسی بەربڵاوی ھەبوو و ھەر ئەو بابەتە بوو بە ھۆی ئەوە کە حکوومەت ھەستیارێکی زۆرتر سەبارەت بە چالاکوانانی ژن نیشان بدا و بە شێوازی جۆراوجۆر سەرکوتیان بکا، ئەو سەرکوت کردنە بە بەندکردنی ژنانی چالاک و مەحکووم کردنیان بە حەپسی درێژماوە ھامڕا بوو، بەڵام پرسیارێک کە پێش دێت ئەوەیە کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران بۆچی ئاوا خۆفی لە چالاکوانانی ژن ھەیە و بە توندی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکا؟
دیار و سەلمێنراوە کە ھەر جۆرە ئامادە بوونی ژنان سەر بە چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە حکوومەتێکی سەر بە ئایدۆلۆژیا وەکوو ھەڕەشەیەک بۆ بنەماکانی ئەو ئایدۆلۆژیایە لە قەڵەم دەدرێ، بەم ھۆیە ژنان دەتوانن بنەماکانی بڕوا و باوەڕی ئایدۆلۆژی بەرنە ژێر پرسیار، ھەر ئەو بڕوایانەی کە ژنان تا ڕادەی ئامێرێک بۆ ویستی سێکسی پیاوان دادەبەزێنێ و بڕوامەند بە ھیچ چەشنە مافێک بۆ ژنان لە کۆمەڵگا نابێ، حکوومەتێک کە بناغەکەی ئایینی ئیسلامیە و بە پێی بناغەی بڕوامەندی ئەو ئایینە، ژنان جێگە و پێگەیەکیان لە کۆمەڵگا نییە و تەنیا لە چوارچێوەی سانکای بنەماڵە مافێکی نایەکسانیان لە گەڵ پیاوان بۆ دیاری دەکا:
سروشتیە لە وەھا سانکایەکی سیاسی و حکوومەتی، بە ئامادەبوونی ژنان لە چالاکی مەدەنی و سیاسێکان نە تەنیا دژایەتی بەڵکوو بە توندیش سەرکوت دەکرێ، بەتایبەت لە ساڵانی ڕابردوو بزووتنەوەھایەک بە ناوی چوارشەممەی سپی، کچانی شەقامی شۆڕش، ئازادێ نھێنێکان دروست بوو کە بە شکڵی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێی بەرھەڵستیان دەکرد و ئەو بەرھەڵستیانە ڕاستەوخۆ بناغەی بڕوامەندی ئایینی ئیسلامی سەبارەت بە حیجاب نیشانە دەگرت، ھەر بەم پێیە حکوومەت، دوو ژن بە ناوەکانی ویدا مووەحێد و سەحەر شەجەریزادە کە لە دامەزرێنەرانی پڕۆسەی کچانی شەقامی شۆڕش بوون کە بە نیشانەی بەرھەڵستی بە حیجابی زۆرەملێی لە جووڵەیەکی ھێمادار لەچکێک بە ڕەنگی سپیان بە سەری دارێک دەبەست و دەیان جووڵاندەوە، دەستبەسەریان کردن و حەپس و ئەشکەنجە کران.
ھەڵبەت تا ڕادەیەک ڕوونە کە ئەگەر ھەر کەسێک کە ھەڕەشە و یا بە جۆرێک بەرھەڵستی بکا سەبارەت بە سانکا و حکوومەتی دیکتاتۆری بە توندی سەرکوتی دەکرێ، بەڵام دەبێ قبووڵ بکرێ کە سەرکوت کردنی ژنان تەنیا چالاکوانانی ژنی بەرھەڵست بە حیجابی زۆرەملێی کە لە گەڵ باوەڕەکانی ئایینی ئیسلامی ناکۆکە ناگرێتە بەر و ئەو حکوومەتە دژە ژنە زۆرێک لە کۆنیشگەرانی کۆمەڵایەتی و مەدەنی ژنان کە مەیسەرە ھیچ پێوەندیەکیان بە بنەماکانی بڕوایی ئیسلامیشەوە نەبێ سەرکووت کردوو، بۆ نموونە چالاکوانانی ژن سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ نێو وەرزشگاکان، بەرھەڵستی بە پڕژاندنی تیزاو بە ژنان، بەرگری کردن لە لێخوڕینی دووچەرخە و زۆر کردەوەی کە، کە لە لایەن حکوومەتەوە بۆ سەرکوت کردنی ژنان دەکرێ بەرھەڵستیان نیشان داوە، و حکوومەت بەردەوام لە ڕێگای جۆراوجۆر درێژە بەو کردەوە قیژەونانەی دەدا و ئەو بابەتە خۆی دەسەلمێنێ کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە چالاکوانانی ژن ترسێکی گەورەن بۆ ئەو سانکایە و بناغەی ئایینی ئیسلام، و تەنیا بە سەرکوت کردن و حەپسی ئەو کۆمەڵە ڕازی نابێ، بەڵکوو لە گەڵ ھەر چەشنە چالاکی مەدەنی ژنان نەیارە و ھەر کۆنێشگەرێکی کە لە پێناوی دیمۆکڕاسی خوازی کۆمەڵگای مەدەنی ھەنگاو ھەڵێنێتەوە لەگەڵ سەرکوتی حکوومەت ڕووبەڕوو دەبنەوە، بەڵام مەسەلە ئەوەیە کە حکوومەت سەبارەت بە چالاکی مەدەنی ژنان ھەستیاری زۆرتری ھەیە
ھەرچەند لە ئێران بەمانای ڕاستەقینەی واژە شتێک بەناوی بزووتنەوەی ژنان فوڕمی نەگرتوو و زۆرتر جووڵانەوە تاکەکەسێکانی چالاکوانە مەدەنێکان و چالاکوانانی مافی ژنان بۆ کە ھەرچەند وەخت جارێک حکوومەتی ئێران تاڵ دەکەن،
بەڵام دیسان جێگای سرسامیە کە بوونی ئەو چالاکوانە مەدەنیانە و بەبێ بوونی ھیچ پێکھاتەیەکی رێکخراوەیی ببێتە ھۆی خۆفی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو دەسەڵاتدارە ھەم بە توندی وەھا جووڵانەوەھایەک سەرکوت دەکا و ھەم زۆربەی ئەو ژنانە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان دەکا و ئەشکەنجەی ڕووحی_ ڕەوانی و بگرە ئازاری_سێکسیان دەدا.
بە خاترجەمی یەکێک لە ھۆیەکانی خۆفی رێژیم لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کە بە شێوەی تاکی و کەم و کورت چالاکی
دەکەن دەگەڕێتەوە سەر ترسی حکوومەت لە داگری ئەو جووڵانانەوە بەرھەڵستانەی ژنان بۆ چی لەبەر ئەوەیکە نێوەی زیاتر لە حەشیمەتی ئێران لە ژنان پێکھاتوو، ژنانێک کە چەندین دەیەیە زۆرترین ھەڵاواردن و نادادپەروەری ئەزموون دەکەن، بێ شک ئەو بارستە لە ھەڵاواردن و دژ بە ئەو بارستە لە حەشیمەتە، وەکوو ئاوری بن خۆڵەمێشە کە مەیسەرە درەنگ یا زوو گڕەکەی داوێنی ئەو ستەمکارانە بگرێتەبەر و لەناوی بەرێت و ھەر بەم ھۆیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی لەگەڵ چالاکوانانی ژن رەفتار دەکا و سزای زۆر قورسیان بەسەردا دەسەپێنێ، تابەڵکوو بەم شێوازە پێشی گۆڕدرانی ئەو چالاکیانە بە بزووتنەوە بگرێ، بەواتایەکی تر، حکوومەت دەیھەوێ بە ئەشکەنجە و بەندکردنی کۆنێشگەرانی ژن، لە پەرەگرتنی ئەو چالاکیانە بەرگری بکات.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو زۆرترین ئاماری ژنان بە تاوانی سەر و ساختی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و بانگەشەکردن دژ بەسانکا دەستبەسەر و لە بەندیخانەکان سزای قورس و نابەحەقیان لە داداگا بێ دادگایەکانی ئیسلامی ئێران پێدراوە کە ھەموو توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران لە تەواوی نەتەوەکان دەگرێتە بەر کە لێرا ئاماژە بە ھێندێکیان دەکەین ھەرچەند کە ئامارێکی ئاشکرا لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ژن لە دەست دانییە و کۆماری ئیسلامی ئێران ھەوڵ دەدات کە ماسماڵی بکات و جێگەی ئاماژەیە کە زۆربەی ئەو بەندکراوانە لە بوونی مافی تەنانەت ڕۆژێک مەرەخەسی و بچووکترین پێداویستێکانی نێو بەندیخانە و پزیشکی بەھرەمەند نین و بێبەری کراون:
بۆ نموونە زەینەب جەلالیان کە حەپسی ھەتاھەتایی بەسەرداسەپاوە و لە خراپترین دۆخ بەسەردەبات و ماوەی ١٥ ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەردەبات، مەھوەش شەھریاری و فەریبا کەماڵ ئابادی دووھاوڵاتی بەھایی و لە فێرکاران کە لە قەدیمی ترین بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤینن، نەرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ، نەسرین سوتوودە پارێزەر، سەبا کوردئەفشاری و ڕاحیلە ئەحمەدی دایک و کچ بە تاوانی بەرھەڵستی بە حیجابی زۆرە ملێی، شەھلا جەھان بین، سویلا حیجاب، فاتێمە داوەند، ژیلا کەرەمزادە، فەریبا عادێل خواە، موژگان کەشاوەرز، سێپیدە قۆلیان، مونیرە عەرەبشاھی و یاسەمەن ئاریانی و زۆر چالاکوانانی تر کە بە بیانووی جۆراوجۆر دژ بەو حکوومەتە بەرھەڵست بوون و بەبێ ئەوەیکە ئەشکەنجە، بەند و ماوەی حەپس بوویان گرنگ بێ بەردەوام درێژەدەری ڕێگا و ئارمانی خۆیان بوون و ئێستاکە لە خراپترین دۆخ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر دەبەن.
ئەشکرایە کە خۆفی رێژیمی ئێران نە لە سەر ئەو بەندکراوانە، بەڵکوو لە ئاسەوارێکە کە ئەو بەندکراوانە دەتوانن لە سەر حەشیمەتێکی زۆر لە ژنانی تر داینێن و ببنە ھۆی ئاگادارکردنەوەی ئەوان و ئەوە دەتوانێ ئەسڵی ترین ھۆی بەندکردن و سەرکوت کردنی ژنان بێ.
لە لایەکی ترەوە دۆخی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە یەک دەیەی ڕابردوو زۆر لاواز و ئاڵۆز بۆ، بەتایبەت سەبارەت بە بابەتی پلانی ھەستەیی و نەبوونی پێبەندی بە یاسای مافی مرۆڤ کە ھەمیشە لە لایەن وڵاتانی ئورووپایی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی جێ گومان بۆ و تاوانبار کراوە کە کاری بۆ سیاسەتوانانی حکوومەت زۆر دژوار کردوو و لەوەھا بارودۆخێک ھەرچەشنە بەرھەڵستی و سەرکێشی مەدەنی لە لایەن ژنانەوە بەڵگە و قەباڵەیەکە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە و کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا پێبەند بە پڕەنسیبەکانی دیمۆکڕاسی نییە بەڵکوو حکوومەتێکی سەرکوتکەر و دیکتاتۆرە کە بۆ سەرکوت کردنی ژنان و ئەوەیکە دوور بکرێنەوە لە دونیای سیاسەت بەردەوام لە ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتداری تەنیا خەریکی پلان ڕشتن دژ بە ژنانە و بۆ ئەوەیکە نەکەوێتە بەر گومانی زاڵێتی و دیکتاتۆری، ناچار بە سەرکوت کردنی چالاکوانانی مەدەنی بە تایبەت ژنان دەبێ، بە گومانی خۆی پێکھێنانی ترس و خۆف لە نێوان توێژی ژنان دەتوانێ بەرگری بکا لە بزووتنەوەی ژنان لە ئێران، و زۆر جار ھەر بەو گومانە لە نێو بەندیخانەکان دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان و زۆر ئەشکەنجەی تر و ئەوە بەخۆی ئەوپەڕی خۆفی کۆماری دیکتاتۆری ئێرانە کە لە چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی ژنانی دەگەیەنێ.
لەکۆتایی دا دەتوانین بڵێن کە سەرکوت کردنی چالاکوانانی ژن بە دەسەڵاتداری ئێرانی ئیسلامی و ئەو بابەتانە کە ئاماژەی پێکرا و لە سەردەمێک کە سەردەمی پێوەندییەکانە و سنوورە جوگڕافیایەکان وەکوو ڕابردوو گرنگیان نییە، و دەسەڵاتدارانێک وەکوو حکوومەتی ئێران ناتوانن بە سەرکوتکردن و بەندکردنی چالاکوانانی مەدەنی بەتایبەت ژنان بڕیار و زاڵێتی خۆیان شاراوە کەن، لەوەھا سەردەمێک زانیاری تێکنۆلۆژی، مووبایل، تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و دونیای مەجازی پانتایەکی دابین کردوو کە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان ناتوانن بە بەندکردن و توندوتیژی دژ بە ژنان بەئامانجە نەھامەتەکانی خۆیان بگەن، بە پێچەوانە ھەر ئەو سەرکوت و بەندکردنانە نیشاندەری ناوەڕۆکی ئەو دەسەڵاتدارانەیە، ئێمڕۆ ھەر بە ھۆی ئەو سەرکوت کردنە
نێوخۆییە، ھێزی دەرەکی حکوومەت وردە وردە لەناو چۆ و بەردەوام لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتە دژ مرۆڤاێەتێکانی ئەو دەسەڵاتدارە ئەستوورتر دەبێ و سەرەنجام ڕەنگبێ حکوومەت لە ماوەیەکی کورت بتوانێ بەسەرکوت کردن و بەندکردن و ئەشکەنجەی ژنان بە ئامانجە دیکتاتۆرێکانی خۆی بگات بەڵام لە داھاتوویەکی نەھێندە دوور، ھەر ئەو سەرکوت کردنانە دەبێتە ھۆی ئاگادار بوونەوەی زۆرێک لە حەشیمەتی ژنان و ناوەڕۆکی ئەو دیکتاتۆرە زاڵمە بە تەواوی دونیا نیشان دەدا.
_____________________________________________
https://t.me/yeketijnan/14361
نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە
Saturday, March 26, 2022
#ئەسیدپاشی
کارەساتی پڕژاندی ئەسید لە ئێران!!!
بەداخەوە لە وڵاتی ئێران و لە ژێر دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران و یاسا قیژەونەکانی و بەردەوامی لایەنگری نەکردن لە ئافرەتان و نەبوونی یاسایەکی دروست سەبارەت بە ژنان و پشت ئەستوورکردنی پیاوسالاری پڕژاندنی ئەسید بووتە ئامرازێک کە پیاوان دژبە ژنان کەڵکی لێ وەردەگرن.
پڕژاندنی ئەسید یەکێک لە توندترین توندوتیژێکان و ھێرشێکە کە نە بە بیانووی کوشتن بەڵکوو بۆ تۆڵە و لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی و داھاتووی قوربانی ئەنجامدەدرێ و ئەو کردەوەیە لە وڵاتی ئێران کردەوەیەکی نوێ نییە و ساڵیانێکە کە کەڵکی لێ وەرگیراوە و دەگیرێ چ خودی رێژیم و چ خەڵکی بەڵام ئەوەیکە زۆر ئاشکرایە لایەنگری کۆماری ئیسلامی لەو کەسانەیە کە ئەو کارەساتە ئەنجامدەدەن و ھیچ سزایەکیان بۆ دابین ناکا و یاکوو زۆربەی ئەنجامدەران پێناسەیان پێ ناکرێ.
وەنەوشە کەریم زادە
______________________________________
اسیدپاشی
متاسفانه در ایران و در زیر سایه شوم جمهوری اسلامی و قوانین گند و ضد و نقیض و ادامه دار بودن حمایت نکردن از زنان و نبود قانونی اساس مند نسبت به زنان و قدرتمند کردن مردسالاری در جامعه و بر ضد زنان اسید پاشی تبدیل به یک ابزار که مردان بر ضد زنان از آن استفاده می کنند چرا که کشتن زن توسط افراد نزدیک خانواده حکم چندان سنگینی نداشته و یا در بعضی موارد تبرئه می شوند ، اسید پاشی یکی از بدترین نوع خشونتها و یک انتقام که نه به بهانه کشتن قربانی بلکه برای گرفتن زیبایی ها و حق زندگی اجتماعی انجام می شود و در ایران یک حرکت تازه و نو نیست و سالیان زیادی است که از آن بهره می گیرند چه خود حکومت چه مردم دیگر ، اما چیزی که آشکار است این است که حمایت جمهوری اسلامی از کسانی است که این کار را انجام می دهند و هیچ سزایی که برابر با این کار غیر انسانی است بدایشان در نظر گرفته نمی شود و یک اکثرا کسانی که این کار را انجام میدهند شناخته شده نیستند چون از مهره ها ی خود حکومت هستند.
-----------------------------------------
بنفشه کریم زاده
Saturday, January 1, 2022
ژنان و بەربەستەکانیان لە ئێران
بارودۆخی ژنان لە ئێران مێژوویەکی پڕ لە ھەوراز و نشێوی بۆ، مێژوویەک کە ئەو ھەورازو نشێوەی بە مانای باشتر بوونی دۆخی ژنان لەو وڵاتە نەبوو و زیاتر ئاسایی کردنەوەی سەرکوت کردن و زەبروزەنگی ئەوان ئەژمێردە دەکرێ، ھەڵبەت ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەو بارودۆخە تەنیا ژنانی ئێران ناگرێتەبەر و بە درێژایی مێژوو ژنانی تەواوی دونیا لەگەڵ ئەو دۆخە دەست و پەنجەیان نەرم کردوو چ لە وڵاتانی پێشکەوتوو و چ لە وڵاتانی دواکەوتوو و ژنان ھەردەم ھەوڵی خۆیان داوە کە لە سەر مافەکانیان دەنگ ھەڵبرن و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون بەڵام ژنانی ئێران و جیاوازن و تاکوو ئێستا بەردەوام لە ھەوڵ دابوون بەڵام بە بچووکترین مافی خۆیان نەگەیشتوون ژنانێک کە لە ژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئیسلامی و تەواو دیکتاتۆری دان کە ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەرکار تەواوی ھێزی خۆی خستەسەر سەرکوت کردنی ژنان و تاکوو ئێستا و زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوام ژنانی خستووتە ژێر گۆشارەوە و بە بەھێزکردنی پیاوسالاری لەو وڵاتە چ بەخۆی و چ شێوازی پیاوسالاری بە سەر ژنان لە دوو لایەنەوە زەختیان داوەتە سەر ژنان و کچان، بەڵام ژنانی ئێرانیش وەکوو ژنانی وڵاتانی تر بە بوونی ئەو ھەموو زوڵمە ھیچکات بێدەنگ نەبوون و بەربەرەکانیان لەگەڵ ئەو دوو دەسەڵاتە کردوو( حکوومەت، پیاوسالاری).
لێرەدا بە کورتە سەرکردنەوەیەکی مێژوو لە ئێران ئاماژەیەک دەکەین بەسەر بارودۆخی ژنانن ھەر لەسەردەمای ھاتنەسەرکاری ئەو حکوومەتە تاکوو ئێستا، بێ گومان دۆخ، جێگەو پێگەی ژنان سەرچاوە دەگرێ لە چەشنی حکوومەتەوە دەبێ یانی حکوومەتەکان لە ئێران ئاسەوارێکی ڕاستەوخۆیان بەسەر دۆخی ژنان ھەبوو، بۆ ئاگاداری لە دۆخی ژنان لە ئێران پێش شۆڕشی ١٣٥٧ و پاشان تاوتوێ بکرێ.
شاکانی پەھلەوی لە ساڵانی ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ حاکمی ئێران بوون و گۆڕانکاریەکی زۆریان لەبواری مافی ژنان ئەنجام دا، یەکێک لەو گۆڕانکارانە کە لەلایەن ڕەزاشا کردرا لابردنی رووپۆش بوو کە بە بڕیارێکی تایبەتی لە ساڵی ١٩٣٦ دەرکرا، ڕەوتی دەستێوەردانی ژنان لە کۆمەڵگا زۆر بوو و ژنان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بواری ئابووری، فێرکاری و ڕاھێنان و ھێزی کار بەشداریان بوو، ئاستی خوێندەواری باش بوو، ڕەزاشا بە رێکخراوە ڕاھێنەرەکانی ڕاگەیاند بە تایبەت زانکۆکان کە دەبێ نێونووسی لە کچان بکرێ، لە دەورانی مەحەممەدڕەزا شا زۆر گۆڕانکاری دیکە سەبارەت بە مافی ژنان ئەنجام درا بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦٣ پەسندکرا کە ژنان مافی ئەوەیان ھەیە و دەتوانن ڕای بدەن و ماوەیەک دوای ئەو بڕیارە ھەوەڵین پاڕێزەرانی ژن لە مەجلیسی شۆڕای نەتەوەیی لە ھەڵبژاردەکانی سەرانسەری ڕایان ھێناوە و توانیان بچنە مەجلیسەوە و وەکوو دادوەر و وەزیر لە دەفتەری ھەڵبژاردن بن، نموونەیەکی تر کە دۆخی ژنانی ئەوکات بەرەو باشی برد یاسایەک بوو کە لە نێو یاسای مەدەنی جێبەجێ کرابوو کە بۆ لایەنگری کردن لە ھاوسەران، منداڵان و ژنانی تەڵاق دراو داڕێژرابوو و ئامانجی ئەو یاسایە بۆ چوونەسەرێ پلەی بەرامبەری ژن و پیاو لە نێو کۆمەڵگا بوو، لە کۆتایی دەورانی پەھلەوی ھەروەھا یاسای لایەنگری بنەماڵە لە ساڵی ١٣٥٤ پەسندکرا کە ئەرکی ئەوە بوو سەبارەت بە تەڵاق بەجگای ڕاگەیاندی تەڵاقی ناڕوونی شەرعی ئیسلام کە دەڵێت" ئەمن تۆ تەڵاق دەدەم" بۆ دادگا بڕوات ئێزن بە ھاوسەرەکی دەدا تەڵاق دەست پێ بکا و ئێزنی ھاوسەری ئەوەڵ بۆ مێرد بۆ ئەوەیکە داخوازی ژنی دووھەم بێ، سەرپەرشتی منداڵ پێش ئەوەی بە بابی بدرێ بکەوێتە بەر دادگاکانی لایەنگری لە بنەماڵە، تەمەنی ھاوسەرگیری کچان لە ١٣ بە ١٥ ساڵ و ١٨ ساڵ گەیشت دروست پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ٥١٠٠ ژن ڵە پۆستی گەورەی بەڕێوەبەری لە سەرانسەری وڵات، ٢٢ ژن لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ٥ ژن شارەدار و ٣٣ کاری راھێنانی بەرزی ئێران لە سەر ژنان بوو و ھەروەھا دوو ژن بە ناوەکانی فەڕخڕو پارسا و مەھناز ئەفخەمی لە پۆستی وەزارت خزمەتیان دەکرد ھەروەھا ژنانێکی زۆر لە نێو گرووپە سیاسێکان چالاکیان دەکرد کە ناسراوترینیان ئەشرەفی دێھقان بوو.
بەسەر ھەڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ دەورانێکی نوێ پۆ ژنان لە ئێران دەستی پێکرد، دەورانێک کە زۆربەی پەسندکراوانێک کە بۆ ژنان دیاری کرابوو لە دەورانی پەھلەوی خەتی سووری بەسەردا کێشرا ھەرچەند ژنانێکی زۆر کە ئاستی خوێندەواریان لە سەرێ بوو و لە شۆڕشی ١٣٥٧ بەشداریان کرد بەڵام ڕێبەرایەتی خومەینی بابەتی نەسازاوی بۆ،ژنان بەدواوە بوو لە ڕاستی دا لە دەورانی پاش شۆڕش ژنان لە گەڵ گرفتی سیاسی زۆر سەبارەت بە بەرامبەری لەگەڵ پیاوان بەڕەوڕوو بوون، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٩١ حیجاب بۆ ژنان بوو بە زۆرەملێی و بەرھەمی کەلوپەلی جوانکاری ژنان حەرام و قەدەغە کرا و جەوازی دروست کردنیان پووچەڵ کرا و سزای زۆر قورس لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق بۆ لابردنی سووراوی لێو بە تیغ بەکاربردرا، دادیاری بۆ ژنان قەدەغەکرا و مافی بریکاریان لێ وەرگیرا و ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەر کاری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران
یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەند ھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی پێشگیری لە دووگیانی قەدەغە و تەمەنی ھاوسەرگیری کچانی لە ١٥ ساڵ ھێنا سەر ٩ ساڵ و ھەروەھا ژنانی لە خوێندەواری لە ھێندێک ڕەستی جۆراوجۆر خوێندن و کار بێبەش کرد.
بە مردنی خومەینی سەرکۆماری ئەوکات تاڕادەیەک جێگەو پێگەی ژنانی بەھێز کرد بەڵام بەردەوام ژنان لە ئێران لە مافی بەرامبەری لە گەڵ پیاوان بەھرەمەند نەبوون و زۆربەی کێشە و گرفتەکانیان بێ چارەسەری مابوو ھەرچەند کە ژنان ھاتنە نێو کابینەی دەوڵەتی بەڵام ھیچ جیاوازیەک نەبوو سەبارەت بە بارودۆخی ژنان، بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٩ فاتێمە بوداغی کە بوو بەجێگر و ڕاوێژکاری ئەحمەد ئەحمەدی نەژاد تا ڕادەیەک وا بیر دەکراوە کە چۆن ئەو ڕاوێژکارە ژنە بەڵکوو لە سەر دۆخی ژنان گۆڕانکاری بدات بەڵام ئەوە بەو مانایە نەبوو کە کەش بۆ ژنان کراوەتر دەبێ، چۆنکە ژنان لە زۆربەی چالاکی کۆمەڵایەتێکان بێبەش بوون و لەو ڕێگایە لەگەڵ بەرھەڵستی زۆر ڕووبەڕوو بوون، یەکێک لەو بەرھەڵستانە ئامادەبوونی ژنان لە یاریگاکان بوو بۆ بینینی کێبەرکێ تۆپی پێ ھەرچەند کە لە مانگی یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەندھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی بابەتی بەرھەڵستانەی دیکە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران حیجاب بوو، ناڕەزایەتی دژی حیجابی زۆرەملێی بوو بە ھێمای خۆڕاگری لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر ھەڵمەتیان دژ بە حیجاب و دژ بەکردەوەی کۆماری ئیسلامی وەڕێخست، بۆ نموونە ھەڵمەتی " ئازادی بە نھێنی" کە لەلایەن ڕۆژنامەوانێکی ژن بە ناوی مەسیح عەلی نەژاد وەڕێکەوت کە ژنانی ئێرانی ھان دەدا کە بە بێ حیجاب وێنەی خۆیان بڵاوکەنەوە کە دوای ئەو زیاتر لە ٥٣ ناڕەزا تەنیا لە تاران دەستبەسەرکران ژنانێک کە بەتاوانی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی دەستبەسەر دەکرێن کە کەوتنە بەر ئەشکەنجە و لێدان و ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، ئەو ناڕەزایەتیانە دژ بە حیجاب بە تێپەڕبوونی دەم گەورەتر بوو، و لە دێسامبری ٢٠١٧ و ژانویە ٢٠١٨ ھەر سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێی لەچکی خۆیان ھەڵگرت کە ئەو ژنانە بە " کچانی ئێنقیلاب" ناسران و لە زۆربەی شارەکان ژنان و کچانێکی زۆر بەرھەڵست بوون و بەرامبەر بە ئەو حکوومەتە دیکتاتۆرە کە ئێستاکەش بە تاوانی دژی حکوومەت لە بەندیخانەکانی ژێر دەستی دەسەڵاتداری زاڵم و دژ مرۆڤایەتی کات و ساتی ژیانیان لە بارودۆخی خراپ و ژێر ئەشکەنجە تێپەڕدەکەن، ئەو حکوومەتە نەشیاوە نەتەنیا تاوان بۆ کەسانێک کە نازەزایەتی دەردەبڕن دابین دەکا بەڵکوو بۆ کەسانێک کە لایەنگریش دەکەن دەردەکا، یەکێک لە لایەنگرانە نەسرین سوتوودە پارێزەری ماڤی مرۆڤی ئێران کە لایەنگری لە ژنانێک دەکرد کە بەتاوانی حیجابی زۆرەملێی کە دەوڵەتیان بەدواە بوو، و بە ٨٣ ساڵ بەند و ٨٤١ زەربە شەڵاق مەحکووم کڕا ئەو بەتاوانی پێکھێنان و کۆکردنەوەی خەڵک دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، بانگەشە دژبە سانکا و حکوومەت، بەشداربوون لە گرووپە جۆراوجۆرەکانی ماڤی مرۆڤ و تێکدانی تەکووزی و تەکووزی گشتی وبڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەی بە نیازی خراپییەوە لە دادگا بێ دادگایەکەنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرا، یانی تاوانێک کە بۆ دانە دانەی ئەو کەسانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر دژ بە حکوومەت دەستبەسەردەکرێن دەردەکرێ، و یەکێک لە ٧ پارێزەری مافی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران دەستبەسەرکرا، کاردانەوەی دەوڵەت سەبارەت بە ئەو بابەتی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی توندبوو و ئاوا بڕیار درابوو کە ھەرکەس لە خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی بەشداری بکا تا ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەبڕنەوە و بارودۆخی ژنان لەوماوەیە دا زۆر کەوتبوو ژێر تەوژمی ئەندامانی ژنی گەشتی رێنوێنی ژنان کە لە شەقامەکان و شوێنە گشتێکان ژنانێک کە بە دڵخوازی حکوومەت حیجابیان نەبوو ئازار دەدا و ژنانیان دەخستە ژێر لێدان و زلە و فەرمانیان پێ دەدان و بە بیانووی رێنوێنی کردن ژنان ھەر جۆرە ھەڵسوکەوتیان دەکرد کە تاکوو ئێستاش درێژەی ھەیە و توندترین توندوتیژی دژی ژن بوو کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بڕیار درابوو و گەشتی رێنوێنی ھەڵبژاردەی ڕاستەوخۆی حکوومەتە کە ئێزن پێدراون ژنان تەمبێ و تەنانەت دەستبەسەریشیان بکەن و تاکوو ئێمڕۆکە ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە ۆ ژنان بەترس و نیگەرانی لە شوێنە گشتێکان ئامادە دەبن.
ھەر ئەوجۆرە کە ئاماژەی پێکرا بارودۆخی ژنان پاش شۆڕشی ١٣٥٧ نەتەنیا باش نەبوو بەڵکوو بە
پشتیوانی کۆماری ئایینی ئیسلامی زۆر خراپتر بۆ و ئەو گۆڕانکاریانەی بۆ ژنان لە دەورانی پێش شۆڕش بۆ ژنان دەرکرابوو چۆن بۆ جێگە و پێگەی ژنان بوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ھەڵوەشاوە، زۆر جێگای خەم و خەفەتە کە لە دونیا ژنان پێ بە پێ پیاوان و لە پانتایی زانست و فەرھەنگ دەڕۆنە پێشێ، ژنانی ئێرانی لە ژێر سێبەری ڕەشی کۆماری ئیسلامی دژە ژن دەبێ زەوت بخەنە سەر حیجاب و ئەوەیکە لە یاریگەکان دا ئامادە بن یا نەبن، کە چکۆلەترین مافی سەرەکیە، داببن.
مانای وەھا بارودۆخێک بۆ ژنانی ئێرانی زاراوەی ژنانی مودێڕنی نەریتیە یانی ژنێک لە ئێران دەتوانێ ھاوکات ھەم نەریتی بێ و ھەم مۆدێڕن، بەومانایە کە حکوومەت ڕۆڵێکی کە بۆ ژنانی بە وێنە کێشاوەتەوە ماڵداری و ئاگاداری لە منداڵ و بنەماڵەیە، لە حاڵێک کە ئەوان لە دونیایەکی مۆدێڕن ژیان دەکەن، ڕوون نییە کە ھەوڵی بزووتنەوەی ژنان لە بۆ گەیشتن بۆ مافەکانیەن بۆ کوێ دەکێشرێ.
نووسینی:وەنەوشە کەریمزادە
___________________________________________
https://t.me/yeketijnan/12625
Subscribe to:
Posts (Atom)