Tuesday, April 12, 2022

خۆفی حکوومەتی ئێران لە چالاکوانانی مافی ژنان

دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە گەڵ ڕێگری و سنووردارێتی زۆر بەرەوڕوو بوونەوە، بە جۆرێک کە تا ماوەیەکی زۆر ھیچ دەنگێک لە ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئێران نەدەبیسترا، حکوومەتی بە توندی سەر بە ئایدۆلۆژیا و پێکھاتە بە جێ ماوەکانی دەورانی نەریتی و پیاوسالاری ھۆی ئەسڵی بێدەنگی ژنان لە دوو دەیەی ئەوەڵی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بوو، بەڵام بە ھاتنەسەرکاری دەوڵەتی چاکسازی بە سەرکۆماری خاتەمی، بەشداری مەدەنی ژنان لە کۆمەڵگا، ڕەنگ و بۆنێکی تازەی بەخۆی گرت، تا ڕادەیەک کە لە دوودەیەی دوایین، بزووتنەوە کۆمەڵایەتێکانی ئێران بە ئامادەبوونی ژنان دەنگدانەوەیکی سیاسی بەربڵاوی ھەبوو و ھەر ئەو بابەتە بوو بە ھۆی ئەوە کە حکوومەت ھەستیارێکی زۆرتر سەبارەت بە چالاکوانانی ژن نیشان بدا و بە شێوازی جۆراوجۆر سەرکوتیان بکا، ئەو سەرکوت کردنە بە بەندکردنی ژنانی چالاک و مەحکووم کردنیان بە حەپسی درێژماوە ھامڕا بوو، بەڵام پرسیارێک کە پێش دێت ئەوەیە کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران بۆچی ئاوا خۆفی لە چالاکوانانی ژن ھەیە و بە توندی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکا؟ دیار و سەلمێنراوە کە ھەر جۆرە ئامادە بوونی ژنان سەر بە چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە حکوومەتێکی سەر بە ئایدۆلۆژیا وەکوو ھەڕەشەیەک بۆ بنەماکانی ئەو ئایدۆلۆژیایە لە قەڵەم دەدرێ، بەم ھۆیە ژنان دەتوانن بنەماکانی بڕوا و باوەڕی ئایدۆلۆژی بەرنە ژێر پرسیار، ھەر ئەو بڕوایانەی کە ژنان تا ڕادەی ئامێرێک بۆ ویستی سێکسی پیاوان دادەبەزێنێ و بڕوامەند بە ھیچ چەشنە مافێک بۆ ژنان لە کۆمەڵگا نابێ، حکوومەتێک کە بناغەکەی ئایینی ئیسلامیە و بە پێی بناغەی بڕوامەندی ئەو ئایینە، ژنان جێگە و پێگەیەکیان لە کۆمەڵگا نییە و تەنیا لە چوارچێوەی سانکای بنەماڵە مافێکی نایەکسانیان لە گەڵ پیاوان بۆ دیاری دەکا: سروشتیە لە وەھا سانکایەکی سیاسی و حکوومەتی، بە ئامادەبوونی ژنان لە چالاکی مەدەنی و سیاسێکان نە تەنیا دژایەتی بەڵکوو بە توندیش سەرکوت دەکرێ، بەتایبەت لە ساڵانی ڕابردوو بزووتنەوەھایەک بە ناوی چوارشەممەی سپی، کچانی شەقامی شۆڕش، ئازادێ نھێنێکان دروست بوو کە بە شکڵی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێی بەرھەڵستیان دەکرد و ئەو بەرھەڵستیانە ڕاستەوخۆ بناغەی بڕوامەندی ئایینی ئیسلامی سەبارەت بە حیجاب نیشانە دەگرت، ھەر بەم پێیە حکوومەت، دوو ژن بە ناوەکانی ویدا مووەحێد و سەحەر شەجەریزادە کە لە دامەزرێنەرانی پڕۆسەی کچانی شەقامی شۆڕش بوون کە بە نیشانەی بەرھەڵستی بە حیجابی زۆرەملێی لە جووڵەیەکی ھێمادار لەچکێک بە ڕەنگی سپیان بە سەری دارێک دەبەست و دەیان جووڵاندەوە، دەستبەسەریان کردن و حەپس و ئەشکەنجە کران. ھەڵبەت تا ڕادەیەک ڕوونە کە ئەگەر ھەر کەسێک کە ھەڕەشە و یا بە جۆرێک بەرھەڵستی بکا سەبارەت بە سانکا و حکوومەتی دیکتاتۆری بە توندی سەرکوتی دەکرێ، بەڵام دەبێ قبووڵ بکرێ کە سەرکوت کردنی ژنان تەنیا چالاکوانانی ژنی بەرھەڵست بە حیجابی زۆرەملێی کە لە گەڵ باوەڕەکانی ئایینی ئیسلامی ناکۆکە ناگرێتە بەر و ئەو حکوومەتە دژە ژنە زۆرێک لە کۆنیشگەرانی کۆمەڵایەتی و مەدەنی ژنان کە مەیسەرە ھیچ پێوەندیەکیان بە بنەماکانی بڕوایی ئیسلامیشەوە نەبێ سەرکووت کردوو، بۆ نموونە چالاکوانانی ژن سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ نێو وەرزشگاکان، بەرھەڵستی بە پڕژاندنی تیزاو بە ژنان، بەرگری کردن لە لێخوڕینی دووچەرخە و زۆر کردەوەی کە، کە لە لایەن حکوومەتەوە بۆ سەرکوت کردنی ژنان دەکرێ بەرھەڵستیان نیشان داوە، و حکوومەت بەردەوام لە ڕێگای جۆراوجۆر درێژە بەو کردەوە قیژەونانەی دەدا و ئەو بابەتە خۆی دەسەلمێنێ کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە چالاکوانانی ژن ترسێکی گەورەن بۆ ئەو سانکایە و بناغەی ئایینی ئیسلام، و تەنیا بە سەرکوت کردن و حەپسی ئەو کۆمەڵە ڕازی نابێ، بەڵکوو لە گەڵ ھەر چەشنە چالاکی مەدەنی ژنان نەیارە و ھەر کۆنێشگەرێکی کە لە پێناوی دیمۆکڕاسی خوازی کۆمەڵگای مەدەنی ھەنگاو ھەڵێنێتەوە لەگەڵ سەرکوتی حکوومەت ڕووبەڕوو دەبنەوە، بەڵام مەسەلە ئەوەیە کە حکوومەت سەبارەت بە چالاکی مەدەنی ژنان ھەستیاری زۆرتری ھەیە ھەرچەند لە ئێران بەمانای ڕاستەقینەی واژە شتێک بەناوی بزووتنەوەی ژنان فوڕمی نەگرتوو و زۆرتر جووڵانەوە تاکەکەسێکانی چالاکوانە مەدەنێکان و چالاکوانانی مافی ژنان بۆ کە ھەرچەند وەخت جارێک حکوومەتی ئێران تاڵ دەکەن، بەڵام دیسان جێگای سرسامیە کە بوونی ئەو چالاکوانە مەدەنیانە و بەبێ بوونی ھیچ پێکھاتەیەکی رێکخراوەیی ببێتە ھۆی خۆفی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو دەسەڵاتدارە ھەم بە توندی وەھا جووڵانەوەھایەک سەرکوت دەکا و ھەم زۆربەی ئەو ژنانە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان دەکا و ئەشکەنجەی ڕووحی_ ڕەوانی و بگرە ئازاری_سێکسیان دەدا. بە خاترجەمی یەکێک لە ھۆیەکانی خۆفی رێژیم لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کە بە شێوەی تاکی و کەم و کورت چالاکی دەکەن دەگەڕێتەوە سەر ترسی حکوومەت لە داگری ئەو جووڵانانەوە بەرھەڵستانەی ژنان بۆ چی لەبەر ئەوەیکە نێوەی زیاتر لە حەشیمەتی ئێران لە ژنان پێکھاتوو، ژنانێک کە چەندین دەیەیە زۆرترین ھەڵاواردن و نادادپەروەری ئەزموون دەکەن، بێ شک ئەو بارستە لە ھەڵاواردن و دژ بە ئەو بارستە لە حەشیمەتە، وەکوو ئاوری بن خۆڵەمێشە کە مەیسەرە درەنگ یا زوو گڕەکەی داوێنی ئەو ستەمکارانە بگرێتەبەر و لەناوی بەرێت و ھەر بەم ھۆیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی لەگەڵ چالاکوانانی ژن رەفتار دەکا و سزای زۆر قورسیان بەسەردا دەسەپێنێ، تابەڵکوو بەم شێوازە پێشی گۆڕدرانی ئەو چالاکیانە بە بزووتنەوە بگرێ، بەواتایەکی تر، حکوومەت دەیھەوێ بە ئەشکەنجە و بەندکردنی کۆنێشگەرانی ژن، لە پەرەگرتنی ئەو چالاکیانە بەرگری بکات. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو زۆرترین ئاماری ژنان بە تاوانی سەر و ساختی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و بانگەشەکردن دژ بەسانکا دەستبەسەر و لە بەندیخانەکان سزای قورس و نابەحەقیان لە داداگا بێ دادگایەکانی ئیسلامی ئێران پێدراوە کە ھەموو توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران لە تەواوی نەتەوەکان دەگرێتە بەر کە لێرا ئاماژە بە ھێندێکیان دەکەین ھەرچەند کە ئامارێکی ئاشکرا لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ژن لە دەست دانییە و کۆماری ئیسلامی ئێران ھەوڵ دەدات کە ماسماڵی بکات و جێگەی ئاماژەیە کە زۆربەی ئەو بەندکراوانە لە بوونی مافی تەنانەت ڕۆژێک مەرەخەسی و بچووکترین پێداویستێکانی نێو بەندیخانە و پزیشکی بەھرەمەند نین و بێبەری کراون: بۆ نموونە زەینەب جەلالیان کە حەپسی ھەتاھەتایی بەسەرداسەپاوە و لە خراپترین دۆخ بەسەردەبات و ماوەی ١٥ ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەردەبات، مەھوەش شەھریاری و فەریبا کەماڵ ئابادی دووھاوڵاتی بەھایی و لە فێرکاران کە لە قەدیمی ترین بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤینن، نەرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ، نەسرین سوتوودە پارێزەر، سەبا کوردئەفشاری و ڕاحیلە ئەحمەدی دایک و کچ بە تاوانی بەرھەڵستی بە حیجابی زۆرە ملێی، شەھلا جەھان بین، سویلا حیجاب، فاتێمە داوەند، ژیلا کەرەمزادە، فەریبا عادێل خواە، موژگان کەشاوەرز، سێپیدە قۆلیان، مونیرە عەرەبشاھی و یاسەمەن ئاریانی و زۆر چالاکوانانی تر کە بە بیانووی جۆراوجۆر دژ بەو حکوومەتە بەرھەڵست بوون و بەبێ ئەوەیکە ئەشکەنجە، بەند و ماوەی حەپس بوویان گرنگ بێ بەردەوام درێژەدەری ڕێگا و ئارمانی خۆیان بوون و ئێستاکە لە خراپترین دۆخ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر دەبەن. ئەشکرایە کە خۆفی رێژیمی ئێران نە لە سەر ئەو بەندکراوانە، بەڵکوو لە ئاسەوارێکە کە ئەو بەندکراوانە دەتوانن لە سەر حەشیمەتێکی زۆر لە ژنانی تر داینێن و ببنە ھۆی ئاگادارکردنەوەی ئەوان و ئەوە دەتوانێ ئەسڵی ترین ھۆی بەندکردن و سەرکوت کردنی ژنان بێ. لە لایەکی ترەوە دۆخی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە یەک دەیەی ڕابردوو زۆر لاواز و ئاڵۆز بۆ، بەتایبەت سەبارەت بە بابەتی پلانی ھەستەیی و نەبوونی پێبەندی بە یاسای مافی مرۆڤ کە ھەمیشە لە لایەن وڵاتانی ئورووپایی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی جێ گومان بۆ و تاوانبار کراوە کە کاری بۆ سیاسەتوانانی حکوومەت زۆر دژوار کردوو و لەوەھا بارودۆخێک ھەرچەشنە بەرھەڵستی و سەرکێشی مەدەنی لە لایەن ژنانەوە بەڵگە و قەباڵەیەکە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە و کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا پێبەند بە پڕەنسیبەکانی دیمۆکڕاسی نییە بەڵکوو حکوومەتێکی سەرکوتکەر و دیکتاتۆرە کە بۆ سەرکوت کردنی ژنان و ئەوەیکە دوور بکرێنەوە لە دونیای سیاسەت بەردەوام لە ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتداری تەنیا خەریکی پلان ڕشتن دژ بە ژنانە و بۆ ئەوەیکە نەکەوێتە بەر گومانی زاڵێتی و دیکتاتۆری، ناچار بە سەرکوت کردنی چالاکوانانی مەدەنی بە تایبەت ژنان دەبێ، بە گومانی خۆی پێکھێنانی ترس و خۆف لە نێوان توێژی ژنان دەتوانێ بەرگری بکا لە بزووتنەوەی ژنان لە ئێران، و زۆر جار ھەر بەو گومانە لە نێو بەندیخانەکان دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان و زۆر ئەشکەنجەی تر و ئەوە بەخۆی ئەوپەڕی خۆفی کۆماری دیکتاتۆری ئێرانە کە لە چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی ژنانی دەگەیەنێ. لەکۆتایی دا دەتوانین بڵێن کە سەرکوت کردنی چالاکوانانی ژن بە دەسەڵاتداری ئێرانی ئیسلامی و ئەو بابەتانە کە ئاماژەی پێکرا و لە سەردەمێک کە سەردەمی پێوەندییەکانە و سنوورە جوگڕافیایەکان وەکوو ڕابردوو گرنگیان نییە، و دەسەڵاتدارانێک وەکوو حکوومەتی ئێران ناتوانن بە سەرکوتکردن و بەندکردنی چالاکوانانی مەدەنی بەتایبەت ژنان بڕیار و زاڵێتی خۆیان شاراوە کەن، لەوەھا سەردەمێک زانیاری تێکنۆلۆژی، مووبایل، تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و دونیای مەجازی پانتایەکی دابین کردوو کە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان ناتوانن بە بەندکردن و توندوتیژی دژ بە ژنان بەئامانجە نەھامەتەکانی خۆیان بگەن، بە پێچەوانە ھەر ئەو سەرکوت و بەندکردنانە نیشاندەری ناوەڕۆکی ئەو دەسەڵاتدارانەیە، ئێمڕۆ ھەر بە ھۆی ئەو سەرکوت کردنە نێوخۆییە، ھێزی دەرەکی حکوومەت وردە وردە لەناو چۆ و بەردەوام لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتە دژ مرۆڤاێەتێکانی ئەو دەسەڵاتدارە ئەستوورتر دەبێ و سەرەنجام ڕەنگبێ حکوومەت لە ماوەیەکی کورت بتوانێ بەسەرکوت کردن و بەندکردن و ئەشکەنجەی ژنان بە ئامانجە دیکتاتۆرێکانی خۆی بگات بەڵام لە داھاتوویەکی نەھێندە دوور، ھەر ئەو سەرکوت کردنانە دەبێتە ھۆی ئاگادار بوونەوەی زۆرێک لە حەشیمەتی ژنان و ناوەڕۆکی ئەو دیکتاتۆرە زاڵمە بە تەواوی دونیا نیشان دەدا. _____________________________________________ https://t.me/yeketijnan/14361 نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە

Saturday, March 26, 2022

#ئەسیدپاشی

کارەساتی پڕژاندی ئەسید لە ئێران!!!
بەداخەوە لە وڵاتی ئێران و لە ژێر دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران و یاسا قیژەونەکانی و بەردەوامی لایەنگری نەکردن لە ئافرەتان و نەبوونی یاسایەکی دروست سەبارەت بە ژنان و پشت ئەستوورکردنی پیاوسالاری پڕژاندنی ئەسید بووتە ئامرازێک کە پیاوان دژبە ژنان کەڵکی لێ وەردەگرن. پڕژاندنی ئەسید یەکێک لە توندترین توندوتیژێکان و ھێرشێکە کە نە بە بیانووی کوشتن بەڵکوو بۆ تۆڵە و لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی و داھاتووی قوربانی ئەنجامدەدرێ و ئەو کردەوەیە لە وڵاتی ئێران کردەوەیەکی نوێ نییە و ساڵیانێکە کە کەڵکی لێ وەرگیراوە و دەگیرێ چ خودی رێژیم و چ خەڵکی بەڵام ئەوەیکە زۆر ئاشکرایە لایەنگری کۆماری ئیسلامی لەو کەسانەیە کە ئەو کارەساتە ئەنجامدەدەن و ھیچ سزایەکیان بۆ دابین ناکا و یاکوو زۆربەی ئەنجامدەران پێناسەیان پێ ناکرێ. وەنەوشە کەریم زادە ______________________________________ اسیدپاشی متاسفانه در ایران و در زیر سایه شوم جمهوری اسلامی و قوانین گند و ضد و نقیض و ادامه دار بودن حمایت نکردن از زنان و نبود قانونی اساس مند نسبت به زنان و قدرتمند کردن مردسالاری در جامعه و بر ضد زنان اسید پاشی تبدیل به یک ابزار که مردان بر ضد زنان از آن استفاده می کنند چرا که کشتن زن توسط افراد نزدیک خانواده حکم چندان سنگینی نداشته و یا در بعضی موارد تبرئه می شوند ، اسید پاشی یکی از بدترین نوع خشونتها و یک انتقام که نه به بهانه کشتن قربانی بلکه برای گرفتن زیبایی ها و حق زندگی اجتماعی انجام می شود و در ایران یک حرکت تازه و نو نیست و سالیان زیادی است که از آن بهره می گیرند چه خود حکومت چه مردم دیگر ، اما چیزی که آشکار است این است که حمایت جمهوری اسلامی از کسانی است که این کار را انجام می دهند و هیچ سزایی که برابر با این کار غیر انسانی است بدایشان در نظر گرفته نمی شود و یک اکثرا کسانی که این کار را انجام میدهند شناخته شده نیستند چون از مهره ها ی خود حکومت هستند. ----------------------------------------- بنفشه کریم زاده

Saturday, January 1, 2022

ژنان و بەربەستەکانیان لە ئێران

بارودۆخی ژنان لە ئێران مێژوویەکی پڕ لە ھەوراز و نشێوی بۆ، مێژوویەک کە ئەو ھەورازو نشێوەی بە مانای باشتر بوونی دۆخی ژنان لەو وڵاتە نەبوو و زیاتر ئاسایی کردنەوەی سەرکوت کردن و زەبروزەنگی ئەوان ئەژمێردە دەکرێ، ھەڵبەت ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەو بارودۆخە تەنیا ژنانی ئێران ناگرێتەبەر و بە درێژایی مێژوو ژنانی تەواوی دونیا لەگەڵ ئەو دۆخە دەست و پەنجەیان نەرم کردوو چ لە وڵاتانی پێشکەوتوو و چ لە وڵاتانی دواکەوتوو و ژنان ھەردەم ھەوڵی خۆیان داوە کە لە سەر مافەکانیان دەنگ ھەڵبرن و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون بەڵام ژنانی ئێران و جیاوازن و تاکوو ئێستا بەردەوام لە ھەوڵ دابوون بەڵام بە بچووکترین مافی خۆیان نەگەیشتوون ژنانێک کە لە ژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئیسلامی و تەواو دیکتاتۆری دان کە ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەرکار تەواوی ھێزی خۆی خستەسەر سەرکوت کردنی ژنان و تاکوو ئێستا و زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوام ژنانی خستووتە ژێر گۆشارەوە و بە بەھێزکردنی پیاوسالاری لەو وڵاتە چ بەخۆی و چ شێوازی پیاوسالاری بە سەر ژنان لە دوو لایەنەوە زەختیان داوەتە سەر ژنان و کچان، بەڵام ژنانی ئێرانیش وەکوو ژنانی وڵاتانی تر بە بوونی ئەو ھەموو زوڵمە ھیچکات بێدەنگ نەبوون و بەربەرەکانیان لەگەڵ ئەو دوو دەسەڵاتە کردوو( حکوومەت، پیاوسالاری). لێرەدا بە کورتە سەرکردنەوەیەکی مێژوو لە ئێران ئاماژەیەک دەکەین بەسەر بارودۆخی ژنانن ھەر لەسەردەمای ھاتنەسەرکاری ئەو حکوومەتە تاکوو ئێستا، بێ گومان دۆخ، جێگەو پێگەی ژنان سەرچاوە دەگرێ لە چەشنی حکوومەتەوە دەبێ یانی حکوومەتەکان لە ئێران ئاسەوارێکی ڕاستەوخۆیان بەسەر دۆخی ژنان ھەبوو، بۆ ئاگاداری لە دۆخی ژنان لە ئێران پێش شۆڕشی ١٣٥٧ و پاشان تاوتوێ بکرێ. شاکانی پەھلەوی لە ساڵانی ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ حاکمی ئێران بوون و گۆڕانکاریەکی زۆریان لەبواری مافی ژنان ئەنجام دا، یەکێک لەو گۆڕانکارانە کە لەلایەن ڕەزاشا کردرا لابردنی رووپۆش بوو کە بە بڕیارێکی تایبەتی لە ساڵی ١٩٣٦ دەرکرا، ڕەوتی دەستێوەردانی ژنان لە کۆمەڵگا زۆر بوو و ژنان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بواری ئابووری، فێرکاری و ڕاھێنان و ھێزی کار بەشداریان بوو، ئاستی خوێندەواری باش بوو، ڕەزاشا بە رێکخراوە ڕاھێنەرەکانی ڕاگەیاند بە تایبەت زانکۆکان کە دەبێ نێونووسی لە کچان بکرێ، لە دەورانی مەحەممەدڕەزا شا زۆر گۆڕانکاری دیکە سەبارەت بە مافی ژنان ئەنجام درا بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦٣ پەسندکرا کە ژنان مافی ئەوەیان ھەیە و دەتوانن ڕای بدەن و ماوەیەک دوای ئەو بڕیارە ھەوەڵین پاڕێزەرانی ژن لە مەجلیسی شۆڕای نەتەوەیی لە ھەڵبژاردەکانی سەرانسەری ڕایان ھێناوە و توانیان بچنە مەجلیسەوە و وەکوو دادوەر و وەزیر لە دەفتەری ھەڵبژاردن بن، نموونەیەکی تر کە دۆخی ژنانی ئەوکات بەرەو باشی برد یاسایەک بوو کە لە نێو یاسای مەدەنی جێبەجێ کرابوو کە بۆ لایەنگری کردن لە ھاوسەران، منداڵان و ژنانی تەڵاق دراو داڕێژرابوو و ئامانجی ئەو یاسایە بۆ چوونەسەرێ پلەی بەرامبەری ژن و پیاو لە نێو کۆمەڵگا بوو، لە کۆتایی دەورانی پەھلەوی ھەروەھا یاسای لایەنگری بنەماڵە لە ساڵی ١٣٥٤ پەسندکرا کە ئەرکی ئەوە بوو سەبارەت بە تەڵاق بەجگای ڕاگەیاندی تەڵاقی ناڕوونی شەرعی ئیسلام کە دەڵێت" ئەمن تۆ تەڵاق دەدەم" بۆ دادگا بڕوات ئێزن بە ھاوسەرەکی دەدا تەڵاق دەست پێ بکا و ئێزنی ھاوسەری ئەوەڵ بۆ مێرد بۆ ئەوەیکە داخوازی ژنی دووھەم بێ، سەرپەرشتی منداڵ پێش ئەوەی بە بابی بدرێ بکەوێتە بەر دادگاکانی لایەنگری لە بنەماڵە، تەمەنی ھاوسەرگیری کچان لە ١٣ بە ١٥ ساڵ و ١٨ ساڵ گەیشت دروست پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ٥١٠٠ ژن ڵە پۆستی گەورەی بەڕێوەبەری لە سەرانسەری وڵات، ٢٢ ژن لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ٥ ژن شارەدار و ٣٣ کاری راھێنانی بەرزی ئێران لە سەر ژنان بوو و ھەروەھا دوو ژن بە ناوەکانی فەڕخڕو پارسا و مەھناز ئەفخەمی لە پۆستی وەزارت خزمەتیان دەکرد ھەروەھا ژنانێکی زۆر لە نێو گرووپە سیاسێکان چالاکیان دەکرد کە ناسراوترینیان ئەشرەفی دێھقان بوو. بەسەر ھەڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ دەورانێکی نوێ پۆ ژنان لە ئێران دەستی پێکرد، دەورانێک کە زۆربەی پەسندکراوانێک کە بۆ ژنان دیاری کرابوو لە دەورانی پەھلەوی خەتی سووری بەسەردا کێشرا ھەرچەند ژنانێکی زۆر کە ئاستی خوێندەواریان لە سەرێ بوو و لە شۆڕشی ١٣٥٧ بەشداریان کرد بەڵام ڕێبەرایەتی خومەینی بابەتی نەسازاوی بۆ،ژنان بەدواوە بوو لە ڕاستی دا لە دەورانی پاش شۆڕش ژنان لە گەڵ گرفتی سیاسی زۆر سەبارەت بە بەرامبەری لەگەڵ پیاوان بەڕەوڕوو بوون، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٩١ حیجاب بۆ ژنان بوو بە زۆرەملێی و بەرھەمی کەلوپەلی جوانکاری ژنان حەرام و قەدەغە کرا و جەوازی دروست کردنیان پووچەڵ کرا و سزای زۆر قورس لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق بۆ لابردنی سووراوی لێو بە تیغ بەکاربردرا، دادیاری بۆ ژنان قەدەغەکرا و مافی بریکاریان لێ وەرگیرا و ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەر کاری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەند ھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی پێشگیری لە دووگیانی قەدەغە و تەمەنی ھاوسەرگیری کچانی لە ١٥ ساڵ ھێنا سەر ٩ ساڵ و ھەروەھا ژنانی لە خوێندەواری لە ھێندێک ڕەستی جۆراوجۆر خوێندن و کار بێبەش کرد. بە مردنی خومەینی سەرکۆماری ئەوکات تاڕادەیەک جێگەو پێگەی ژنانی بەھێز کرد بەڵام بەردەوام ژنان لە ئێران لە مافی بەرامبەری لە گەڵ پیاوان بەھرەمەند نەبوون و زۆربەی کێشە و گرفتەکانیان بێ چارەسەری مابوو ھەرچەند کە ژنان ھاتنە نێو کابینەی دەوڵەتی بەڵام ھیچ جیاوازیەک نەبوو سەبارەت بە بارودۆخی ژنان، بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٩ فاتێمە بوداغی کە بوو بەجێگر و ڕاوێژکاری ئەحمەد ئەحمەدی نەژاد تا ڕادەیەک وا بیر دەکراوە کە چۆن ئەو ڕاوێژکارە ژنە بەڵکوو لە سەر دۆخی ژنان گۆڕانکاری بدات بەڵام ئەوە بەو مانایە نەبوو کە کەش بۆ ژنان کراوەتر دەبێ، چۆنکە ژنان لە زۆربەی چالاکی کۆمەڵایەتێکان بێبەش بوون و لەو ڕێگایە لەگەڵ بەرھەڵستی زۆر ڕووبەڕوو بوون، یەکێک لەو بەرھەڵستانە ئامادەبوونی ژنان لە یاریگاکان بوو بۆ بینینی کێبەرکێ تۆپی پێ ھەرچەند کە لە مانگی یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەندھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی بابەتی بەرھەڵستانەی دیکە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران حیجاب بوو، ناڕەزایەتی دژی حیجابی زۆرەملێی بوو بە ھێمای خۆڕاگری لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر ھەڵمەتیان دژ بە حیجاب و دژ بەکردەوەی کۆماری ئیسلامی وەڕێخست، بۆ نموونە ھەڵمەتی " ئازادی بە نھێنی" کە لەلایەن ڕۆژنامەوانێکی ژن بە ناوی مەسیح عەلی نەژاد وەڕێکەوت کە ژنانی ئێرانی ھان دەدا کە بە بێ حیجاب وێنەی خۆیان بڵاوکەنەوە کە دوای ئەو زیاتر لە ٥٣ ناڕەزا تەنیا لە تاران دەستبەسەرکران ژنانێک کە بەتاوانی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی دەستبەسەر دەکرێن کە کەوتنە بەر ئەشکەنجە و لێدان و ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، ئەو ناڕەزایەتیانە دژ بە حیجاب بە تێپەڕبوونی دەم گەورەتر بوو، و لە دێسامبری ٢٠١٧ و ژانویە ٢٠١٨ ھەر سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێی لەچکی خۆیان ھەڵگرت کە ئەو ژنانە بە " کچانی ئێنقیلاب" ناسران و لە زۆربەی شارەکان ژنان و کچانێکی زۆر بەرھەڵست بوون و بەرامبەر بە ئەو حکوومەتە دیکتاتۆرە کە ئێستاکەش بە تاوانی دژی حکوومەت لە بەندیخانەکانی ژێر دەستی دەسەڵاتداری زاڵم و دژ مرۆڤایەتی کات و ساتی ژیانیان لە بارودۆخی خراپ و ژێر ئەشکەنجە تێپەڕدەکەن، ئەو حکوومەتە نەشیاوە نەتەنیا تاوان بۆ کەسانێک کە نازەزایەتی دەردەبڕن دابین دەکا بەڵکوو بۆ کەسانێک کە لایەنگریش دەکەن دەردەکا، یەکێک لە لایەنگرانە نەسرین سوتوودە پارێزەری ماڤی مرۆڤی ئێران کە لایەنگری لە ژنانێک دەکرد کە بەتاوانی حیجابی زۆرەملێی کە دەوڵەتیان بەدواە بوو، و بە ٨٣ ساڵ بەند و ٨٤١ زەربە شەڵاق مەحکووم کڕا ئەو بەتاوانی پێکھێنان و کۆکردنەوەی خەڵک دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، بانگەشە دژبە سانکا و حکوومەت، بەشداربوون لە گرووپە جۆراوجۆرەکانی ماڤی مرۆڤ و تێکدانی تەکووزی و تەکووزی گشتی وبڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەی بە نیازی خراپییەوە لە دادگا بێ دادگایەکەنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرا، یانی تاوانێک کە بۆ دانە دانەی ئەو کەسانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر دژ بە حکوومەت دەستبەسەردەکرێن دەردەکرێ، و یەکێک لە ٧ پارێزەری مافی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران دەستبەسەرکرا، کاردانەوەی دەوڵەت سەبارەت بە ئەو بابەتی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی توندبوو و ئاوا بڕیار درابوو کە ھەرکەس لە خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی بەشداری بکا تا ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەبڕنەوە و بارودۆخی ژنان لەوماوەیە دا زۆر کەوتبوو ژێر تەوژمی ئەندامانی ژنی گەشتی رێنوێنی ژنان کە لە شەقامەکان و شوێنە گشتێکان ژنانێک کە بە دڵخوازی حکوومەت حیجابیان نەبوو ئازار دەدا و ژنانیان دەخستە ژێر لێدان و زلە و فەرمانیان پێ دەدان و بە بیانووی رێنوێنی کردن ژنان ھەر جۆرە ھەڵسوکەوتیان دەکرد کە تاکوو ئێستاش درێژەی ھەیە و توندترین توندوتیژی دژی ژن بوو کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بڕیار درابوو و گەشتی رێنوێنی ھەڵبژاردەی ڕاستەوخۆی حکوومەتە کە ئێزن پێدراون ژنان تەمبێ و تەنانەت دەستبەسەریشیان بکەن و تاکوو ئێمڕۆکە ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە ۆ ژنان بەترس و نیگەرانی لە شوێنە گشتێکان ئامادە دەبن. ھەر ئەوجۆرە کە ئاماژەی پێکرا بارودۆخی ژنان پاش شۆڕشی ١٣٥٧ نەتەنیا باش نەبوو بەڵکوو بە پشتیوانی کۆماری ئایینی ئیسلامی زۆر خراپتر بۆ و ئەو گۆڕانکاریانەی بۆ ژنان لە دەورانی پێش شۆڕش بۆ ژنان دەرکرابوو چۆن بۆ جێگە و پێگەی ژنان بوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ھەڵوەشاوە، زۆر جێگای خەم و خەفەتە کە لە دونیا ژنان پێ بە پێ پیاوان و لە پانتایی زانست و فەرھەنگ دەڕۆنە پێشێ، ژنانی ئێرانی لە ژێر سێبەری ڕەشی کۆماری ئیسلامی دژە ژن دەبێ زەوت بخەنە سەر حیجاب و ئەوەیکە لە یاریگەکان دا ئامادە بن یا نەبن، کە چکۆلەترین مافی سەرەکیە، داببن. مانای وەھا بارودۆخێک بۆ ژنانی ئێرانی زاراوەی ژنانی مودێڕنی نەریتیە یانی ژنێک لە ئێران دەتوانێ ھاوکات ھەم نەریتی بێ و ھەم مۆدێڕن، بەومانایە کە حکوومەت ڕۆڵێکی کە بۆ ژنانی بە وێنە کێشاوەتەوە ماڵداری و ئاگاداری لە منداڵ و بنەماڵەیە، لە حاڵێک کە ئەوان لە دونیایەکی مۆدێڕن ژیان دەکەن، ڕوون نییە کە ھەوڵی بزووتنەوەی ژنان لە بۆ گەیشتن بۆ مافەکانیەن بۆ کوێ دەکێشرێ. نووسینی:وەنەوشە کەریمزادە ___________________________________________ https://t.me/yeketijnan/12625

Saturday, October 2, 2021

بێ ئاسۆیی ژنانی ئەفغانستان

نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە _____________________________________________ https://t.me/yeketijnan/11006 ______________________________________________ سەرھەڵدانی سەرلەنوێ تاڵبان لەئەفغانستان بۆ جارێکی تر نیگاکانی دونیای بۆ ئەو شوێنە ڕاکیشا ئەو نیگایانە ھامڕایە لەگەڵ نیگەرانی بۆ باردۆخی مافی مرۆڤەکان و دێموکراسی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە کەلەو ھەلومەرجەدا دۆخ و داھاتی ژنان و منداڵان زیاتر لە ھەر گرووپ و توێژی گۆمەڵگا لە مەترسی دایە چۆنکە وا چاوەڕوانی دەکرێت بە سەرھەڵدانی تاڵبان ژنان زیاتر لەڕابردوو لەمافی کۆمەڵایەتی و سیاسی بێبەش ببن بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش کە ئایا بارودوخی ژنان پێش تاڵبان ھیچ باشتر ببو؟ و ئایا ئەوەی کە بارودۆخی ژنان لەو وڵاتە چۆن بوو کە ئێستاکە بەھاتنی تاڵبان دەبێ نیگەران بین؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێ بچینەوە بۆ ڕابردووی ژنانی ئەفغانستان و شیکردنەوەیەکمان ببێ بەسەر ئێستاکە و داھاتی ژنانی ئەو وڵاتە. بارودۆخی مافی ژنان لە ئەفغانستان لە دەورانی جۆراوجۆر جیاواز بۆ، بۆ ئەوەڵین کەڕەت بەپێی یاسای بنەڕەتی ١٩٦٤ مافی ژنان بە شێوەی یاسایی و بەرامبەر ڕاگەیەندرا ھەرچەند ئەو ماف و ئازادی مەدەنی و خۆییە لە دەیەی ١٩٩٠ لە لایەن دەسەڵاتدارانی کاتی و بە تایبەت لە دەورانی دەسەڵاتداری تاڵبان بێبەری کران بەم پێیە بە سەرنج دان بە ڕۆڵی تاڵبانیسم بە سەر دۆخی ژنان، دەتوانین بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان بە دوو دەورەی سەرھەڵدان و داکەوتنی تاڵبان دابەش کەین. لە دەورانی دەسەڵاتداری تاڵبان ژیانی ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین ھەلومەرجەکان دابوون لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠١ مافی ڕای دان، فێرکاری و کار کردن لە لایەن تاڵبان لە ژنان زەوت کرابوو. لە ساڵی ١٩٩٧ تاڵبان بە پێی یاسایەک رایگەیاند کە خوێندەواری ژنان ڵە ناوندە راھێنە گشتێکان قەدەغەیە. ھەروەھا کار کردنی ژنان لە شوێنە گشتێکان قەدەغە کرا. قەدەغەبوونی کار کردنی ژنان بەسەر ژیانی ژنانی ئەفغان بەتایبەت ئەوانەی کە خوێندەواریان بوو و یا سەرپەرشتی بنەماڵە بوون کاریگەری نەرێنی بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ژنان بەربەست کران لە دەست پێڕاگەیشتن بۆ نەخۆشخانە گشتێکان و ئەو بەربەست کرانە لە سەر تەندروستی ژنانی ئەو وڵاتە زۆر کاریگەری بوو. تاڵبان حیجابی زۆر لەسەر ژنان دژوارتر کرد ئەویش لێدانی زۆرەملێی دەمامەک بۆ ژنانی خوێندەوار بوو و ھەروەھا بەپێی یاسا ئێزنی ڕێگا ڕۆیشتن لە شەقامەکانیان نەبوو مەگەر ئەوەیکە ھاوسەر یاکوو پیاوێک کە ئەندامی بنەماڵەکەی بێ و ھامڕایی بکەن و تاڵبان بنەماڵەکانی ھان دەدا بۆ ھاوسەرگیری کچەکانیان لە تەمەنی خوارە. ئەوانە بەشێکی بچووک بوون لە دۆخی خراپی ژنان لە دەورانی حکوومەتی تاڵبان. بەڵام لە سەردەمی شکستی رێژیمی تاڵبان و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠١ مافی ژنان بەرەبەرە لە ژێر کۆماری ئیسلامی تاڵبان باشتر بوو، و ژنان دووبارە بە شێوەی یاسایی لە ژێر یاسایی بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٠٤ کە تاڕادەیەک لە وێرژێنی ١٩٤٦ ئیدەی وەرگرتبوو، لەگەڵ پیاوان بەرامبەر بوون، لە ئەو سەردەمەدا ژنانی ئەفغانستان توانیان بە سەرکەوتنێکی زۆر لە بواری مافەکانی خۆیان بگەن بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠٠١ دەوڵەتی راگوزاری ئەو وڵاتە ١٠ میلیۆن دۆلاری بۆ بە ھێز کردنی جێگەو پێگەی ژنان لە کۆمەڵگا بە وەزارەتی بابەتی ژنان تەرخان کرد کە سەرەکی ترین ھەوڵی ئەو وەزارەتە دابین کردنی کاری ژنان بوو، لەو دەورەیە ژنان سەبارەت بە دەورەی تاڵبان کەوتنە نێو بارودۆخێکی باشەوە ژنان لە پارلمان دا ئامادەن و ٢٣ لە سەدی ڕێژەی مامۆستایان ژمارەی پارێژەرانی ژن بە ٢٤٠ کەس دەگات. دوو ژن لە کابینەی دەوڵەت دایە، ١٠ ژن جێگری سەروک وەزیر و دوو سن وەکوو باڵوێز ھەڵبژێردراون( ھەواڵنێری پەژواکی ئەفغانستان ١٨ی تشرینی ٢٠١٧). ئەوان کە لە دەورەی تاڵبان تەنانەت مافی خوێندەواریان نەبوو لە دەورانی نوێ و بە ئامادەبوون لە کۆمەڵگا توانیان لە ھێندێک لە چالاکێ سیاسی و کۆمەڵایەتێکان بەشداربن بە تەواوی ئەو پێشکەوتنانەی کە ئەفغانستان لەوبوارە و بوارەکانی تر بوویەتی، بەڵام ژنان لەو وڵاتە لەگەڵ ھەڵسوکەوتی زۆر ڕووبەڕوو بوونەتەوە، چۆن پیاوسالاری بەردەواەم کولتووری سەرکەوتوو لەو وڵاتەیە و بەشێکی زۆری قوربانیانی توندوتیژی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ژنانە، ھەربەم ھۆیە و بە بوونی تێکۆشانی بزووتنەوەی ژنان لە ئەفغانستان و یارمەتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ باش بوونی ئەو ڕەوتە زۆر بە ئەسپایی پێش دەڕوات و تەنانەت ئێمڕۆکە ڕادەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئەفغانستان زۆر لە سەرترە، کە بەردەوام دەبێتە ھۆی نیگەرانی نێونەتەوەیی. ئێستاکە بە دوای ھێرشی تاڵبان و رووخانی دەوڵەتی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ نیگەرانی سەبارەت بە داھاتی خەڵکی ئەو وڵاتە و بەتایبەت ژنان و کچان چۆتە سەرێ. ئەوە پێداچوونەوە کورتە بەسەر بارودۆخی ژنان لە سەردەمی جۆراوجۆر لە ئەفغانستان ئێمە بەئەو بەرەنجامە دەگەیەنێت کە دۆخی مافی ژنان ھیندە باش نییە و ژنان بەردەوام لەئەو وڵاتە کەوتوونەتە بەرجیاوازی، ھەڵبەت دەبێ ئاماژە بەئەو خاڵەش بکەین کە ٢٠ ساڵ پاش حکوومەتی تاڵبان و دروست کردنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، لە ئەفغانستان تاڕادەیەک دۆخی ژنان باشتر بوو بەڵام ئەوە بە مانای لەبەرچاوگرتنی تەواوی مافەکانی ژنان نەبووە، چۆنکە ھەرلە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەش ھەستیان بە سێبەری قورسی سانکای پیاوسالاری لەسەر خۆیان کردووە سانکایەک کە ئێدئۆلۆژی ئیسلامی و بیروباوەڕی نەریتی لەپشتە و پانتایی لە بەشداری ژنان بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری تەنگەبەر کردوو بەڵام دەبێ ئاماژە بەو خاڵەش بکەین کە تەنیا ھۆی لاوازکردنی پێگەی ژنان و بێبەری لە مافەکانیان، تاڵبان و ئێدئۆلۆژی ئیسلامی نەبۆ بەڵکوو ھۆکاری کەش لەسەر ئەو دۆخە دەستیان ھەبۆ، نەریتی ھزری بەجێماو لەسانکای پیاوسالاری و باب سالاری یەکێک لە بەرگیرێکانی باش نەبوونی دۆخی ژنان لە ئەفغانستانە بەتایبەت لە گوندەکان و ژیانی بەرەباب کە ئێستاکەش لە سەر ھێزی خۆی ڕاوەستاوە و بوونی ھەیە، بۆ نموونە پیاو بەناوی کاسبکاری بنەماڵە و کەسێک کە خاوەنی کار و ئادایە لە شوێنی سەرتری ژن دادەبێ جگەلەوە ئێستاکەش زۆربەی پیاوان ڵە سەر ئەو باوەڕەن کە کچان و ژنان پێویستیان بەخوێندەواری و فێرکاری نییە چۆنکە سەرەنجام دەبێ لە سووچی ماڵی مێردداری بکەن و ھێندێکیش بەرھەڵستن لە گەڵ ڕاھێنانی کچان لەلایەن مامۆستایانی پیاو و ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە ئەفغانستان لە گەڵ کەمی مامۆستای ژن ڕووبەڕوون و بەوھۆیە زۆربەی ژنانی ئەفغانستان لە خوێندەواری بێبەشن، نزم بوومی زانست و زانیاری ژنانیش کە دەتوانین بڵێن میراتی دەورانی تاڵبانە ھۆیەکی دیکەیە بۆ نەبوونی دەسکەوتی ژنان بە مافە لەدەست چووەکانیان لە ئەفغانستانه، زۆربەی ژنان ھیچ ئاگادارییەکیان سەبارەت بە مافی خۆیان و ھەلومەرجێک کە ژیانی تێدا دەکەن نییە و ناڕەزایەتی دەرنابڕن، لاواز بوونی یاسا لە دادگاکانی ئەفغانستانیش وێڕای کێشەکانی تر بۆتە ھۆی ئەوە کە ژنان بەرگ بگرنە سەر مافەکانیان، چۆنکە یاسا و دادگاکانی ژێر بەڕێوبەرانی پیاو ئێزنی سەرکەوتن بەژنان نادات لە تەنیشت ئەو ھۆکارانە، ئاڵۆزی و لاوازی حکوومەت لە جێگەو پێگەی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان بێ ئاسەوار نەبۆ، تاڵبان ھەمیشە لە زۆربەی شوێنەکانی ئەفغانستان بوونی ھەبۆ و بۆتە ھۆی دروست کردنی ڕەپۆشێکی مەترسیداربۆ ژنان، لەبەر ئەوەیکە تاڵبان زۆجار قوتابخانەی کچانی بۆ ھێرشی خۆکوژی خۆی ھەڵدەبژارد و مەترسی پڕژاندنی تیزاو بەرامبەر بە ژنان لە شوێنە گشتێکان بوونی ھەبۆ، لاوازبوونی حکوومەتی ناوەندی لە ئەفغانستان بەردەوام بە زەرەری ژنان تەواو بۆ و ڕێگا و ڕەواڵی زیان وێکەوتنی بۆ ژنان دابین کردوو. بەتێپەڕبوونی نزیک بە ٢٠ساڵ لە ڕووخانی حکوومەتی تاڵبان دەورانێک کە ژنان ھەڵگری دژوارترین جیاوازی و خستنە ژێر گوشارەوە لەلایەن ئەو حکوومەتە بوون، ژنانی ئەو وڵاتە توانیان تا ڕادەیەک دۆخی خۆیان بەرەوباشی پێش ببەن کە لەو نێوانە ڕۆڵی رێکخراوە نێونەتەوەیەکان و بزووتنەوە جیھانێکان کاریگەر بۆ، بەڵام بە ھاتنەوەی دووبارەی تاڵبان جێگەو پێگەی ژنان زیاتر لە جاران کەوتە نێو مەترسی ئاشکرا نییە دۆخی کار و خوێندەواری ژنان دەبێ بەچی، ئایا دەبێ ژنان دووبارە حیجابی زۆرەملێی بپۆشن و لە ترسی تاڵبان دەبێ خۆیان لە نێو ماڵەکانیان دا حەبس کەن و تەنانەت لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەش بن. لەماوەی ڕابردوو زۆر ھەواڵ سەبارەت بە کردەوەکانی تاڵبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بڵاو کراوە کە ناخی ھەر مرۆڤێکی ھەژاند کە چۆن ئافرەتان کەوتوونەتە ژێر گۆشاری بێ بەزەیی و دڕندانەی تاڵبان کە تەنانەت بەزەییان بە کچولە ١٢ ساڵانەکانیش دانایەت و ماڵ بەماڵ بۆ دۆزینەوەی ئەو کچانە دەگرێن و دەیانبەن تاکوو لەخۆیانی مارەبکەن و یا ئەوەیکە دایکەکان کورپەکانیان دەدا دەست سەربازە ئامریکایەکان تاکوو داھاتێکی باشتریان ھەبێ وێنەھایەکی خۆفناک کە نیشانەی ئەوە بوو کە ژنانی ئەفغان دەبێ لەگەڵ مافی ڕاستەقینەی خۆیان لە ژیانی ئازادی کۆمەڵایەتی ماڵاوایی بکەن نموونەی ئاشکرای ئاسەوارەکانی شەڕە کە تەڕ و ویشک بە یەکەوە دەسوتێ و زۆڵم لە ھەر نەتەوەیەک دەکرێ و بە پیر و گەنج و منداڵ لە شەڕ دا دەبنە قوربانی کە تا ساڵیانی ساڵ قەرەبوو ناکرێتەوە، و ھیچ ئاشکرا نییە کە ئەو دۆخە زەبروزەنگەدا ژنانی ئەفغان چۆن دیانھەوێ بۆ، وەدیھێنانی مافی خۆیان ململانێ دەکەن و گرنگتر ئەوەیە کە چۆن توانایی ململانێ یان دەبێ؟ بێ گومان لە بنەمای ھزری تاڵبان ژنان ھیچ پێگەیەکیان نابێ، ھەرچەند کە داخوازی ئەوەن کە تاڵبان، تاڵبانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر نییە و جیاوازە بەڵام ئایا بیر و باوەڕێک کە بناغەکەی سەرچاوەی لە کولتووری قیژەوەن گرتبێ گۆڕانکاری تیادەکرێ دەبێ بەباشی بزانین کە ئەو جیاوازیە تاکوو ئێستا بۆ ژنان و کچان وەبەرکەوتە نەکراوە، بنەمای کۆمەڵایەتی کە بە پێی پێوەر و شەریعەتی ئیسلام پێناسەی پێکرابێ، ژنان زۆرتر لەبەر بەھرەی زاووزێ و ئامرازی سێکسی پیاوان دەبیندرێ و نموونەی ھەرە ئاشکرای ھەمان بردنی کچە ١٢ ساڵەکانە کە نیشانەی ئەوەیە کە لە بواری سێکسی چەندە تامەزرۆن کەوایە بێ ھۆنییە کە بە ھاتنی تاڵبان خۆف و سامێکی لەوتن نەھاتوو داوێنگیری ژنانی ئەفغانی بۆ ژنانێک کە ڕۆچینکیان بۆ ڕزگاری لە زۆرداری پیاوسالاری ئایینی دۆزیبۆوە بەڵام ئێستاکە لە بارودۆخێکی بێ ئاسۆیی دان. بەسەرنج دان بە بارودۆخی حاکم بەسەر ئەفغانستان، بێدەنگی کۆڕەکانی مافی مرۆڤ و بزووتنەوە جیھانێکانی مافی مرۆڤ ھیچ شیاو نییە و بوونی ھەیە ئەو بێدەنگیە زۆر شتی لەپشت بێ کە بەڵکوو لە داھات دەرکەوی چۆن لە پشت ھەر بێدەنگییەکی وا ھەمیشە سیاست خۆی شاردۆتەوە و سیاسەتی دەوڵەتە بەھێزەکان شێوازی وایە بۆ ئەوەی بە زۆر ئامانج بگەن زۆر مرۆڤ دەکەنە قوربانی و بۆیان گرنگ نییە کە منداڵ بێ یا گەورە و یا وێران کردنی وڵاتێک گرنگ ئەوەیە کە بە ئەو ئامانجەی دیانھەوێ بگەن. جا ھەر بۆ ئەو مەبەستە چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەتوانن بەشێوازی جۆراوجۆر زەخت بخەنە سەر بەرپرسە سیاسێکان تاکوو بۆ باشی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان بەشێوەی ڕامیاری و یا نیزامی ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و بە تایبەت منداڵان و ژنان ھەڵێنن، ھەرچەشنە ململانێ ژنان لە نێو ئەفعانستان بۆ دەسکەوتنی ئەوان بۆ مافی کۆمەڵایەتی دەبێتە ھۆی توندوتیژی دژ بە ئەوان، کەوابوو تەنیا ڕێگەی گۆڕینی ئەو بارودۆخە گۆشار خستنە سەر تاڵبان لە دەرەوەیە شیاوە کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکارییەک بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزنەوە و وڵاتانی نەیار دەمڕاسی دێمۆکڕاسی و ئازادیخواز شیاو نییە کە چاوی خۆیان لەسەر ستەمی تاڵبان بۆ سەر توێژی ژنان ببەستن، چۆن ژنانی ئەفغانستان زیاتر لە ھەر کاتێک پێویستیان بە لایەنگری جیھانی ھەیە

Friday, August 6, 2021

حیجابی زۆرەملێی ڕوون ترین شێوەی سەرکوت کردنی ژنانە





کاتێک باس لە حیجابی ژنان و زۆرەملێی بوونی دەکرێ باس لە کوتەپەڕۆیەک بۆ داپۆشینی قژی ژنان نییە باس لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دادپەروەری بە مانای بەرامبەری قەبووڵ نییە لەڕەوانگەی ئەوان دادپەروەری یانی دانرانی ھەرشتێک لە جێگە و پێگەی خۆی کەوایە بۆچی پێگەی ژن لە ئەو داپەروەرییە بوونی نییە و بەردەوام ژن بە بیانووی جۆراوجۆر دەکەوێتە ژێر تەوژم و سووکایەتی پێدەکرێ و ھەر گرفتێک لە کۆمەڵگا ڕوودەدات تەنانەت وشک بوونی زرێبارەکان و بێ ئاوی و گەندەڵی و سەدان شتی تر ئاخوندەکان ھەمووی دەخەنە سەر حیجاب و جلوبەرگی ژنان، ئاشکرایە حکومەتێک کە بناخەی خۆی لە سەر سەرکوت کردنی بەشێک لە تاکەکان دامەزراندبێ ھەر ڕووداوێک ئەگەر بچوکیش بێ بەڵام نێوی ژنانی تێدابی خۆفی ھەیە بەتایبەت حیجابی ژنان کە لە ھەر لەسەرەتاوە تەواوی ھێزی خۆی خستە سەر و بە زاڵ کردنی سیستمی پیاوسالاری ژنانی نھێنی کرد و گرینگی پێنەدان ژنانێک کە ساڵیانێکە تەنیا میراتگری تەوژمی کۆڵی حکوومەتی پیاوسالاری و ئایینین ژنانێک کە بڕوابەخۆیی بە تەواو لە ناخیان دا کوژراوە، ھەن ژنانێک کە تەنانەت لە بچووک ترین بارودۆخی ژیانیان ناتوانن بڕیار بدەن بۆ نموونە بەرچاوترین بابەت ھەمان پێوەندی سێکسییە کە زۆربەی ژنان لە پێوەندی لەگەڵ ھاوسەرەکانیان تەنانەت لە تەنیایی خۆشیان بەیەکەوە زۆر ڕەسمی ھەڵسوکەوت دەکەن دروستە کە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی لە ھەمان کاتی منداڵێوە وەدی دێت کە بنەماڵە ڕۆڵێکی گرنگیان لەوبوارە ھەیە بەڵام جێ نیشتەجێ بوونت و حکوومەتی بڕیاردەر کاریگەرێکی کەمتری لەبنەماڵە لە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی نییە.

بابەتی حیجاب بۆ دەسەڵاتدارانی ئاخۆندی زۆر گرنگتر لەوەیە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ھەربۆیە ھێرش کردن بە حیجابی زۆرەملێی ھێرش کردن بە دڵی رێژیمی ئێرانە دروستە حیجاب حوکمی ڕیوڕەسمێکی کۆن و بنجی لە تێفکرینی ئایینی و داب و نەریتی گنخاو دا ھەیە بەڵام پرسیار ئەویە

بۆچی کۆماری ئیسلامی کۆتا نایەت؟

ڕەنگبێ ئەگەر حیجاب و پۆشینی جلوبەرگ لە کۆمەڵگا خۆخوازانە بێ شتێکی زۆر ئاسایی بێت وەکوو وڵاتانی تر یا پێش ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بەڵام ئەو حکوومەتە بۆ ڕاگرتنی بناغەی لەقی بە سەرکوت کردن و زەخت خستنە سەر ژنان ئامانجی ئەوەیە کە تەواوی سەرنجەکان بۆ سەر حیجابی ژنان بکێشێت چۆن کاتێک لە کۆمەڵگایەک توێژێک بچنە ژێر گوویزانی ھەڕەشەکردن و سەرکوت کردن و بەردەوام دووپاتە کرێتەوە کۆمەڵگا لە نێو خۆف و زبروزۆرەوە ژیان دەکەن و حکوومەت بە ئەو زاڵێتییە بەسەر ژنان دا دەسەڵاتداری دەکا.

بەڵام ژنان ھیچ کات سەبارەت بە ئەو توندوتیژییە سیستماتیکە ملیان دانەنواندۆ و بەردەوام ململانێ دەکەن و کۆماری ئیسلامی بە تەواوی خۆفی لە لابردنی ڕووپۆشی ژنان و بە ئاشکراتر شۆڕشی ژنان ھەیە و بێ گومان ئەگەر لە ئێران شۆڕشێک سەرھەڵدات ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژنان دەبێت.

بە ھیوای ئەو ڕۆژە

نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە


https://t.me/yeketijnan/10013






Sunday, July 18, 2021

Show elections in Iran

During the years that Hassan Rouhani was president, it ended with all the false and empty promises. But after eight years in office that is not a short time to rule a country at the height of injustice, And most importantly is the lack of political awareness about statehood, which unfortunately, since the beginning of the Iranian government, not only he but none of the leaders in charge have had the slightest awareness of statehood. During Rouhani's presidency, half of the country, which is the national capital and the capital of the people as well, was sold as part of an Iran-China deal without the slightest benefit from these sales reaching the people. People who living in abject poverty and hunger, the economic inflation is staggering, young people are becoming more and more unemployed and addicted or have left the country. Executions had the highest number, civil society activists, journalists, and religious minorities remain anonymous in Iran's Mullahs dungeons. The brutal killing of protesters in November 2019 and the killing of Colbars {porters = cross-border labors} and fuel porters and hundreds of other cases that were achievements of Hassan Rouhani's government, However, it is not unlike previous years, and during these forty years or so, everyone has somehow made the people and the country their clumsy toys, its effects will not be compensated for many years. But with the showy presidential election and the candidacy some different figures and a few operative of the regime and human rights violators were on the list, one of whom was Ibrahim Raisi, who is known to all. But who is Ibrahim Raisi the hardline cleric who became president that people and even other governments are not happy with his coming to power. Without a shadow of a doubt he has been one of the worst human rights violators in Iran, who has been active as a core of revolutionary Tolabs {theological seminarians} since the beginning of the Iranian Islamic Revolution 1979, one who started his campaign activities in the form of communicating with revolutionary clerics and is known as a Muslim jurist and principled politician. And most importantly, it is known as the execution Ayatollah, who in 1988 ordered the execution of political and ideological prisoners. The number of victims of these crimes is estimated at 3,000, crimes that not only deny it but also talk about proudly. In Islamic Iran, if a person's beliefs are contrary to the beliefs of the government, he /she is considered an apostate and sentenced to death. But how were these executions carried out at the beginning of the Iran's 1979 Islamic revolution? Unfortunately, at that time, anyone who had the slightest opposition to the Islamic government and even the religion of Islam was arrested on the pretext of anti-government sentiments and sentenced to death. And it was and is a great disgrace on the forehead of the Iranian regime because these families were taken to prison cells with their children. And many children under the age of 18, most of them girls, were executed along with their families, in addition to violating the rights of these individuals for expressing their views, the Iranian authorities were the biggest violators of children's rights at the time, who were secretly executed and buried in mass graves, which is the greatest crime in the history of mankind, no one was responsible for all of these executions except Ibrahim Raisi, who proudly ran for presidential elections. And he was elected president, not by the people, but with a pre￾determined plan, because in Iran, people do not have any rights, let alone that the people's vote in the elections is approved by the government With Raisi in power, European and American countries became concerned about the situation in Iran and human rights abuses in that country. But the situation of human rights violations in Iran is not a new event and the heart of the Iranian nation has been under the bloody paws of this government for many years. But what should be noted is that worry does not work. Claiming countries should not congratulate the hanging judge and should not recognize his government. Ibrahim Raisi is the same blood judge, who is a member of the death committee and has recorded the executions and killings of the 80s in the history of Iran in his name, a crime that will later be recorded in history books and future generations will read it in their books, what kind of government it was that executed thousands of prisoners by asking one question? Chanters and protesters were shot in the head; and Iran means the right to a fair trial for Mothers of Khavaran, mothers of Kurdish Colbars {porters = cross-border labors}, mothers of fuel porters and unnamed mass graves. The ropes woven by the Iranian regime for the execution of its own citizens have not been left without necks for 43 years. The country's prisons have always devoured political and conscience activists, and the hundreds of human rights abuses that are spreading in Iran with the rise of the mullahs to power. ____________________________________________ انتخابات نمایشی در ایران در طی این چند سالی کە ریاست جمهوری در دست حسن روحانی بوده با تمام وعده وعیدهای دروغین در حال اتمام است 8 سال زمان کمی نیست که در اوج بی عدالتی بر یک مملکت حکومت کرد و مهمتر از هرچیز نبود آگاهی سیاسی درباره مملکت داری میباشد که متاسفانه از بدو روی سر کار آمدن این حکومت نه تنها او بلکه هیچ کدام از سردمدارنی که زمام امور را در دست گرفته اند کوچکترین آگاهی نسبت به مملکت داری نداشته اند در دوره روحانی نصف مملکت که سرمایه ملی و مردم است فروخته شد بدون اینکه کوچکترین نفعی از این فروشها به مردم برسد مردمی که در فقر و گرسنگی شدید به سر میبرند تورم اقتصادی سرسام آور است، جوانان بیشتر و بیشتر بیکار شده و در دام اعتیاد یا رفتن از کشور شده اند اعدام ها بالاترین آمار را به خود اختصاص داد، فعالان مدنی و روزنامه نگاران و اقلیتهای مذهبی در سیاه چالهای حکومت آخوندی بی نام و نشان مانده اند، کشتار معترضین آبان 98 و کشتار کولبران و سوختبران و صدها مورد دیگر که از دستاوردهای حکومت روحانی بوده است هر چند که بی شباهت به سالهای قبل نبوده و در طی این چهل و چند سال همه به نوعی مردم و کشور را بازیچه ندانم کاریهای خود کرده اند که اثرات آن تا سالیان سال جبران نمیشود و اما با برگزاری انتخابات نمایشی و کاندید شدن افراد مختلف چند نفر که از عوامل رژیم و ناقضان حقوق بشری در لیست بودند که یکی از آنها ابراهیم رئیسی که همه او را میشناسند بود. و اما رئیسی کیست که اینگونه مردم و حتی دولتهای دیگر از روی سر کار آمدنش خرسند نیستند بدون شک او یکی از بدترین چهره های ناقض حقوق بشر در ایران بوده کسی که از همان بدو انقلاب در قالب هسته ای از طلاب انقلابی فعالیت داشته است کسی که آغاز فعالیت های مبارزاتی خود را در قالب ارتباط برقرار کردن با علمای انقلابی شروع کرد و به فقیه مسلمان و سیاستمدار اصول گرا مشهور است و مهمتر از همه معروف به آیت الله اعدام میباشد کسی کە در سال ١٣٦٧ دستور اعدام زندانیان سیاسی و عقیدتی را داد تعدا قربانیان این جنایات تا 3000 نفر تخمین زده شده است جنایاتی که نه تنها منکر آن نمیشوند بلکه با افتخار در مورد آن صحبت میکنند. در ایران اسلامی اگر کسی عقیده اش خلاف عقیده حکومت و باورش بر خلاف باور آنها باشد مرتد شناخته میشود و حکمش اعدام است و به گفته خود ناقص شان انجام دادن این روند از قانون بی قانونی را برای حفظ نظام انجام میدهند و ضروری میدانند اما این اعدام ها در اوائل انقلاب چطور انجام میشدند متاسفانه در آن زمان هر کس به نوعی کوچکترین مخالفتی با حکومت اسلامی و حتی آیین اسلام داشت به بهانه های ضد دولت و ضد حکومت دستگیر و حکم اعدامشان صادر میشد و ننگ بزرگی بر پیشانی رژیم ایران بوده و هست زیرا این خانواده ها به همراه فرزندانشان به سلولها برده میشدند و این کودکان با خانواده هایشان در حبس بودند و بسیاری از کودکان زیر 18 سال که بیشترشان دختر بودند همراه خانواده هایشان اعدام شدند و علاوه بر نقض حقوق این افراد به خاطر ابراز عقیده بزرگترین ناقضان حقوق کودکان نیز در آن زمان بودند که به صورت مخفیانه اعدام شده و در گورستانهای دسته جمعی دفن شدند و بزرگترین جنایت در تاریخ بشریت میباشد که مسئول حکم تمام این اعدامها کسی نبوده جز ابراهیم رئیسی که با افتخار خود را کاندید کرد و به عنوان رئیس جمهور انتخاب شد البته نه توسط مردم بلکه برنامه ای از پیش تعیین شده چون در ایران مردم از هیچ حق و حقوقی بر خوردار نیستند چه برسد به اینکه رای مردم در انتخابات مورد تائید دولت باشد. با روی کار آمدن رئیسی کشورهای اروپایی و آمریکا نگران از وضعیت ایران و نقض حقوق بشر در این کشور شدند اما وضعیت نقض حقوق بشر در ایران رویداد تازه ای نیست و سالیان سال است که قلب ملت ایران زیر چنگالهای خونین این حکومت بوده و هست اما آنچه باید به آن اشاره شود این است که نگرانی کارساز نیست دولت های مدعی نباید به قاضی مرگ تبریک گفته و دولت او را به رسمیت بشناسند رئیسی همان قاضی خون است خود عضو هیات مرگ است کسی که اعدام و کشتارهای سال ١٣٦٠ در تاریخ ایران را به نام خود ثبت کرد جنایتی که شاید بعدها در کتابهای تاریخ و آیندگان در کتابهایشان بخوانند چه حکومتی بود که هزاران زندانی را با یک سوال اعدام کرد شعاردهندگان را با گلوله به سر کشتند و کشتند و ایران یعنی حق دادرسی به داغ مادران خاوران، مادران کولبه ران کورد، مادران سوختبران و گورهای دسته جمعی مختومه اعلام شده ، طناب های بافته شده توسط رژیم برای اعدام 43 سال هست که بدون گردن نمانده است، زندانهای مملکت همیشه فعالان عقیدتی و سیاسی را در کام خود بلعیده است و صدها موارد ضد نقض حقوق بشر که در ایران و با وجود آخوندها در حال وسیع تر شدن است. __________________________________________ بنفشه کریم زاده

Saturday, June 26, 2021

کاتێک دزێوەی بێ نامووسی دزێوتر لە کوشتنی نامووسییە





ئەگەر بڵێن نامووس بنەمای ژێرینەی، توندوتیژی، ھەڵاواردن و زاڵێتی سێکسی لە وڵاتێکە کە پێکھاتە لە داب و نەریتە ھیچ جێگای ھووفەیەک نییە، ھەرچەند کە کوشتنی نامووسی تەنیا تایبەت بە کۆمەڵگا نەریتێکان و دواکەوتووکان نییە و لە وڵاتانی پێشکەوتووش دا بە دیمەنێکی لاوازتر بوونی ھەیە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە لە وڵاتانی دواکەوتوو کوشتنی نامووسی جگەلە بەرفراوانی زۆرتر لە بیر و ڕای گشتی ناحەزێکی کەمترێ ھەیە و ئەو ھەستیاری کولتووریە بەستێن بۆ بڕەو پێدانی کوشتنی نامووسی زۆرتر دابین دەکات بەم پێیە نامووس و کوشتنی نامووسی زۆرتر کێشەیەکی کۆمەڵگاییە کە ڕیشەی لە سانکای کولتووری و کۆمەڵایەتی وڵاتانی دواکەوتوو دا ھەیە.

  

بەڵام کوشتنی نامووسی چییە؟


 ئێستاکەش پێناسەیەکی ڕوون و ورد لە کوشتنی نامووسی کە به کوشتن بە بیانووی  پاراستنی شەڕەفیش نێو دەبردرێ نەخستراوەتە ڕوو و لە نموونەی وەکوو دامەزراندنی پێوەندی دڵدارانەی ناباو، خیانەت بە ھاوژین، زیناح، ھەڵاتن لە ماڵ و.... کە ھەڵسوکەوتی دژ نامووسی، داوێن پیسی، بەدناوی و سووکی ئەژمێردرێ ڕوودەدات، زۆر جاریش بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی بێ بنەما لە ئاستی گشتی دەبێتە ھۆی بەدناوی بنەماڵەیەک و ودیھاتنی کوشتنی نامووسی، ئەو جۆرە کوشتنانە ئاکامی ھەڵسوکەوتێکی توندوتیژانەیە کە بە پێی ئەو پیاوانی بنەماڵەیەک یەکێک لە خێزانی ماڵی بریتی لە ( خوشک، کچ، دایک، ھاوسەر و کچی مام) بە ھۆکاری ھەبوونی پێوەندی حەرام دەکوژن تا بە گومانی خۆیان لککەی بەدناوی و سەرشۆڕی لە داوێنی بنەماڵە و کەسوکار خاوێن بکەنەوە و قوربانی ئەسلی ئەو کوشتنانە ژنان و کچانن.

کوشتنی نامووسی ڕیشەی لە مێژوویی کۆنی ئێران داھەیە و ئێستاکەش بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگاریکی دوور و درێژ لە ئەو سەردەمە بەردەوام کوشتن بە بیانووی پاراستنی شەڕەف لە ئێران لە سەر ھێزی خۆی ماوەتەوە و ھەموو ڕۆژێک زۆرتر لە ڕۆژانی تر شایەت و گوێ بیستی خەبەری ئەو جۆرە کوشتنانە دەبین سەبارەت بە چۆنێتی و ھۆی ئەو کوشتنانە توێژەرەکان ھۆکاری زۆریان ئاشکرا کردووە بەڵام بۆچوون وایە ڕۆلی کولتوور لە پەرە پێدان بە کوشتنی نامووسی لە کۆمەڵگە بەرچاوترە، مەبەست لە ڕۆڵی کولتووری ھەمان سانکایە کە ڕیسا و گرنگی کۆمەڵگایەک دیاری دەکات ئەو ڕیسایە کە بە پاراستنی نامووس و شەڕەف بەھایەکی زۆرتر لە گیانی مرۆڤەکان دەدات، سانکا کولتوورێکە کە بۆ خەڵک دابین دەکا کە بێ نامووسی، بێ بایەخییە و نامووس بە ژنانەوە گرێ دەدا، 

بەڵام لە ڕاستی دا بۆچی کەسێک دەبێ  نامووسی کەسێکی تر بێ؟


چ کەسێک پێناسە بە نامووس و بێ نامووسی دەکات؟؟


بێ گومان وەڵامی ئەو پرسیارانە تەنیا دەتوانین لە ناوەڕۆکی بنەمای کولتووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی نەریتی دا بدۆزینەوە کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری و بە ھۆی ھێزی پیاوانە بە نامووس و بێ نامووسی پێناسە دەکرێت، ئاشکرایە کە لە ئەو جۆرە بنەمایانە یا بنەمای پیاوسالاری و نەبوونی بەرامبەری و دادپەروەری سێکسی ژنان لە ھەر لایەک تووشی لاوازی و بێ ھێزی دەبن، پیاوان لەو بارودۆخە بە قازانجی خۆیان بەھرە دەبەن و ژنان بە سەرمایەی خۆیان دەزانن و ھەر چەشنە دەستدرێژی و چاولێکردن بەوان بە عەیب و سەرشۆڕی دەزانن و بۆیە لە وڵاتانێک کە ژنان پێگە و مافی کۆمەڵایەتی دابین کراویان ھەیە کەمتر بەرەوڕووی کوشتنی نامووسی دەبنەوە و بە پێچەوانە لە وڵاتانێک کە پێگەی ژنان لاوازترە کوشتنی نامووسی زۆرتر ڕوو دەدات کەواتە خەڵکی ئاوا کۆڵەڵگایەک رووشانی شەڕەف و ئابڕووی خۆیان زۆر بە ژان تر دەزانن تا بە لەدەست دان یا مردنی کەسووکار یا خۆشەویستەکانیان لە وەھا کۆمەڵگایەک نامووس وەکوو پێوەر و سەرچەشنێکە بۆ ھەڵسەنگاندن، ھەژین، و پێگەی ئەندامی خۆی ئەژمێردە دەکات، لە کۆمەڵگایەکی نەریتی، شەڕەف و داوێن پاکی ژن تەنیا ھی ژن نییە بەڵکوو سامانێکی ھاوبەش و گشتی بنەماڵە و تایبەت بە خزم و کەسوکارە، جگەلە ئەوە ھۆکاری کە وەکوو باوەڕ و غیرەتی عەشیرەتی، زاڵێتی پیاوسالارانە، زاڵێتی فەرھەنگی، بنەمای دەسەڵاتداری، ھەبوونی داب و نەریتی ھەڵەی ھاوسەررگیری، شەڕەف پەرەستی، تێڕوانینی نەریتی سەبارەت بە ژنان و کچان و بە تایبەت لە ناوەندی قەومی ئیرانی لە پارێزگەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات، کوردستان، ئەردەبێل، ئیلام، سیستان و بەلووچێستان، خوزستان و فارس لە ڕەوتی ڕوودانی کوشتاری نامووسی دیمەنێکی بەرچاوتریان ھەیە.

و زۆر بە ژانە کاتێک کە ئەو پیاوانەی  قەتڵ دەکەن، زۆر کات ژنان بە ھۆی بوونی پێوەندی سێکسی ناکوژن و ھێندێ جار ژنان بە ھۆی ھەڵاتن لەماڵ، مل نەدان بە ھاوسەرگیری زۆرەملێی و زۆر جاریش بە ھۆی دەنگۆ و دڵ پیسی سەبارەت بەژنان دیان کوژن، ھەمووی ئەو نموونانە بەستراوە بە کولتوور و فەرھەنگی ئەو کۆمەڵگایە کە لە گەڵ ئابڕوو، شەڕەفی پیاوان لە دژایەتی دایە و بەرەنجامەکەی کوشتنی نامووسیە، زۆر بە ژانتر ئەو بارودۆخەیە کە لە نێوی دا ژنێک بە زۆر دەستدرێژیبەسەر


دابکرێ و ھەم ببێتە ھۆی سەرشۆڕی و بێ نامووسی بنەماڵەکەی و کوشتنی دەبێتە ھۆی پاراستنی ئابڕوی بنەماڵەکەی.


ڕیشەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بۆ کوشتنی ژنان بیر و باوەڕی ھەڵەیە کە لە ڕابردووە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە بەجێماوە یاسای نابەرابەری ئایینیش بۆتە ھۆی پایەدار بوونی ئەو جۆرە باوەڕانە و دەتوانین بڵێن کە یاسای ئایینی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەستێنی بۆ برەوی ئەو جۆرە توندوتیژیانە دژ بە ژن دابین کردووە و لق و پۆی حوکمە شەرعییەکانی ئیسلام کە تەنیا سەرچاوەی پێڕاگەیشتن بە تاوانەکان لە وڵاتی ئێرانە، لە پێناوی پێشێل کردن و گرنگی پێنەدان بە مافی ژنان بڕیار دەدات لە ئەو یاسایانەدا ژنان ژێرفەرمانی بڕیاری مێردەکانیان و پیاوان بەرپرسی ژنان وگرینگ تر ئەوەیە کە داوێن پاکی و ناپاکی ھەر لە لایەن ئەو ئامۆژیارە ئایینیانە بە خەڵک دەناسرێن و ھەر بەم ھۆیە لە وەھا کۆمەڵگایەک کەمترین سزا بۆ بکوژانی نامووس دیاری دەکرێت بە داخەوە لە ئەو کۆمەڵگایانەدا ئەگەر پیاوانیش ژنان بۆ کردەوەی بە ڕواڵەتی داوێن پاکی سزا نەدەن، خۆدی دەزگای قەزایی ئەوان بە تاوانبار دەناسێنێ و سزایان پێ دەدات.

کەواتە لەوەھا کۆمەڵگایەک، وشەی نامووس لەو ڕەستانەیە کە نرخێکی یەکاویەکی ھەیە و پێشاندەری ڕاستێتی کۆمەڵگا و فەرھەنگە و خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە وا لە نێو دۆب و نەریتی کۆن قوم بوون کە کوشتن بە بیانووی نامووس و پاراستنی شەڕەف تاوان ئەژمێردە ناکرێ بەڵکوو بە جۆرێک ئەو ھەنگاوە پارێزەری لە نامووسە و بەداخەوە لە وڵاتی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانیش بە ئاشکرایی لایەنگری لە ئەو کەسانە دەکرێت و بە پێدانی کەمترین سزا بۆ تاوانکاران دادەپۆشرێ، ئێستاکە لە ئێران بە ھەبوونی کەلێنی نەسڵی و ڕووبەڕووبونەوەی نەسڵی نوێ لەگەڵ بەھاکانی دونیای ئێمڕۆیی و بەیارمەتی پانتای مەجازی نەسڵی نوێ توانیویانە تاڕادەیەک خۆیان لە چەنگی بیروباوەڕی غەڵەت سەبارەت بە نامووس و ژنان ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانای کەم بوونەوەی کوشتنی نامووس لە ئێران نییە، چۆنکە ھەڵکەوتی نوێ دەبێتە ھۆی ڕووبەڕووبونەوەی دوو نەسڵی کۆن و نوێ بەم پێیە کاتێک کە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز لە نێو فەرھەنگێک مانایەکی خەراپی ھەبێ، نەسڵی نوێ دەکەوێتە ژێر کاریگەری مودێڕن و تاکخوازی و کەڵک وەرگرتن لە پانتای مەجازی و میدیاکانی دەرەکی بەبێ ئاوێتەکردنی فەرھەنگی کەڵک وەرگرتن لە ئەو تێکنۆلۆژییە لە گەڵ فەرھەنگی کۆن و بە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز و بە نۆڕماڵ بوونی ئەو مافە بۆ خۆیان لە بەرامبەر نەسڵی ڕابردووی پیاو سالاری ڕووبەڕوودەبنەوە کە چاوەدێری نامووس و ھەڵسوکەوتی ژنان گرێدراو بە خۆیان دەزانن و ئەو بەرامبەری و دواکەوتنی فەرھەنگی بەستێن بۆ کوشتاری نامووسی دابین دەکات و زۆر جێ سەرسامی نییە کە ھەموو ڕۆژێک شایەتی کوشتاری نامووسی دزێو و دڵتەزێن لە ئێرانین.

کۆمەڵگایەک کە بنەماکەی لە سەر پیاوسالاری دابین کراوە و دەسەڵاتدارنی ھیچ بایەخێک بە ژنان نادەن لە وەھا وڵاتێک پیاوان چۆن پشتیان گەرمە لە لایەن بڕیاردەرانی دژ بەژن، ژن بە سامانی خۆیان و تەنیا وەکوو ئامرازێک بۆ زاووزێ و پێویستی سێکسی خۆیان ئەژمێردە دەکەن و بۆیە دەستدرێژی و چاولێکردنی ژنەکانیان وەکوو دەستدرێژی غەریبەیە بە مڵکی خۆیان ڕەچاودەکەن کە دەبێ دژ بە ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ئەو کومەڵگایەدا غیرەت بۆ دابین کردنی پێوەندی سێکسی تەنیا بۆ ژنانە و پیاوان بۆ پێوەندی سێکسی مەودا پێدراون و ژنان دەبێ لە ھەر بارودۆخێک بە وێنەی نامووس ھێژایی خۆیان ڕابگرن چۆن نامووس لای پیاوان یانی پلە و پایە، و لەو کۆمەڵگایە پیاو وەکوو کەسێکی نامووس پەرەست و لەقاڵبی قارەمان دەناسێندرێ و بە لەناوچوونی بەھا و ڕێسا گیانی خۆی دەخاتە نێو مەترسی و ئەو پیاوانە نەتەنیا سەرکۆنە ناکرێن بەڵکوو دەسخۆشیان لێدەکرێ و بە جۆرێک ئەو کردەوەیە بڕەوی پێدەدرێ.

لە کۆتایی دەبێ بڵێن کە کوشتاری نامووسی ھەمان فەرھەنگی توندوتیژی دژ بە ژنانە کە لە کومەڵگەی نەریتی دەسەڵاتدارە و گۆڕانکاری ئەو فەرھەنگە پێویستی بە زمانێکی زۆرە و ناتوانین بە ئاسانی دڵ بەوە خۆش کەین کە کوشتنی ژنان بە بیانووی پاراستنی نامووس پیاوان ڕوو بە پووکانەوە بەرێت و لە ناو بچێت ئەو دیاردە گرژە ڕیشەی لە بەھا و ڕێسای غەڵەتی ڕابردوو ھەیە، کە بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێسا غەڵەت و نایاسایی و نائینسانییە، دەبێ چالاک وانانی بزوتنەوەی ژنان لە تەنیشت چالاک وانانی بزوتنەوەی مەدەنی دەست بە دەستی یەکتر بدەن و یاکوو بە ئاشکرا کردنی بیر و باوەڕی ھەڵە جێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە کۆمەڵگەدا برەو بدەن و ھەروەنا ئاگادار کردنەوەئ ژنان سەبارەت بە مافی خۆیان و پیاوان سەبارەت بە جێگە و پێگەی بە نرخی مرۆڤ بەڵکوو ڕێگە چارەیەک بێ بۆ ئەو جۆرە توندوتیژییانە.

وەنەوشە کەریمزادە


https://t.me/yeketijnan/9204


http://www.nkae-shora.com/index/?p=2774