Saturday, July 25, 2020

ڕێژیمي ئێران تاکەی ده توانێ درێژه به م کرده وە جینایه تکارانە یەی بدات.

ڕێژیمی ئێران تاکەی ده توانێ درێژه به م کرده وە جینایه تکارانەیەی بدات.

وڵاتى ئيران يه کێکە لە و وڵاتانەی کەزۆرترين سزای ئیعدامی لئ بە ڕێوە دەچێت، ئێعدام هە روە ک ناوەکەی قورس و ڕەزاگرانە جینایەتێکە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناوی سزا دژ بە موخالیفانی خۆی بە ڕێوه ی دەبات.
خە ڵکی ئیران بە گەورە و بە مندال هە مو هەستیان پڕ بووە لە وشەی ئیعدام و تەنانە ت زۆربە ی خە لکی ئە و وڵاتە عادەتیان بە دیتنی دیمەنی ئیعدام گرتوو، یانی هەربەیانییە ک، کەچاو دەکەینەوە، وتەلەڤیزێون دادەگرێ ، هەررۆژنامەیە ک هە ڵدەدرێتەوە بە ڕووداوی ئيعدام دەکڕيتەوە،ئەو ڕێژیمە بناغەی دەسەڵاتەکەی لە سەرترس دامەزراندوو، و بۆیە ئەوە یەکێکە لە سیاسەتەکانی کە دیھەوێ بە ئێعدامی مرۆڤەکان لە بەرچاوی خەڵکەوە، خەڵک بترسێنی، ئێران زیاترله 40 ساڵە بەردەوام خەڵک ئێعدام دەکات و بە ردەوامە، و پەرە سەندنی ئێعدامەکان، نیشان دەدا کە رژیمی ئێران جار لە گە ڵ جار زیاتر دەیھەوێ خەڵک بترسێنە و ئازاریان بدات تە نیا دیاڕی رژیمي پەت و سێدارە بۆ خە لکی ئێران لەماۆەی 40سالی ڕابردوودا، زیندانی کردن، شه ڕ، کوشتن، دەرکردن لە ۆلات، بێبەشکردن لە خوێندن و زانکۆ، ئێعدامی بە کۆمەل، بڵاوکردەنەوەی مادە هۆشبەرەکان و سەدان نە هامەتی دیکە بۆ.
کۆماری ئیسلامی ئيران کە بە دروشمی دادپەروەریی ئیسلامییەوە  خۆی بە سەرخەڵکی ئێران داسەپاند، و سزای ئیعدام و زیندان....ی بۆ خەڵکی بەدیاری هینا، بە هەزاران مرۆڤی بێ تاوان وەک تاوانبار گیانیان لێ سەندراو و لە ژیان بێ بەش کران سەرەڕای لەژێر تەوژم دابوون، هەم لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکان و هەم لەلایەن ڕێکخراوە نێوخۆییەکانی  مافی مرۆڤەوە، بۆهەڵوهشانەویان کەمکردنەوەی سزای ئێعدام لە یاسادا، کەچی بە بێ گوێ دان بەم تەوژمانە، ماوەی 40  ساڵە بەوپەڕی دڵ ڕەقییەوە ئەم زۆڵمە بەڕێوە دەبا و رۆژ و مانگ نییە گیانی سەدان کەسی بێ تاوان نەستێنی.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسالی2011 دا لانی کەم 676 کەس، لەسالی 2012 دا 314 کەس، لەسالی 2017 زیاتر لە 300 کەس، ساڵی 2019 دا 280  کەس، لە ئێران ئێعدام کراون نمونەی هەرە دیار، ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانییانی  سیاسی لە سالی 1367 دا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوه بۆ هاوینی سالی 1367 بەهەزاران کەس لە بەند کران بەبئ دادگایی کردنێکی عادڵانە قەتڵوعام کران، ئەوانە کە ئێعدام کران، بێ تاوان بوون، چون نە دەستیان بە خوێنی کەس سوور ببوو نە تاوانیان هەبوو،بەڵکوو بە هۆی بیر و باوەڕی سیاسی ئەم سزا گەورەیەیان بە سەرداسەپا.ئەمڕۆ خواستی خەڵکانی ئێران، ئازادییە بۆ هەمووان،بۆ زیندانییانی سیاسی ئەوانەی ساڵیانی ساڵە لە ژیڕ ئەشکەنجەی ڕووحی و جەستەیی دان، ڕێژیمی پەت و سێدارە دەبێ ئەو پەیامە باش وەربگرێ کە ئێعدام و زیندان ناتوانێ چارەسەری ئەو کێشە و گیرو گرفتانە بێ کە ڕووبەڕووی دەسەڵاتەکەی بوونەوە، هیچ کات زوڵم ناتوانی هەتا هەتایە بەردەوام بێ.

وەنوشه کریم زاده



No comments:

Post a Comment