Monday, March 29, 2021

ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕۆژی سەرکوت کردنی بزووتنەوەی چالاکوانانی ژنان لە ئێران

 


8ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاری کراوە. بە پێی ڕۆژژمێری هەتاوی دەبێتە 18ی سێهەم مانگی زستان کە ئیسفەندی پێ دەگوترێ و ئەم ڕۆژە خاڵێکی هەره گرینگ و ناوەندیی بزووتنەوەی مافی ژنانە. لە هەموو دنیا، بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بۆنەگەلی جۆراوجۆر ڕێک دەخرێت کە هەر کامیان بە پێی وڵاتەکان و ناوچەکان شێوازی جیاوازیان هەیە، بەڵام نێوەرۆکی بابەتی هەموو بۆنەکان تەرکیز دەخاتە سەر بەرگری لە مافی ژنان و هان دانی ژنان بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە بواری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.

ڕۆژی ژن، لە سەرەتادا وەکوو ڕووداوێکی سیاسیی سۆسیالیستی لە نێوان حیزبە سۆسیالیستەکانی ئەمریکا، ئاڵمان و ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بوو، بەڵام ئیتر ئەم ڕۆژە تەنیا تایبەت بە ژنانی وڵاتە پێشکەوتووەکان نییە، بەڵکوو وڵاتانی دیکەش بە شێوازێکی بەرفراوان و نوێ ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن. بزووتنەوەی چالاکی ژنان سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ پاڵپشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆبوونەوەی چڕوپڕیان لە مەڕ گرینگی‌دان بە مافی ژنان و دان‌نان بە بوونی ڕۆژێکی دیاری‌کراو بە ناوی ژن، ڕێک خست. هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە یارمەتیی ژنانی کرد هەتا دەنگیان بەرز بێ و ڕێگەیان پێ درا بۆ گەشە کردن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوورییەوە.

لە ئێران بە شێوازێکی جیاواز لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێز لە ڕۆژی ژن دەگیردرێ و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە سەر لایەنی ئایینی، لەبەر ئەوەی ڕۆژی ژن لە ئێران، ساڵڕۆژی لە‌دایک‌بوونی فاتیمە کچی پێغەمبەری ئیسلام و هاوسەری عەلییە، کە زیاتر ڕۆژی دایکی پێ دەڵێن.

دوو هۆکاری گرینگ لە پشت ئەم مەبەستە هەیە: یەکەم هۆکارەکە دینی و مەزهەبییە کە وڵاتی ئێران دەیەوێت ڕەنگ و بۆنی ئایینی بەم ڕوژە بدات و فاتیمە وەکوو سەمبولێک بۆ ژنانی وڵاتەکەی بناسێنێت بۆ ئەوەی زۆرتر لە خزمەتی مێرد و بنەماڵەکەیان‌دا بن.

دووهەم هۆکار ئەوەیە کە ژن بە ناوی دایک پێناسە بکرێ نەک مرۆڤێکی سەربەخۆ. لەبەر وەی ئایدۆلۆژیی حاکم لە ژن تەنیا بەشی منداڵ هێنان و گەورەکردنەوەی خێزانی لە لا گرینگە و تەرکیز لە سەر مافی ژن و حەقانیەتەکانی ژن ناکرێ. ژن لە ئێران وەکوو ئامێرێک بۆ بردنەسەرێی ژمارەی خێزانە و ئەم بابەتە خۆی دەبێتە بەربەستێک بۆ گەشەی سیاسی و فیکریی ژنان. 

هەڵبەت حکوومەتی ئێرانیش تا ڕادەیەک بە ئامانجی خۆی گەیشتووە لەبەر وەی ڕۆژی دایک نە تەنیا ڕەنگ و بۆنێکی سیاسیی نییە، بەڵکوو دەرفەتێکیشە بۆ پیاوان کە بتوانن خۆشەویستیی خۆیان بەرامبەر ژنان دەرخەن.

سەرەڕای ئەوەی کە لە ئێران، ئەسڵی بابەتی سیاسی بوونی ڕۆژی ژن و بواری مافی مرۆڤ بوونی ئەم ڕۆژە کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەم گرینگییەی پێ‌دراوە، سەرکوت دەکرێ؛ بەڵام بەو حاڵەشەوە هەن ژنانێک کە لەو فەزایەی ئێران‌دا لایەنی سیاسی و ئازادی‌خوازانەی ڕۆژی ژن لە بەرچاو دەگرن.

بەڵام تەنیا ئاستەنگی بەردەم بزووتنەوەی ژنان سەرکوتی حکوومەت نییە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:

حکوومەتی دینی بەربەستێکی بنەڕەتی لە ڕێگای بزووتنەوەی ژنان لە ئێران‌دایە. لەبەر وەی ڕیشەی زۆربەی ئەو نابەرابەری لە ڕەگەزی نێر و مێ لە بیروبۆچونی دینی و ئایینی‌دایە. ئایینی ئیسلام، بنەمای یاسایی و قانونیی لێکدانەوی ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدایە و، بەو پێیە لە هەموو بوارەکان‌دا دەبێ جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا هەبێ، هەر بۆیەش هەندێک لە چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان، هۆکاری جیاوازیی نێوان ژن و پیاو، دەگەڕێننەوە سەر ئایینی ئیسلام.

نیزامی پیاوسالاری لە ئێران ڕیشەیەکی پتەوی هەیە کە بەربەستێکی دیکەیە لە سەر ڕێگای بزووتنەوەی ژنان. مەبەسەت لە نیزام لێرەدا سیستمێکی بەرفراوان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خەڵک‌دایە. ئەو سیستمە هەم لە بونیانی خێزان و هەم لە بواری گەورەتر وەکوو سیاسی و ئابووری بوونی هەیە.

لە بونیانی خێزان‌دا، ڕۆڵی ژنان، ڕۆڵێکی دەرجە دوو و سێیە کە لەبەر هۆکاری ڕەگەزی و گەورە کردنی خێزان وەک زۆر کردنی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵە، گرینگیی پێ‌دەدرێت.

لە سیاسەتیش‌دا ژنان ڕۆڵێکی گرینگیان نییە، بۆ نموونە ژنان ناتوانن ببن بە سەرۆکی حکوومەت و زۆر بە کەمی پلە و پایەی سیاسی یان وەزیریان پێ دەبەخشرێ.

لە بواری ئابوورییشەوە هەمان شت، ژنان گەر لە بواری ئابوورییەوە پێویستیان بە پیاوان نەبێت و سەربەخۆ بژین، چیتر لە ژێر سوڵتە و قودرەتی نیزامی پیاوسالاری‌دا نابن.


کەواتە ڕوانگەی پیاوسالارانە فەرمانڕوایە و مەیدانی بۆ خەباتی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان تەنگەبەر کردووە. ھوکارێکی دیکەی سەر ڕێگای خەباتی ژنان، ژنانن. بەشێک لە ژنان کە نەخش و بزووتنەوەی پلە دووھەمی خۆیان قەبووڵ کردووە، وەها لەو نەخشەدا تواونەتەوە کە بێجگە لەوە ھیچی تر وە ئەستۆ ناگرن.

ژنانیش دەبێ یاسای بەرابەری لەگەڵ پیاوانیان ھەبێ بۆچوون ئەوەیە کە "ژنیان ژن کوتووە و پیاویان پیاو، ژن دەبێ ژنایەتیی خۆی بسەلمێنی و پیاویش پیاوەتیی خۆی." ئەو ژنانە خۆیان چەند دەسەن، ئەوانەی کە خۆیندەوارییان نییە و شارەزاییی نەریتی و ناڕاستیان لە پێگە و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ھەیە. هەروەها گرووپێک لەبەر پێبەندی بە باوەڕی ئایینی بەرابەریی یاساییی ژن و پیاو قەبووڵ ناکەن. بێجگە لەمانە ژنانێکی تریش هەن ھەرچەندە کە خۆیندەواریی زانکۆیان ھەیە بەڵام بە ھۆی جێ نەکەوتنی ئەو شێوە داب‌و‌نەریتە بە دوای مافی یاساییی بەرابەری لەگەڵ پیاوان نین.

ئەگەر لە ئێران بزووتنەوەی ژنان بتوانن بە یارمەتیی ژنانی ئێران دەس بە خەبات بکەن بێ‌گومان زۆر سەرکەوتوو دەبن، بەڵام بەداخەوە خەباتکارانی مافی ژنان نەیان‌توانێوە لەو بوارەدا سەرکەوتوو بن. ڕەنگە بتوانین بڵێین لە ئێران ژنانی دژی یەکسانخوازیی ڕەگەزی زیاترن لە ژنانی ھاوڕای یەکسانخوازیی ڕەگەزی و ئەوە بەرگرێکی زۆر گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ژنان. بەم پێیە ڕێگای خەباتکاران لە ئێران زۆر دژوار، درێژ و ناڕێکە چون لە لایەک لەگەڵ حکوومەتی سیاسیی سەرکوتکەر و لە لایەکی کە لەگەڵ گۆمەڵگەی نەریتی و بەستراو ڕووبەڕوون و، لە ھەموو خراپ‌تر ئاگادار کردنەوەی ئەو ژنانەیە کە خۆیان لەگەڵ ژیانی دووپاتەبووی ڕۆژانە گیرۆدە کردووە و ھیچ نیگەرانییەکیان بە ناوی یاسای بەرابەری و لابردنی جیاوازیی ئافرەتان نییە.

پرسیار ئەمەیە، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ژنانی ئێران بە تایبەت چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە چ ھەنگاوێک دەتوانن لەو ڕۆژەدا هەڵێننەوە؟

ھەر چەند لە ئێران 8ـی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژن بە توندی لە لایەن حکوومەتەوە سەرکوت کراوە و بە کردەوە لە دوای ساڵی 1385 ھیچ شێوە کۆبوونەوە و ڕێ‌وەڕەسمێک بەڕێوە نەچووە، بەڵام چالاکوانانی مافی ژنان دەبێ باش بزانن کە ئەو ڕێگرییانە نابێ ببێ بە ھۆی کەم تیشک کردنی خەبات بۆ مافی بەرابەری، ھەروەھا ئەو خاڵە لە یاد نەکەین کە 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنانە و لەو ڕۆژە لە سەراسەری جیھان‌دا، ژنان داخوازییەکانی خۆیان بە شێوازی جۆراوجۆر دێننە بەر باس. بۆیە بۆ لابردن و نەهێشتنی هەڵاواردنەکان دەبێ لەو ڕۆژەدا ھەرچەند بەرتەسکیش بێ پێویستە بە شێوازی جۆراوجۆر ھاوار بکەن و دەنگ دەربڕن.

ئەمڕۆکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێگایەک بۆ خەبات لەگەڵ ھەر چەشنە جیاوازی و نادادپەروەری دژ بە گرووپی جۆراوجۆری کۆمەڵگە. بێ‌گومان ئەو شوێنە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران دەتوانێ دەرفەتێکی باش بێ بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنان. بەرھەم‌ھێنانی پۆستەر بە نێوەرۆکی لابردنی جیاوازیی ڕەگەزی، بەڵێ بۆ یەکسانخوازی و ھەروەھا نەشیاو بوونی نیزامی پیاوسالاری دەتوانێ ھەنگاوێکی باش بێ. ناردنی پەیام بە ھەشتەگی ڕۆژی جیھانیی ژن و نا بۆ جیاوازیی ڕەگەزی دەتوانێ ڕێکارێکی تر بێت لە سیستمێکی سیاسیی سەرکوتکەر و بەستراو بۆ ھاودەنگ بوون لەگەڵ ژنانی سەرانسەری دنیا لەو ڕۆژەدا. بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجازی بە بنەمای بەرگری لە مافی ژنان و خەبات لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزی ھەوڵێکی کە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنانە، ئەڵبەت کۆماری سەرکوتگەر لەو بارودۆخەدا ھەروا دەس لەسەر دەست دانانێ و لە مانگێک پێش ئەو ڕۆژە ھەوڵ بۆ دروس کردنی کەشی ترس و خۆف دەکا تا پێشگیری لە ناڕەزایەتیی ژنان بکات، بەڵام ژنان و چالاکوانان دەبێ ھەنگاوێکی باش بۆ ڕوون‌کردنەوەی فێڵی سیاسی و کەم‌کردنەوەی گرینگیی ڕۆژی ژن دژ بە حکوومەت ئەنجام بدەن، چونکە ئەو خاڵە زۆر گرنگە کە ڕۆژی جیھانیی ژن نە ڕۆژی دایکە، نە ڕۆژی ئەوینداران و نە لەو دوولایەنە پێک ھاتووە.

ڕۆژی جیھانیی ژنان ڕۆژی بەربەرەکانی لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزییە، جیاوازییەک کە ژنانی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران زۆریەک لە ماف و یاساکانی خۆیان لە دەست دا. ڕێگایەکی زۆر درێژیان لە پێشە ھەتاکوو لە مافەکانی خۆیان بەھرەمەند بن و ئێستاش زۆربەی ژنان لە نێو بنەماڵە و شوێنی کار و کۆمەڵگە لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە بەڕەو ڕوو دەبنەوە و توندوتیژیی خێزانی تا جیاوازیی ڕەگەزی ڕۆحی ژنان ئازار دەدات، بەڵام لە بیرمان نەچێت کە ڕۆژی 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنان دەرفەتێکی بەنرخە تا چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە دەنگی خۆیان بە دنیا ڕابگەیەنن و دژ بە زوڵم و ناڕەواییی ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی ڕاپەڕن.  


https://t.me/yeketijnan/7261



 




Friday, March 12, 2021

woman and cycling in Iran

Women and cycling in Iran Your hair, your body, your walking, your laughter, your makeup, and everything that belongs to you as a woman should be covered, why? Because you are a woman and you have born in a land where the rulers have mixed religion and all other issues of the society together and you have to act according to their will and wishes. But how long does the Iranian government not want to accept that controlling a woman's body is a private matter, the Iranian government is afraid of any behavior or movement by women, an example is cycling, which they consider an ugly thing, in this regard, Iran's Supreme Leader, Ayatollah Ali Khamenei has issued a fatwa stating that women's cycling is not forbidden if it is in a place that is not in public view. He has also been said elsewhere that home is a good place to exercise, but now we need to know that cycling should also be done at home. It seems like there are currently no major problems in Iran, such as poverty, unemployment, child labor, rape, kolbari, and economic problems and the only major problem is women’s cycling. And they think it is a big problem that needs to be solved. Why? Because here the name of a woman and women's cycling is prominent, and wherever the name of a woman is mentioned, it is the biggest problem for the mullahs, for example, on the one hand, when a few strand of a woman’s hair is not covered and it is her inalienable right how to live, and on the other hand, there are people who struggle with poverty and hunger, according to the mullahs, the problem that needs to be solved is the uncovered hair of women. This existing violence in society and among ordinary people is one of the achievements of the government over the past 43 years. For example, one of these achievements is the patriarchal society that acts under the pretext of honor against women that is a completely behavior ugly and every day we hear the news of suicide and murder of a woman, a girl and a mother in different parts of this country who are killed by their brothers, fathers and husbands under the pretext of honor. The Islamic Republic of Iran is always fishing in troubled waters and discriminates between men and women under various pretexts and has enforced this meaningless and baseless law against women for many years and always raises gender inequality and discrimination, these behaviors of the regime of the Islamic Republic of Iran are not the first and will not be the last, But women's awareness of the past and their constant and active presence on the battlefield has caused great concern for the government and they are kind of afraid of the women's movement. And these violence and discrimination have affected women more than men and has activated their inner abilities and women want their situation to improve and the oppression and gender discrimination to end, and they want more freedom. The famous French writer Simone de Beauvoir believed that the suppression of a society is possible only through women because women are powerful and can raise free children. Without a shadow of a doubt this is why the Iranian government has exercised all its power over women and has silenced and imprisoned them. But now, due to access to the Internet networks and social media, every woman and every freedom-loving person in Iran can send photos and videos of the oppression and mistreatment against them to other parts of the world. And each of them is the source of a fundamental change for their rights. زنان و دوچرخەسواری در ایران موی سر تو، اندام تو، راه رفتنت، خنده هایت، آرایش کردنت، و هر چیزی که متعلق به تو باشد و تویی که زن هستی باید پوشیده باشد چرا؟ چون تو زن هستی و در سرزمینی به دنیا آمده ای که حکومتداران آن دین و همه مسائل جامعه را قاطی کرده اند و تو باید طبق خواست آنها رفتار کنی ,اما حکومت ایران تا کی نمی خواهد این را قبول کند که کنترل اندام زن یک مسئله خصوصی است حکومت ایران هر رفتار و حرکتی را که زنان انجام میدهند از آن واهمه دارد یک نمونه از آن دوچرخه سواری است که از نظر آنان کاری زشت و ناپسند است و در همین مورد خامنه ای فتوا داده است که دوچرخه سواری زنان حرام نیست اگر در مکانی باشد که در دید عموم نباشد و همچنین در جایی دیگر گفته اند که خانه جای مناسبی برای ورزش کردن است حال باید بدانیم که دوچرخه سواری را هم باید در منزل انجام داد. در حال حاضر هیچ مشکل اساسی در ایران از قبیل فقر، بیکاری، کودکان کار، تجاوز، کولبری و مشکلات اقتصادی وجود ندارد و تنها مشکل اساسی همانا دوچرخه سواری زنان است و از نظر آنان یک مشکل بزرگ است که باید حل شود چرا؟ چون در اینجا اسم زن در میان است و دوچرخه سواری زنان ، و در هرجایی که اسم زن به میان بیاید برای آخوندها بزرگترین مشکل است برای نمونه وقتی که یک زن کمی از موهای سرش بیرون است و حق مسلم خودش است که چگونه رفتار کند و از طرفی دیگر مردمانی هستند که با فقر دست و پنجه نرم میکنند و گرسنگی میکشند مشکلی که باید حل شود از نظر آخوندها موهای بیرون زده زن است .

این خشونت های به وجود آمده در جامعه و در میان مردم عادی از راهکارهای حکومت است که در طی 43 سال به دنبال داشته، برای نمونه یکی از این دستاوردها جامعه مردسالاری است که به بهانه ناموس پرستی و غیرت در حق زنان انجام میدهند که چقدر رفتاری زشت و قبیح است و روزی نیست که خبر خودکشی و کشتن زنی، دختری و مادری را در جای جای این مملکت که به بهانه ناموس و غیرت به دست برادر، پدر و شوهر کشته میشوند را نشنویم جمهوری اسلامی همیشه به دنبال این بوده است که از آب گل آلود ماهی بگیرد و به بهانه های مختلف تبعیض میان زن و مرد را به میان میکشد و این قانون بی معنا و بی پایه را چندین سال است که بر سر زنان میکوبد و هر دم نایکسانی و تبعیض جنسیتی را مطرح میکند، این رفتارهای دولت اولین بار نیست و آخرین بار هم نخواهد بود اما هوشیاری زنان نسبت به گذشته و همیشه در میدان بودن نگرانی بزرگی را برای حکومت به وجود آورده است و به نوعی از جنبش زنان میترسند و این خشونت ها و تبعیضات بیشتر روی زنان تآثیر گذار بوده است تا مردان و توانایی های درونی آنها را فعال کرده است و زنان خواهان درست شدن وضعیت  و از بین رفتن سرکوب و تبعیض جنسیتی هستند و آزادی بیشتری میخواهند. سیمون دوبوار نویسنده سرشناس فرانسوی بر این باور بود که سرکوب یک جامعه تنها از راه زنان امکانپذیر است  چون زنان قدرتمند هستند و  میتوانند کودکانی آزاد و آزاده پرورش دهند. 

بدون شک حکومت ایران به همین دلیل است که تمام قدرت خود را روی زنان منعکس کرده است و اقدام به ساکت 

کردن و زندانی کردن آنها می نماید، اما در حال حاضر به دلیل دسترسی شبکه های اینترنت هر زن و هر فرد آزایخواه در ایران با فرستادن عکس و ویدیو از ظلم  و بدرفتاریهایی که با آنان میشود  را میتوانند به جای جای دنیا بفرستند و هریک از آنها مبدا یک تغییر اساسی برای حق خود باشند.

ژنان و کێشەی دووچەرخەسەوارێ لە ئێران قژی سەرت، جەستەت، ڕێگەڕوێشتنت، پێکەنینت، جلوبەرگەت، خۆ جوان کردنت ، ھی تۆی ژن ھەمووی دەبێ داپۆشرێت، لەبەر چی، چۆن تۆ ژنیت، چۆن زادەی وڵاتێکی کە سەردەمدارەکانی ئایین و ھەموو بووارە کانی کۆمەڵگەیان تێکەڵ کردوو و تۆی ژن  دەبێ بە پێویست و داخوازی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەی حکوومەتی ئێران تاکەی ناێھەوەی ئەو شتە قەبووڵ بکات کە کۆنتڕۆڵی جەستەی ژن، شتێکی تایبەتمەندییە، حکوومەتی ئێران ھەر ھەڵسوکەوتێک کە ژنان بێکەن لێ ھەراسانە بۆ نموونە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان بە بۆ چوونی ئەوان بۆتە کردەوەیەکی ناحەز و خەراپ

و سەبارەت بە ئەو شتە خامنه یی فتوای داوە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان حەرام نییە ئەگەر لە شوێنی بەرچاو نەبێ و ھەروەھا کوتراوە کە نێو ماڵ جگەیەکی باشە بو وەرزشی ژنان، کە ئەویش دەبی بزانین ئایا دوچەرخە لێخورینیش لە نێو ماڵ دابێ؟

ئەلان لە وڵاتی ئێران ھیچ گیرو گرفتێک نییە، وەکوو ھەژاری، بێ کاری، کۆڵبەری، منداڵانی کار، دەستدرێژی و کێشەی ئابووری، و گرفتی گەورەی حکوومەت تەنیا دوچەرخەلێخورینی ژنانە و لە خۆی دا گرفتێکی زۆر گەورەیە  و دەبێ چارەسەر بکرێت، بۆچی؟ چونکە لێرەدا نێوی"ژن"و دوچەرخە سەواری ژنانە و لە ھەر شوێنێک نێوی "ژن" ھەبێت لە ڕوانگەی ئاخوندەکان گەورەترین گرفتە، بۆ نموونە کاتێک کە ژنێک سەری بەدەرەوەیە و مافی خۆیەتی کە چۆن ھەڵسوکەوت بکات و لە لایەکی کە خەڵکانێک ھەن کە لە ژێر تەوژمی ھەژاری و برسێتی دان، لە ڕوانگەی ئەوان گرفت ھەمان قژەسەری ژنەکەیە.

 ئەو توندوتیژی و ڕاھێنانی کۆمەڵگەی دژ بە ژنان لە نێو خەڵکی ئاسائی، لەئاکامی بەرەنجامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە ماوەی ٤٢ساڵ بە دواوەی بۆ، بۆنموونە کۆمەڵگەی پیاوسالاری یەکێک لەو دەسکەوتانەیە کە بە ھۆی "نامووس" و غیرەت لە حەقی ژنان دا دەکرێت کە چەندە ناپەسند و قێژەونە و ڕۆژ نییە کە ھەواڵی خۆکۆژی و کوشتنی ژنێک، کچێک و دایکێک لە پارچە پارچەی ئەو وڵاتە کە بە بیانووی پاراستنی "نامووس"  بە دەستی باب و برا و مێرد، ئەنجام دەدرێ نەیبیستین، کۆماری ئیسلامی ئێران بە جۆرێک "لە ئاوی ڵێل ماسی دەگرێت" و لە شتێکی چکولە دەگەڕێت کە بە بیانووی جۆراوجۆر جیاوازی و نایەکسانی ژن و پیاو بێنێتە بەر باس و دێھەوەی ئەو یاسا بێ مانایەی کە ماوەی چەندین ساڵە لەسەری ژن دەدات و ھەرکات نابەرابەری ژن و جیاوازێکانی دەخاتە بەرچاو، ئەو ھەڵسوکەوتانەی حکوومەتی ئێران لە گەڵ ژنان ئەوەڵین کەڕەت نییە و ئاخرین کەڕەتیش نابێ و ئاگاداری ژنان لە چاو ساڵانی ڕابردوو و ئامادە بوونیان لە مەیدان، نێگەرانێکی گەورە بۆ حکوومەتە و دەترسن لە بزووتنەوەی ژنان، و دەبینین کە ئەو نایەکسانی و توندوتیژی و جیاوازیانەی دژ بە ژنانە زیاتر لە سەر ژنان کارێگەری بۆ تا پیاوان و توانایی زاتی نھێنی لە ژنان دا چاڵاک کردوو و ژنان داخوازی بارودۆخێکی دوور لە ستەم و سەرکوت کردن لە وڵاتی ئێرانن کە مافی ھەر ژنێکە.


"سێمۆن دووبووار نووسەری بە ناوبانگی فەڕانسەوی لە سەر ئەو باوەڕە بۆ کە سەرکوت کردنی یەک کۆمەڵگە تەنیا لە ڕێگەی ژنان مەیسەرە، چونکە ژنانی ئازاد بە ھێزن و دەتوانن منداڵانی ئازاد و ئازادە پەروردە بکەن.

بی گومان حکوومەتی ئێران ھەر لە بەر ئەوەیە کە تەواوی ھێزی خۆیی داوەتە سەر سەرکوت کردن و زیندانی کردن و  سەپاندنی یاسای نادروست بە سەر ژنان دا تەرخان کردوو.

 بەڵام ئێستا بە ھۆی بوونی ئینتەرنێت و دونیای مەجازی کە لە بەر دەست دایە ھەر ژنێک و ھەر تاکێکی ئازادیخواز لە ئێران بە ناردنی وێنە و ویدێو و ھۆکارەکانی حکوومەت و سەپاندنی زوڵم و زۆری دژ بە ژنان بە خۆیان دەتوانن ببن بە ھۆکاری گوڕانکاری سەبارەت بە ژنان.


✍ وەنەوشە کریمزادە

https://t.me/yeketijnan/6886



http://www.nkae-shora.com/index/?p=1527