Saturday, October 2, 2021
بێ ئاسۆیی ژنانی ئەفغانستان
Friday, August 6, 2021
حیجابی زۆرەملێی ڕوون ترین شێوەی سەرکوت کردنی ژنانە
کاتێک باس لە حیجابی ژنان و زۆرەملێی بوونی دەکرێ باس لە کوتەپەڕۆیەک بۆ داپۆشینی قژی ژنان نییە باس لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دادپەروەری بە مانای بەرامبەری قەبووڵ نییە لەڕەوانگەی ئەوان دادپەروەری یانی دانرانی ھەرشتێک لە جێگە و پێگەی خۆی کەوایە بۆچی پێگەی ژن لە ئەو داپەروەرییە بوونی نییە و بەردەوام ژن بە بیانووی جۆراوجۆر دەکەوێتە ژێر تەوژم و سووکایەتی پێدەکرێ و ھەر گرفتێک لە کۆمەڵگا ڕوودەدات تەنانەت وشک بوونی زرێبارەکان و بێ ئاوی و گەندەڵی و سەدان شتی تر ئاخوندەکان ھەمووی دەخەنە سەر حیجاب و جلوبەرگی ژنان، ئاشکرایە حکومەتێک کە بناخەی خۆی لە سەر سەرکوت کردنی بەشێک لە تاکەکان دامەزراندبێ ھەر ڕووداوێک ئەگەر بچوکیش بێ بەڵام نێوی ژنانی تێدابی خۆفی ھەیە بەتایبەت حیجابی ژنان کە لە ھەر لەسەرەتاوە تەواوی ھێزی خۆی خستە سەر و بە زاڵ کردنی سیستمی پیاوسالاری ژنانی نھێنی کرد و گرینگی پێنەدان ژنانێک کە ساڵیانێکە تەنیا میراتگری تەوژمی کۆڵی حکوومەتی پیاوسالاری و ئایینین ژنانێک کە بڕوابەخۆیی بە تەواو لە ناخیان دا کوژراوە، ھەن ژنانێک کە تەنانەت لە بچووک ترین بارودۆخی ژیانیان ناتوانن بڕیار بدەن بۆ نموونە بەرچاوترین بابەت ھەمان پێوەندی سێکسییە کە زۆربەی ژنان لە پێوەندی لەگەڵ ھاوسەرەکانیان تەنانەت لە تەنیایی خۆشیان بەیەکەوە زۆر ڕەسمی ھەڵسوکەوت دەکەن دروستە کە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی لە ھەمان کاتی منداڵێوە وەدی دێت کە بنەماڵە ڕۆڵێکی گرنگیان لەوبوارە ھەیە بەڵام جێ نیشتەجێ بوونت و حکوومەتی بڕیاردەر کاریگەرێکی کەمتری لەبنەماڵە لە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی نییە.
بابەتی حیجاب بۆ دەسەڵاتدارانی ئاخۆندی زۆر گرنگتر لەوەیە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ھەربۆیە ھێرش کردن بە حیجابی زۆرەملێی ھێرش کردن بە دڵی رێژیمی ئێرانە دروستە حیجاب حوکمی ڕیوڕەسمێکی کۆن و بنجی لە تێفکرینی ئایینی و داب و نەریتی گنخاو دا ھەیە بەڵام پرسیار ئەویە
بۆچی کۆماری ئیسلامی کۆتا نایەت؟
ڕەنگبێ ئەگەر حیجاب و پۆشینی جلوبەرگ لە کۆمەڵگا خۆخوازانە بێ شتێکی زۆر ئاسایی بێت وەکوو وڵاتانی تر یا پێش ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بەڵام ئەو حکوومەتە بۆ ڕاگرتنی بناغەی لەقی بە سەرکوت کردن و زەخت خستنە سەر ژنان ئامانجی ئەوەیە کە تەواوی سەرنجەکان بۆ سەر حیجابی ژنان بکێشێت چۆن کاتێک لە کۆمەڵگایەک توێژێک بچنە ژێر گوویزانی ھەڕەشەکردن و سەرکوت کردن و بەردەوام دووپاتە کرێتەوە کۆمەڵگا لە نێو خۆف و زبروزۆرەوە ژیان دەکەن و حکوومەت بە ئەو زاڵێتییە بەسەر ژنان دا دەسەڵاتداری دەکا.
بەڵام ژنان ھیچ کات سەبارەت بە ئەو توندوتیژییە سیستماتیکە ملیان دانەنواندۆ و بەردەوام ململانێ دەکەن و کۆماری ئیسلامی بە تەواوی خۆفی لە لابردنی ڕووپۆشی ژنان و بە ئاشکراتر شۆڕشی ژنان ھەیە و بێ گومان ئەگەر لە ئێران شۆڕشێک سەرھەڵدات ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژنان دەبێت.
بە ھیوای ئەو ڕۆژە
نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە
https://t.me/yeketijnan/10013
Sunday, July 18, 2021
Show elections in Iran
Saturday, June 26, 2021
کاتێک دزێوەی بێ نامووسی دزێوتر لە کوشتنی نامووسییە
ئەگەر بڵێن نامووس بنەمای ژێرینەی، توندوتیژی، ھەڵاواردن و زاڵێتی سێکسی لە وڵاتێکە کە پێکھاتە لە داب و نەریتە ھیچ جێگای ھووفەیەک نییە، ھەرچەند کە کوشتنی نامووسی تەنیا تایبەت بە کۆمەڵگا نەریتێکان و دواکەوتووکان نییە و لە وڵاتانی پێشکەوتووش دا بە دیمەنێکی لاوازتر بوونی ھەیە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە لە وڵاتانی دواکەوتوو کوشتنی نامووسی جگەلە بەرفراوانی زۆرتر لە بیر و ڕای گشتی ناحەزێکی کەمترێ ھەیە و ئەو ھەستیاری کولتووریە بەستێن بۆ بڕەو پێدانی کوشتنی نامووسی زۆرتر دابین دەکات بەم پێیە نامووس و کوشتنی نامووسی زۆرتر کێشەیەکی کۆمەڵگاییە کە ڕیشەی لە سانکای کولتووری و کۆمەڵایەتی وڵاتانی دواکەوتوو دا ھەیە.
بەڵام کوشتنی نامووسی چییە؟
ئێستاکەش پێناسەیەکی ڕوون و ورد لە کوشتنی نامووسی کە به کوشتن بە بیانووی پاراستنی شەڕەفیش نێو دەبردرێ نەخستراوەتە ڕوو و لە نموونەی وەکوو دامەزراندنی پێوەندی دڵدارانەی ناباو، خیانەت بە ھاوژین، زیناح، ھەڵاتن لە ماڵ و.... کە ھەڵسوکەوتی دژ نامووسی، داوێن پیسی، بەدناوی و سووکی ئەژمێردرێ ڕوودەدات، زۆر جاریش بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی بێ بنەما لە ئاستی گشتی دەبێتە ھۆی بەدناوی بنەماڵەیەک و ودیھاتنی کوشتنی نامووسی، ئەو جۆرە کوشتنانە ئاکامی ھەڵسوکەوتێکی توندوتیژانەیە کە بە پێی ئەو پیاوانی بنەماڵەیەک یەکێک لە خێزانی ماڵی بریتی لە ( خوشک، کچ، دایک، ھاوسەر و کچی مام) بە ھۆکاری ھەبوونی پێوەندی حەرام دەکوژن تا بە گومانی خۆیان لککەی بەدناوی و سەرشۆڕی لە داوێنی بنەماڵە و کەسوکار خاوێن بکەنەوە و قوربانی ئەسلی ئەو کوشتنانە ژنان و کچانن.
کوشتنی نامووسی ڕیشەی لە مێژوویی کۆنی ئێران داھەیە و ئێستاکەش بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگاریکی دوور و درێژ لە ئەو سەردەمە بەردەوام کوشتن بە بیانووی پاراستنی شەڕەف لە ئێران لە سەر ھێزی خۆی ماوەتەوە و ھەموو ڕۆژێک زۆرتر لە ڕۆژانی تر شایەت و گوێ بیستی خەبەری ئەو جۆرە کوشتنانە دەبین سەبارەت بە چۆنێتی و ھۆی ئەو کوشتنانە توێژەرەکان ھۆکاری زۆریان ئاشکرا کردووە بەڵام بۆچوون وایە ڕۆلی کولتوور لە پەرە پێدان بە کوشتنی نامووسی لە کۆمەڵگە بەرچاوترە، مەبەست لە ڕۆڵی کولتووری ھەمان سانکایە کە ڕیسا و گرنگی کۆمەڵگایەک دیاری دەکات ئەو ڕیسایە کە بە پاراستنی نامووس و شەڕەف بەھایەکی زۆرتر لە گیانی مرۆڤەکان دەدات، سانکا کولتوورێکە کە بۆ خەڵک دابین دەکا کە بێ نامووسی، بێ بایەخییە و نامووس بە ژنانەوە گرێ دەدا،
بەڵام لە ڕاستی دا بۆچی کەسێک دەبێ نامووسی کەسێکی تر بێ؟
چ کەسێک پێناسە بە نامووس و بێ نامووسی دەکات؟؟
بێ گومان وەڵامی ئەو پرسیارانە تەنیا دەتوانین لە ناوەڕۆکی بنەمای کولتووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی نەریتی دا بدۆزینەوە کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری و بە ھۆی ھێزی پیاوانە بە نامووس و بێ نامووسی پێناسە دەکرێت، ئاشکرایە کە لە ئەو جۆرە بنەمایانە یا بنەمای پیاوسالاری و نەبوونی بەرامبەری و دادپەروەری سێکسی ژنان لە ھەر لایەک تووشی لاوازی و بێ ھێزی دەبن، پیاوان لەو بارودۆخە بە قازانجی خۆیان بەھرە دەبەن و ژنان بە سەرمایەی خۆیان دەزانن و ھەر چەشنە دەستدرێژی و چاولێکردن بەوان بە عەیب و سەرشۆڕی دەزانن و بۆیە لە وڵاتانێک کە ژنان پێگە و مافی کۆمەڵایەتی دابین کراویان ھەیە کەمتر بەرەوڕووی کوشتنی نامووسی دەبنەوە و بە پێچەوانە لە وڵاتانێک کە پێگەی ژنان لاوازترە کوشتنی نامووسی زۆرتر ڕوو دەدات کەواتە خەڵکی ئاوا کۆڵەڵگایەک رووشانی شەڕەف و ئابڕووی خۆیان زۆر بە ژان تر دەزانن تا بە لەدەست دان یا مردنی کەسووکار یا خۆشەویستەکانیان لە وەھا کۆمەڵگایەک نامووس وەکوو پێوەر و سەرچەشنێکە بۆ ھەڵسەنگاندن، ھەژین، و پێگەی ئەندامی خۆی ئەژمێردە دەکات، لە کۆمەڵگایەکی نەریتی، شەڕەف و داوێن پاکی ژن تەنیا ھی ژن نییە بەڵکوو سامانێکی ھاوبەش و گشتی بنەماڵە و تایبەت بە خزم و کەسوکارە، جگەلە ئەوە ھۆکاری کە وەکوو باوەڕ و غیرەتی عەشیرەتی، زاڵێتی پیاوسالارانە، زاڵێتی فەرھەنگی، بنەمای دەسەڵاتداری، ھەبوونی داب و نەریتی ھەڵەی ھاوسەررگیری، شەڕەف پەرەستی، تێڕوانینی نەریتی سەبارەت بە ژنان و کچان و بە تایبەت لە ناوەندی قەومی ئیرانی لە پارێزگەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات، کوردستان، ئەردەبێل، ئیلام، سیستان و بەلووچێستان، خوزستان و فارس لە ڕەوتی ڕوودانی کوشتاری نامووسی دیمەنێکی بەرچاوتریان ھەیە.
و زۆر بە ژانە کاتێک کە ئەو پیاوانەی قەتڵ دەکەن، زۆر کات ژنان بە ھۆی بوونی پێوەندی سێکسی ناکوژن و ھێندێ جار ژنان بە ھۆی ھەڵاتن لەماڵ، مل نەدان بە ھاوسەرگیری زۆرەملێی و زۆر جاریش بە ھۆی دەنگۆ و دڵ پیسی سەبارەت بەژنان دیان کوژن، ھەمووی ئەو نموونانە بەستراوە بە کولتوور و فەرھەنگی ئەو کۆمەڵگایە کە لە گەڵ ئابڕوو، شەڕەفی پیاوان لە دژایەتی دایە و بەرەنجامەکەی کوشتنی نامووسیە، زۆر بە ژانتر ئەو بارودۆخەیە کە لە نێوی دا ژنێک بە زۆر دەستدرێژیبەسەر
دابکرێ و ھەم ببێتە ھۆی سەرشۆڕی و بێ نامووسی بنەماڵەکەی و کوشتنی دەبێتە ھۆی پاراستنی ئابڕوی بنەماڵەکەی.
ڕیشەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بۆ کوشتنی ژنان بیر و باوەڕی ھەڵەیە کە لە ڕابردووە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە بەجێماوە یاسای نابەرابەری ئایینیش بۆتە ھۆی پایەدار بوونی ئەو جۆرە باوەڕانە و دەتوانین بڵێن کە یاسای ئایینی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەستێنی بۆ برەوی ئەو جۆرە توندوتیژیانە دژ بە ژن دابین کردووە و لق و پۆی حوکمە شەرعییەکانی ئیسلام کە تەنیا سەرچاوەی پێڕاگەیشتن بە تاوانەکان لە وڵاتی ئێرانە، لە پێناوی پێشێل کردن و گرنگی پێنەدان بە مافی ژنان بڕیار دەدات لە ئەو یاسایانەدا ژنان ژێرفەرمانی بڕیاری مێردەکانیان و پیاوان بەرپرسی ژنان وگرینگ تر ئەوەیە کە داوێن پاکی و ناپاکی ھەر لە لایەن ئەو ئامۆژیارە ئایینیانە بە خەڵک دەناسرێن و ھەر بەم ھۆیە لە وەھا کۆمەڵگایەک کەمترین سزا بۆ بکوژانی نامووس دیاری دەکرێت بە داخەوە لە ئەو کۆمەڵگایانەدا ئەگەر پیاوانیش ژنان بۆ کردەوەی بە ڕواڵەتی داوێن پاکی سزا نەدەن، خۆدی دەزگای قەزایی ئەوان بە تاوانبار دەناسێنێ و سزایان پێ دەدات.
کەواتە لەوەھا کۆمەڵگایەک، وشەی نامووس لەو ڕەستانەیە کە نرخێکی یەکاویەکی ھەیە و پێشاندەری ڕاستێتی کۆمەڵگا و فەرھەنگە و خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە وا لە نێو دۆب و نەریتی کۆن قوم بوون کە کوشتن بە بیانووی نامووس و پاراستنی شەڕەف تاوان ئەژمێردە ناکرێ بەڵکوو بە جۆرێک ئەو ھەنگاوە پارێزەری لە نامووسە و بەداخەوە لە وڵاتی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانیش بە ئاشکرایی لایەنگری لە ئەو کەسانە دەکرێت و بە پێدانی کەمترین سزا بۆ تاوانکاران دادەپۆشرێ، ئێستاکە لە ئێران بە ھەبوونی کەلێنی نەسڵی و ڕووبەڕووبونەوەی نەسڵی نوێ لەگەڵ بەھاکانی دونیای ئێمڕۆیی و بەیارمەتی پانتای مەجازی نەسڵی نوێ توانیویانە تاڕادەیەک خۆیان لە چەنگی بیروباوەڕی غەڵەت سەبارەت بە نامووس و ژنان ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانای کەم بوونەوەی کوشتنی نامووس لە ئێران نییە، چۆنکە ھەڵکەوتی نوێ دەبێتە ھۆی ڕووبەڕووبونەوەی دوو نەسڵی کۆن و نوێ بەم پێیە کاتێک کە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز لە نێو فەرھەنگێک مانایەکی خەراپی ھەبێ، نەسڵی نوێ دەکەوێتە ژێر کاریگەری مودێڕن و تاکخوازی و کەڵک وەرگرتن لە پانتای مەجازی و میدیاکانی دەرەکی بەبێ ئاوێتەکردنی فەرھەنگی کەڵک وەرگرتن لە ئەو تێکنۆلۆژییە لە گەڵ فەرھەنگی کۆن و بە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز و بە نۆڕماڵ بوونی ئەو مافە بۆ خۆیان لە بەرامبەر نەسڵی ڕابردووی پیاو سالاری ڕووبەڕوودەبنەوە کە چاوەدێری نامووس و ھەڵسوکەوتی ژنان گرێدراو بە خۆیان دەزانن و ئەو بەرامبەری و دواکەوتنی فەرھەنگی بەستێن بۆ کوشتاری نامووسی دابین دەکات و زۆر جێ سەرسامی نییە کە ھەموو ڕۆژێک شایەتی کوشتاری نامووسی دزێو و دڵتەزێن لە ئێرانین.
کۆمەڵگایەک کە بنەماکەی لە سەر پیاوسالاری دابین کراوە و دەسەڵاتدارنی ھیچ بایەخێک بە ژنان نادەن لە وەھا وڵاتێک پیاوان چۆن پشتیان گەرمە لە لایەن بڕیاردەرانی دژ بەژن، ژن بە سامانی خۆیان و تەنیا وەکوو ئامرازێک بۆ زاووزێ و پێویستی سێکسی خۆیان ئەژمێردە دەکەن و بۆیە دەستدرێژی و چاولێکردنی ژنەکانیان وەکوو دەستدرێژی غەریبەیە بە مڵکی خۆیان ڕەچاودەکەن کە دەبێ دژ بە ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ئەو کومەڵگایەدا غیرەت بۆ دابین کردنی پێوەندی سێکسی تەنیا بۆ ژنانە و پیاوان بۆ پێوەندی سێکسی مەودا پێدراون و ژنان دەبێ لە ھەر بارودۆخێک بە وێنەی نامووس ھێژایی خۆیان ڕابگرن چۆن نامووس لای پیاوان یانی پلە و پایە، و لەو کۆمەڵگایە پیاو وەکوو کەسێکی نامووس پەرەست و لەقاڵبی قارەمان دەناسێندرێ و بە لەناوچوونی بەھا و ڕێسا گیانی خۆی دەخاتە نێو مەترسی و ئەو پیاوانە نەتەنیا سەرکۆنە ناکرێن بەڵکوو دەسخۆشیان لێدەکرێ و بە جۆرێک ئەو کردەوەیە بڕەوی پێدەدرێ.
لە کۆتایی دەبێ بڵێن کە کوشتاری نامووسی ھەمان فەرھەنگی توندوتیژی دژ بە ژنانە کە لە کومەڵگەی نەریتی دەسەڵاتدارە و گۆڕانکاری ئەو فەرھەنگە پێویستی بە زمانێکی زۆرە و ناتوانین بە ئاسانی دڵ بەوە خۆش کەین کە کوشتنی ژنان بە بیانووی پاراستنی نامووس پیاوان ڕوو بە پووکانەوە بەرێت و لە ناو بچێت ئەو دیاردە گرژە ڕیشەی لە بەھا و ڕێسای غەڵەتی ڕابردوو ھەیە، کە بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێسا غەڵەت و نایاسایی و نائینسانییە، دەبێ چالاک وانانی بزوتنەوەی ژنان لە تەنیشت چالاک وانانی بزوتنەوەی مەدەنی دەست بە دەستی یەکتر بدەن و یاکوو بە ئاشکرا کردنی بیر و باوەڕی ھەڵە جێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە کۆمەڵگەدا برەو بدەن و ھەروەنا ئاگادار کردنەوەئ ژنان سەبارەت بە مافی خۆیان و پیاوان سەبارەت بە جێگە و پێگەی بە نرخی مرۆڤ بەڵکوو ڕێگە چارەیەک بێ بۆ ئەو جۆرە توندوتیژییانە.
وەنەوشە کەریمزادە
https://t.me/yeketijnan/9204
http://www.nkae-shora.com/index/?p=2774
Monday, June 14, 2021
When millions of Iranians said YES to the Islamic Republic of Iran!!
Monday, March 29, 2021
ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕۆژی سەرکوت کردنی بزووتنەوەی چالاکوانانی ژنان لە ئێران
8ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاری کراوە. بە پێی ڕۆژژمێری هەتاوی دەبێتە 18ی سێهەم مانگی زستان کە ئیسفەندی پێ دەگوترێ و ئەم ڕۆژە خاڵێکی هەره گرینگ و ناوەندیی بزووتنەوەی مافی ژنانە. لە هەموو دنیا، بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بۆنەگەلی جۆراوجۆر ڕێک دەخرێت کە هەر کامیان بە پێی وڵاتەکان و ناوچەکان شێوازی جیاوازیان هەیە، بەڵام نێوەرۆکی بابەتی هەموو بۆنەکان تەرکیز دەخاتە سەر بەرگری لە مافی ژنان و هان دانی ژنان بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە بواری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.
ڕۆژی ژن، لە سەرەتادا وەکوو ڕووداوێکی سیاسیی سۆسیالیستی لە نێوان حیزبە سۆسیالیستەکانی ئەمریکا، ئاڵمان و ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بوو، بەڵام ئیتر ئەم ڕۆژە تەنیا تایبەت بە ژنانی وڵاتە پێشکەوتووەکان نییە، بەڵکوو وڵاتانی دیکەش بە شێوازێکی بەرفراوان و نوێ ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن. بزووتنەوەی چالاکی ژنان سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ پاڵپشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆبوونەوەی چڕوپڕیان لە مەڕ گرینگیدان بە مافی ژنان و داننان بە بوونی ڕۆژێکی دیاریکراو بە ناوی ژن، ڕێک خست. هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە یارمەتیی ژنانی کرد هەتا دەنگیان بەرز بێ و ڕێگەیان پێ درا بۆ گەشە کردن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوورییەوە.
لە ئێران بە شێوازێکی جیاواز لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێز لە ڕۆژی ژن دەگیردرێ و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە سەر لایەنی ئایینی، لەبەر ئەوەی ڕۆژی ژن لە ئێران، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی فاتیمە کچی پێغەمبەری ئیسلام و هاوسەری عەلییە، کە زیاتر ڕۆژی دایکی پێ دەڵێن.
دوو هۆکاری گرینگ لە پشت ئەم مەبەستە هەیە: یەکەم هۆکارەکە دینی و مەزهەبییە کە وڵاتی ئێران دەیەوێت ڕەنگ و بۆنی ئایینی بەم ڕوژە بدات و فاتیمە وەکوو سەمبولێک بۆ ژنانی وڵاتەکەی بناسێنێت بۆ ئەوەی زۆرتر لە خزمەتی مێرد و بنەماڵەکەیاندا بن.
دووهەم هۆکار ئەوەیە کە ژن بە ناوی دایک پێناسە بکرێ نەک مرۆڤێکی سەربەخۆ. لەبەر وەی ئایدۆلۆژیی حاکم لە ژن تەنیا بەشی منداڵ هێنان و گەورەکردنەوەی خێزانی لە لا گرینگە و تەرکیز لە سەر مافی ژن و حەقانیەتەکانی ژن ناکرێ. ژن لە ئێران وەکوو ئامێرێک بۆ بردنەسەرێی ژمارەی خێزانە و ئەم بابەتە خۆی دەبێتە بەربەستێک بۆ گەشەی سیاسی و فیکریی ژنان.
هەڵبەت حکوومەتی ئێرانیش تا ڕادەیەک بە ئامانجی خۆی گەیشتووە لەبەر وەی ڕۆژی دایک نە تەنیا ڕەنگ و بۆنێکی سیاسیی نییە، بەڵکوو دەرفەتێکیشە بۆ پیاوان کە بتوانن خۆشەویستیی خۆیان بەرامبەر ژنان دەرخەن.
سەرەڕای ئەوەی کە لە ئێران، ئەسڵی بابەتی سیاسی بوونی ڕۆژی ژن و بواری مافی مرۆڤ بوونی ئەم ڕۆژە کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەم گرینگییەی پێدراوە، سەرکوت دەکرێ؛ بەڵام بەو حاڵەشەوە هەن ژنانێک کە لەو فەزایەی ئێراندا لایەنی سیاسی و ئازادیخوازانەی ڕۆژی ژن لە بەرچاو دەگرن.
بەڵام تەنیا ئاستەنگی بەردەم بزووتنەوەی ژنان سەرکوتی حکوومەت نییە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:
حکوومەتی دینی بەربەستێکی بنەڕەتی لە ڕێگای بزووتنەوەی ژنان لە ئێراندایە. لەبەر وەی ڕیشەی زۆربەی ئەو نابەرابەری لە ڕەگەزی نێر و مێ لە بیروبۆچونی دینی و ئایینیدایە. ئایینی ئیسلام، بنەمای یاسایی و قانونیی لێکدانەوی ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدایە و، بەو پێیە لە هەموو بوارەکاندا دەبێ جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا هەبێ، هەر بۆیەش هەندێک لە چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان، هۆکاری جیاوازیی نێوان ژن و پیاو، دەگەڕێننەوە سەر ئایینی ئیسلام.
نیزامی پیاوسالاری لە ئێران ڕیشەیەکی پتەوی هەیە کە بەربەستێکی دیکەیە لە سەر ڕێگای بزووتنەوەی ژنان. مەبەسەت لە نیزام لێرەدا سیستمێکی بەرفراوان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خەڵکدایە. ئەو سیستمە هەم لە بونیانی خێزان و هەم لە بواری گەورەتر وەکوو سیاسی و ئابووری بوونی هەیە.
لە بونیانی خێزاندا، ڕۆڵی ژنان، ڕۆڵێکی دەرجە دوو و سێیە کە لەبەر هۆکاری ڕەگەزی و گەورە کردنی خێزان وەک زۆر کردنی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵە، گرینگیی پێدەدرێت.
لە سیاسەتیشدا ژنان ڕۆڵێکی گرینگیان نییە، بۆ نموونە ژنان ناتوانن ببن بە سەرۆکی حکوومەت و زۆر بە کەمی پلە و پایەی سیاسی یان وەزیریان پێ دەبەخشرێ.
لە بواری ئابوورییشەوە هەمان شت، ژنان گەر لە بواری ئابوورییەوە پێویستیان بە پیاوان نەبێت و سەربەخۆ بژین، چیتر لە ژێر سوڵتە و قودرەتی نیزامی پیاوسالاریدا نابن.
کەواتە ڕوانگەی پیاوسالارانە فەرمانڕوایە و مەیدانی بۆ خەباتی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان تەنگەبەر کردووە. ھوکارێکی دیکەی سەر ڕێگای خەباتی ژنان، ژنانن. بەشێک لە ژنان کە نەخش و بزووتنەوەی پلە دووھەمی خۆیان قەبووڵ کردووە، وەها لەو نەخشەدا تواونەتەوە کە بێجگە لەوە ھیچی تر وە ئەستۆ ناگرن.
ژنانیش دەبێ یاسای بەرابەری لەگەڵ پیاوانیان ھەبێ بۆچوون ئەوەیە کە "ژنیان ژن کوتووە و پیاویان پیاو، ژن دەبێ ژنایەتیی خۆی بسەلمێنی و پیاویش پیاوەتیی خۆی." ئەو ژنانە خۆیان چەند دەسەن، ئەوانەی کە خۆیندەوارییان نییە و شارەزاییی نەریتی و ناڕاستیان لە پێگە و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ھەیە. هەروەها گرووپێک لەبەر پێبەندی بە باوەڕی ئایینی بەرابەریی یاساییی ژن و پیاو قەبووڵ ناکەن. بێجگە لەمانە ژنانێکی تریش هەن ھەرچەندە کە خۆیندەواریی زانکۆیان ھەیە بەڵام بە ھۆی جێ نەکەوتنی ئەو شێوە دابونەریتە بە دوای مافی یاساییی بەرابەری لەگەڵ پیاوان نین.
ئەگەر لە ئێران بزووتنەوەی ژنان بتوانن بە یارمەتیی ژنانی ئێران دەس بە خەبات بکەن بێگومان زۆر سەرکەوتوو دەبن، بەڵام بەداخەوە خەباتکارانی مافی ژنان نەیانتوانێوە لەو بوارەدا سەرکەوتوو بن. ڕەنگە بتوانین بڵێین لە ئێران ژنانی دژی یەکسانخوازیی ڕەگەزی زیاترن لە ژنانی ھاوڕای یەکسانخوازیی ڕەگەزی و ئەوە بەرگرێکی زۆر گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ژنان. بەم پێیە ڕێگای خەباتکاران لە ئێران زۆر دژوار، درێژ و ناڕێکە چون لە لایەک لەگەڵ حکوومەتی سیاسیی سەرکوتکەر و لە لایەکی کە لەگەڵ گۆمەڵگەی نەریتی و بەستراو ڕووبەڕوون و، لە ھەموو خراپتر ئاگادار کردنەوەی ئەو ژنانەیە کە خۆیان لەگەڵ ژیانی دووپاتەبووی ڕۆژانە گیرۆدە کردووە و ھیچ نیگەرانییەکیان بە ناوی یاسای بەرابەری و لابردنی جیاوازیی ئافرەتان نییە.
پرسیار ئەمەیە، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ژنانی ئێران بە تایبەت چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە چ ھەنگاوێک دەتوانن لەو ڕۆژەدا هەڵێننەوە؟
ھەر چەند لە ئێران 8ـی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژن بە توندی لە لایەن حکوومەتەوە سەرکوت کراوە و بە کردەوە لە دوای ساڵی 1385 ھیچ شێوە کۆبوونەوە و ڕێوەڕەسمێک بەڕێوە نەچووە، بەڵام چالاکوانانی مافی ژنان دەبێ باش بزانن کە ئەو ڕێگرییانە نابێ ببێ بە ھۆی کەم تیشک کردنی خەبات بۆ مافی بەرابەری، ھەروەھا ئەو خاڵە لە یاد نەکەین کە 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنانە و لەو ڕۆژە لە سەراسەری جیھاندا، ژنان داخوازییەکانی خۆیان بە شێوازی جۆراوجۆر دێننە بەر باس. بۆیە بۆ لابردن و نەهێشتنی هەڵاواردنەکان دەبێ لەو ڕۆژەدا ھەرچەند بەرتەسکیش بێ پێویستە بە شێوازی جۆراوجۆر ھاوار بکەن و دەنگ دەربڕن.
ئەمڕۆکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێگایەک بۆ خەبات لەگەڵ ھەر چەشنە جیاوازی و نادادپەروەری دژ بە گرووپی جۆراوجۆری کۆمەڵگە. بێگومان ئەو شوێنە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران دەتوانێ دەرفەتێکی باش بێ بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنان. بەرھەمھێنانی پۆستەر بە نێوەرۆکی لابردنی جیاوازیی ڕەگەزی، بەڵێ بۆ یەکسانخوازی و ھەروەھا نەشیاو بوونی نیزامی پیاوسالاری دەتوانێ ھەنگاوێکی باش بێ. ناردنی پەیام بە ھەشتەگی ڕۆژی جیھانیی ژن و نا بۆ جیاوازیی ڕەگەزی دەتوانێ ڕێکارێکی تر بێت لە سیستمێکی سیاسیی سەرکوتکەر و بەستراو بۆ ھاودەنگ بوون لەگەڵ ژنانی سەرانسەری دنیا لەو ڕۆژەدا. بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجازی بە بنەمای بەرگری لە مافی ژنان و خەبات لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزی ھەوڵێکی کە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنانە، ئەڵبەت کۆماری سەرکوتگەر لەو بارودۆخەدا ھەروا دەس لەسەر دەست دانانێ و لە مانگێک پێش ئەو ڕۆژە ھەوڵ بۆ دروس کردنی کەشی ترس و خۆف دەکا تا پێشگیری لە ناڕەزایەتیی ژنان بکات، بەڵام ژنان و چالاکوانان دەبێ ھەنگاوێکی باش بۆ ڕوونکردنەوەی فێڵی سیاسی و کەمکردنەوەی گرینگیی ڕۆژی ژن دژ بە حکوومەت ئەنجام بدەن، چونکە ئەو خاڵە زۆر گرنگە کە ڕۆژی جیھانیی ژن نە ڕۆژی دایکە، نە ڕۆژی ئەوینداران و نە لەو دوولایەنە پێک ھاتووە.
ڕۆژی جیھانیی ژنان ڕۆژی بەربەرەکانی لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزییە، جیاوازییەک کە ژنانی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران زۆریەک لە ماف و یاساکانی خۆیان لە دەست دا. ڕێگایەکی زۆر درێژیان لە پێشە ھەتاکوو لە مافەکانی خۆیان بەھرەمەند بن و ئێستاش زۆربەی ژنان لە نێو بنەماڵە و شوێنی کار و کۆمەڵگە لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە بەڕەو ڕوو دەبنەوە و توندوتیژیی خێزانی تا جیاوازیی ڕەگەزی ڕۆحی ژنان ئازار دەدات، بەڵام لە بیرمان نەچێت کە ڕۆژی 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنان دەرفەتێکی بەنرخە تا چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە دەنگی خۆیان بە دنیا ڕابگەیەنن و دژ بە زوڵم و ناڕەواییی ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی ڕاپەڕن.
https://t.me/yeketijnan/7261
Friday, March 12, 2021
woman and cycling in Iran
این خشونت های به وجود آمده در جامعه و در میان مردم عادی از راهکارهای حکومت است که در طی 43 سال به دنبال داشته، برای نمونه یکی از این دستاوردها جامعه مردسالاری است که به بهانه ناموس پرستی و غیرت در حق زنان انجام میدهند که چقدر رفتاری زشت و قبیح است و روزی نیست که خبر خودکشی و کشتن زنی، دختری و مادری را در جای جای این مملکت که به بهانه ناموس و غیرت به دست برادر، پدر و شوهر کشته میشوند را نشنویم جمهوری اسلامی همیشه به دنبال این بوده است که از آب گل آلود ماهی بگیرد و به بهانه های مختلف تبعیض میان زن و مرد را به میان میکشد و این قانون بی معنا و بی پایه را چندین سال است که بر سر زنان میکوبد و هر دم نایکسانی و تبعیض جنسیتی را مطرح میکند، این رفتارهای دولت اولین بار نیست و آخرین بار هم نخواهد بود اما هوشیاری زنان نسبت به گذشته و همیشه در میدان بودن نگرانی بزرگی را برای حکومت به وجود آورده است و به نوعی از جنبش زنان میترسند و این خشونت ها و تبعیضات بیشتر روی زنان تآثیر گذار بوده است تا مردان و توانایی های درونی آنها را فعال کرده است و زنان خواهان درست شدن وضعیت و از بین رفتن سرکوب و تبعیض جنسیتی هستند و آزادی بیشتری میخواهند. سیمون دوبوار نویسنده سرشناس فرانسوی بر این باور بود که سرکوب یک جامعه تنها از راه زنان امکانپذیر است چون زنان قدرتمند هستند و میتوانند کودکانی آزاد و آزاده پرورش دهند.
بدون شک حکومت ایران به همین دلیل است که تمام قدرت خود را روی زنان منعکس کرده است و اقدام به ساکت
کردن و زندانی کردن آنها می نماید، اما در حال حاضر به دلیل دسترسی شبکه های اینترنت هر زن و هر فرد آزایخواه در ایران با فرستادن عکس و ویدیو از ظلم و بدرفتاریهایی که با آنان میشود را میتوانند به جای جای دنیا بفرستند و هریک از آنها مبدا یک تغییر اساسی برای حق خود باشند.
ژنان و کێشەی دووچەرخەسەوارێ لە ئێران قژی سەرت، جەستەت، ڕێگەڕوێشتنت، پێکەنینت، جلوبەرگەت، خۆ جوان کردنت ، ھی تۆی ژن ھەمووی دەبێ داپۆشرێت، لەبەر چی، چۆن تۆ ژنیت، چۆن زادەی وڵاتێکی کە سەردەمدارەکانی ئایین و ھەموو بووارە کانی کۆمەڵگەیان تێکەڵ کردوو و تۆی ژن دەبێ بە پێویست و داخوازی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەی حکوومەتی ئێران تاکەی ناێھەوەی ئەو شتە قەبووڵ بکات کە کۆنتڕۆڵی جەستەی ژن، شتێکی تایبەتمەندییە، حکوومەتی ئێران ھەر ھەڵسوکەوتێک کە ژنان بێکەن لێ ھەراسانە بۆ نموونە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان بە بۆ چوونی ئەوان بۆتە کردەوەیەکی ناحەز و خەراپ
و سەبارەت بە ئەو شتە خامنه یی فتوای داوە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان حەرام نییە ئەگەر لە شوێنی بەرچاو نەبێ و ھەروەھا کوتراوە کە نێو ماڵ جگەیەکی باشە بو وەرزشی ژنان، کە ئەویش دەبی بزانین ئایا دوچەرخە لێخورینیش لە نێو ماڵ دابێ؟
ئەلان لە وڵاتی ئێران ھیچ گیرو گرفتێک نییە، وەکوو ھەژاری، بێ کاری، کۆڵبەری، منداڵانی کار، دەستدرێژی و کێشەی ئابووری، و گرفتی گەورەی حکوومەت تەنیا دوچەرخەلێخورینی ژنانە و لە خۆی دا گرفتێکی زۆر گەورەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت، بۆچی؟ چونکە لێرەدا نێوی"ژن"و دوچەرخە سەواری ژنانە و لە ھەر شوێنێک نێوی "ژن" ھەبێت لە ڕوانگەی ئاخوندەکان گەورەترین گرفتە، بۆ نموونە کاتێک کە ژنێک سەری بەدەرەوەیە و مافی خۆیەتی کە چۆن ھەڵسوکەوت بکات و لە لایەکی کە خەڵکانێک ھەن کە لە ژێر تەوژمی ھەژاری و برسێتی دان، لە ڕوانگەی ئەوان گرفت ھەمان قژەسەری ژنەکەیە.
ئەو توندوتیژی و ڕاھێنانی کۆمەڵگەی دژ بە ژنان لە نێو خەڵکی ئاسائی، لەئاکامی بەرەنجامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە ماوەی ٤٢ساڵ بە دواوەی بۆ، بۆنموونە کۆمەڵگەی پیاوسالاری یەکێک لەو دەسکەوتانەیە کە بە ھۆی "نامووس" و غیرەت لە حەقی ژنان دا دەکرێت کە چەندە ناپەسند و قێژەونە و ڕۆژ نییە کە ھەواڵی خۆکۆژی و کوشتنی ژنێک، کچێک و دایکێک لە پارچە پارچەی ئەو وڵاتە کە بە بیانووی پاراستنی "نامووس" بە دەستی باب و برا و مێرد، ئەنجام دەدرێ نەیبیستین، کۆماری ئیسلامی ئێران بە جۆرێک "لە ئاوی ڵێل ماسی دەگرێت" و لە شتێکی چکولە دەگەڕێت کە بە بیانووی جۆراوجۆر جیاوازی و نایەکسانی ژن و پیاو بێنێتە بەر باس و دێھەوەی ئەو یاسا بێ مانایەی کە ماوەی چەندین ساڵە لەسەری ژن دەدات و ھەرکات نابەرابەری ژن و جیاوازێکانی دەخاتە بەرچاو، ئەو ھەڵسوکەوتانەی حکوومەتی ئێران لە گەڵ ژنان ئەوەڵین کەڕەت نییە و ئاخرین کەڕەتیش نابێ و ئاگاداری ژنان لە چاو ساڵانی ڕابردوو و ئامادە بوونیان لە مەیدان، نێگەرانێکی گەورە بۆ حکوومەتە و دەترسن لە بزووتنەوەی ژنان، و دەبینین کە ئەو نایەکسانی و توندوتیژی و جیاوازیانەی دژ بە ژنانە زیاتر لە سەر ژنان کارێگەری بۆ تا پیاوان و توانایی زاتی نھێنی لە ژنان دا چاڵاک کردوو و ژنان داخوازی بارودۆخێکی دوور لە ستەم و سەرکوت کردن لە وڵاتی ئێرانن کە مافی ھەر ژنێکە.
"سێمۆن دووبووار نووسەری بە ناوبانگی فەڕانسەوی لە سەر ئەو باوەڕە بۆ کە سەرکوت کردنی یەک کۆمەڵگە تەنیا لە ڕێگەی ژنان مەیسەرە، چونکە ژنانی ئازاد بە ھێزن و دەتوانن منداڵانی ئازاد و ئازادە پەروردە بکەن.
بی گومان حکوومەتی ئێران ھەر لە بەر ئەوەیە کە تەواوی ھێزی خۆیی داوەتە سەر سەرکوت کردن و زیندانی کردن و سەپاندنی یاسای نادروست بە سەر ژنان دا تەرخان کردوو.
بەڵام ئێستا بە ھۆی بوونی ئینتەرنێت و دونیای مەجازی کە لە بەر دەست دایە ھەر ژنێک و ھەر تاکێکی ئازادیخواز لە ئێران بە ناردنی وێنە و ویدێو و ھۆکارەکانی حکوومەت و سەپاندنی زوڵم و زۆری دژ بە ژنان بە خۆیان دەتوانن ببن بە ھۆکاری گوڕانکاری سەبارەت بە ژنان.
✍ وەنەوشە کریمزادە
https://t.me/yeketijnan/6886
http://www.nkae-shora.com/index/?p=1527
![]() |



