Saturday, October 2, 2021
بێ ئاسۆیی ژنانی ئەفغانستان
نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە
_____________________________________________
https://t.me/yeketijnan/11006
______________________________________________
سەرھەڵدانی سەرلەنوێ تاڵبان لەئەفغانستان بۆ جارێکی تر نیگاکانی دونیای بۆ ئەو شوێنە ڕاکیشا ئەو نیگایانە ھامڕایە لەگەڵ نیگەرانی بۆ باردۆخی مافی مرۆڤەکان و دێموکراسی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە کەلەو ھەلومەرجەدا دۆخ و داھاتی ژنان و منداڵان زیاتر لە ھەر گرووپ و توێژی گۆمەڵگا لە مەترسی دایە چۆنکە وا چاوەڕوانی دەکرێت بە سەرھەڵدانی تاڵبان ژنان زیاتر لەڕابردوو لەمافی کۆمەڵایەتی و سیاسی بێبەش ببن بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش کە ئایا بارودوخی ژنان پێش تاڵبان ھیچ باشتر ببو؟
و ئایا ئەوەی کە بارودۆخی ژنان لەو وڵاتە چۆن بوو کە ئێستاکە بەھاتنی تاڵبان دەبێ نیگەران بین؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێ بچینەوە بۆ ڕابردووی ژنانی ئەفغانستان و شیکردنەوەیەکمان ببێ بەسەر ئێستاکە و داھاتی ژنانی ئەو وڵاتە.
بارودۆخی مافی ژنان لە ئەفغانستان لە دەورانی جۆراوجۆر جیاواز بۆ، بۆ ئەوەڵین کەڕەت بەپێی یاسای بنەڕەتی ١٩٦٤ مافی ژنان بە شێوەی یاسایی و بەرامبەر ڕاگەیەندرا ھەرچەند ئەو ماف و ئازادی مەدەنی و خۆییە لە دەیەی ١٩٩٠ لە لایەن دەسەڵاتدارانی کاتی و بە تایبەت لە دەورانی دەسەڵاتداری تاڵبان بێبەری کران بەم پێیە بە سەرنج دان بە ڕۆڵی تاڵبانیسم بە سەر دۆخی ژنان، دەتوانین بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان بە دوو دەورەی سەرھەڵدان و داکەوتنی تاڵبان دابەش کەین. لە دەورانی دەسەڵاتداری تاڵبان ژیانی ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین ھەلومەرجەکان دابوون لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠١ مافی ڕای دان، فێرکاری و کار کردن لە لایەن تاڵبان لە ژنان زەوت کرابوو. لە ساڵی ١٩٩٧ تاڵبان بە پێی یاسایەک رایگەیاند کە خوێندەواری ژنان ڵە ناوندە راھێنە گشتێکان قەدەغەیە. ھەروەھا کار کردنی ژنان لە شوێنە گشتێکان قەدەغە کرا. قەدەغەبوونی کار کردنی ژنان بەسەر ژیانی ژنانی ئەفغان بەتایبەت ئەوانەی کە خوێندەواریان بوو و یا سەرپەرشتی بنەماڵە بوون کاریگەری نەرێنی بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ژنان بەربەست کران لە دەست پێڕاگەیشتن بۆ نەخۆشخانە گشتێکان و ئەو بەربەست کرانە لە سەر تەندروستی ژنانی ئەو وڵاتە زۆر کاریگەری بوو. تاڵبان حیجابی زۆر لەسەر ژنان دژوارتر کرد ئەویش لێدانی زۆرەملێی دەمامەک بۆ ژنانی خوێندەوار بوو و ھەروەھا بەپێی یاسا ئێزنی ڕێگا ڕۆیشتن لە شەقامەکانیان نەبوو مەگەر ئەوەیکە ھاوسەر یاکوو پیاوێک کە ئەندامی بنەماڵەکەی بێ و ھامڕایی بکەن و تاڵبان بنەماڵەکانی ھان دەدا بۆ ھاوسەرگیری کچەکانیان لە تەمەنی خوارە. ئەوانە بەشێکی بچووک بوون لە دۆخی خراپی ژنان لە دەورانی حکوومەتی تاڵبان. بەڵام لە سەردەمی شکستی رێژیمی تاڵبان و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠١ مافی ژنان بەرەبەرە لە ژێر کۆماری ئیسلامی تاڵبان باشتر بوو، و ژنان دووبارە بە شێوەی یاسایی لە ژێر یاسایی بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٠٤ کە تاڕادەیەک لە وێرژێنی ١٩٤٦ ئیدەی وەرگرتبوو، لەگەڵ پیاوان بەرامبەر بوون، لە ئەو سەردەمەدا ژنانی ئەفغانستان توانیان بە سەرکەوتنێکی زۆر لە بواری مافەکانی خۆیان بگەن بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠٠١ دەوڵەتی راگوزاری ئەو وڵاتە ١٠ میلیۆن دۆلاری بۆ بە ھێز کردنی جێگەو پێگەی ژنان لە کۆمەڵگا بە وەزارەتی بابەتی ژنان تەرخان کرد کە سەرەکی ترین ھەوڵی ئەو وەزارەتە دابین کردنی کاری ژنان بوو، لەو دەورەیە ژنان سەبارەت بە دەورەی تاڵبان کەوتنە نێو بارودۆخێکی باشەوە ژنان لە پارلمان دا ئامادەن و ٢٣ لە سەدی ڕێژەی مامۆستایان ژمارەی پارێژەرانی ژن بە ٢٤٠ کەس دەگات. دوو ژن لە کابینەی دەوڵەت دایە، ١٠ ژن جێگری سەروک وەزیر و دوو سن وەکوو باڵوێز ھەڵبژێردراون( ھەواڵنێری پەژواکی ئەفغانستان ١٨ی تشرینی ٢٠١٧). ئەوان کە لە دەورەی تاڵبان تەنانەت مافی خوێندەواریان نەبوو لە دەورانی نوێ و بە ئامادەبوون لە کۆمەڵگا توانیان لە ھێندێک لە چالاکێ سیاسی و کۆمەڵایەتێکان بەشداربن بە تەواوی ئەو پێشکەوتنانەی کە ئەفغانستان لەوبوارە و بوارەکانی تر بوویەتی، بەڵام ژنان لەو وڵاتە لەگەڵ ھەڵسوکەوتی زۆر ڕووبەڕوو بوونەتەوە، چۆن پیاوسالاری بەردەواەم کولتووری سەرکەوتوو لەو وڵاتەیە و بەشێکی زۆری قوربانیانی توندوتیژی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ژنانە، ھەربەم ھۆیە و بە بوونی تێکۆشانی بزووتنەوەی ژنان لە ئەفغانستان و یارمەتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ باش بوونی ئەو ڕەوتە زۆر بە ئەسپایی پێش دەڕوات و تەنانەت ئێمڕۆکە ڕادەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئەفغانستان زۆر لە سەرترە، کە بەردەوام دەبێتە ھۆی نیگەرانی نێونەتەوەیی.
ئێستاکە بە دوای ھێرشی تاڵبان و رووخانی دەوڵەتی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ نیگەرانی سەبارەت بە داھاتی خەڵکی ئەو وڵاتە و بەتایبەت ژنان و کچان چۆتە سەرێ.
ئەوە پێداچوونەوە کورتە بەسەر بارودۆخی ژنان لە سەردەمی جۆراوجۆر لە ئەفغانستان ئێمە بەئەو بەرەنجامە دەگەیەنێت کە دۆخی مافی ژنان ھیندە باش نییە و ژنان بەردەوام لەئەو وڵاتە کەوتوونەتە بەرجیاوازی، ھەڵبەت دەبێ ئاماژە بەئەو خاڵەش بکەین کە ٢٠ ساڵ پاش حکوومەتی تاڵبان و دروست کردنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، لە ئەفغانستان تاڕادەیەک دۆخی ژنان باشتر بوو بەڵام ئەوە بە مانای لەبەرچاوگرتنی تەواوی مافەکانی ژنان نەبووە، چۆنکە ھەرلە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەش ھەستیان بە سێبەری قورسی سانکای پیاوسالاری لەسەر خۆیان کردووە سانکایەک کە ئێدئۆلۆژی ئیسلامی و بیروباوەڕی نەریتی لەپشتە و پانتایی لە بەشداری ژنان بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری تەنگەبەر کردوو بەڵام دەبێ ئاماژە بەو خاڵەش بکەین کە تەنیا ھۆی لاوازکردنی پێگەی ژنان و بێبەری لە مافەکانیان، تاڵبان و ئێدئۆلۆژی ئیسلامی نەبۆ بەڵکوو ھۆکاری کەش لەسەر ئەو دۆخە دەستیان ھەبۆ، نەریتی ھزری بەجێماو لەسانکای پیاوسالاری و باب سالاری یەکێک لە بەرگیرێکانی باش نەبوونی دۆخی ژنان لە ئەفغانستانە بەتایبەت لە گوندەکان و ژیانی بەرەباب کە ئێستاکەش لە سەر ھێزی خۆی ڕاوەستاوە و بوونی ھەیە، بۆ نموونە پیاو بەناوی کاسبکاری بنەماڵە و کەسێک کە خاوەنی کار و ئادایە لە شوێنی سەرتری ژن دادەبێ جگەلەوە ئێستاکەش زۆربەی پیاوان ڵە سەر ئەو باوەڕەن کە کچان و ژنان پێویستیان بەخوێندەواری و فێرکاری نییە چۆنکە سەرەنجام دەبێ لە سووچی ماڵی مێردداری بکەن و ھێندێکیش بەرھەڵستن لە گەڵ ڕاھێنانی کچان لەلایەن مامۆستایانی پیاو و ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە ئەفغانستان لە گەڵ کەمی مامۆستای ژن ڕووبەڕوون و بەوھۆیە زۆربەی ژنانی ئەفغانستان لە خوێندەواری بێبەشن،
نزم بوومی زانست و زانیاری ژنانیش کە دەتوانین بڵێن میراتی دەورانی تاڵبانە ھۆیەکی دیکەیە بۆ نەبوونی دەسکەوتی ژنان بە مافە لەدەست چووەکانیان لە ئەفغانستانه، زۆربەی ژنان ھیچ ئاگادارییەکیان سەبارەت بە مافی خۆیان و ھەلومەرجێک کە ژیانی تێدا دەکەن نییە و ناڕەزایەتی دەرنابڕن، لاواز بوونی یاسا لە دادگاکانی ئەفغانستانیش وێڕای کێشەکانی تر بۆتە ھۆی
ئەوە کە ژنان بەرگ بگرنە سەر مافەکانیان، چۆنکە یاسا و دادگاکانی ژێر بەڕێوبەرانی پیاو ئێزنی سەرکەوتن بەژنان نادات
لە تەنیشت ئەو ھۆکارانە، ئاڵۆزی و لاوازی حکوومەت لە جێگەو پێگەی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان بێ ئاسەوار نەبۆ، تاڵبان ھەمیشە لە زۆربەی شوێنەکانی ئەفغانستان بوونی ھەبۆ و بۆتە ھۆی دروست کردنی ڕەپۆشێکی مەترسیداربۆ ژنان، لەبەر ئەوەیکە تاڵبان زۆجار قوتابخانەی کچانی بۆ ھێرشی خۆکوژی خۆی ھەڵدەبژارد و مەترسی پڕژاندنی تیزاو بەرامبەر بە ژنان لە شوێنە گشتێکان بوونی ھەبۆ، لاوازبوونی حکوومەتی ناوەندی لە ئەفغانستان بەردەوام بە زەرەری ژنان تەواو بۆ و ڕێگا و ڕەواڵی زیان وێکەوتنی بۆ ژنان دابین کردوو.
بەتێپەڕبوونی نزیک بە ٢٠ساڵ لە ڕووخانی حکوومەتی تاڵبان دەورانێک کە ژنان ھەڵگری دژوارترین جیاوازی و خستنە ژێر گوشارەوە لەلایەن ئەو حکوومەتە بوون، ژنانی ئەو وڵاتە توانیان تا ڕادەیەک دۆخی خۆیان بەرەوباشی پێش ببەن کە لەو نێوانە ڕۆڵی رێکخراوە نێونەتەوەیەکان و بزووتنەوە جیھانێکان کاریگەر بۆ، بەڵام بە ھاتنەوەی دووبارەی تاڵبان جێگەو پێگەی ژنان زیاتر لە جاران کەوتە نێو مەترسی ئاشکرا نییە دۆخی کار و خوێندەواری ژنان دەبێ بەچی، ئایا دەبێ ژنان دووبارە حیجابی زۆرەملێی بپۆشن و لە ترسی تاڵبان دەبێ خۆیان لە نێو ماڵەکانیان دا حەبس کەن و تەنانەت لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەش بن.
لەماوەی ڕابردوو زۆر ھەواڵ سەبارەت بە کردەوەکانی تاڵبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بڵاو کراوە کە ناخی ھەر مرۆڤێکی ھەژاند کە چۆن ئافرەتان کەوتوونەتە ژێر گۆشاری بێ بەزەیی و دڕندانەی تاڵبان کە تەنانەت بەزەییان بە کچولە ١٢ ساڵانەکانیش دانایەت و ماڵ بەماڵ بۆ دۆزینەوەی ئەو کچانە دەگرێن و دەیانبەن تاکوو لەخۆیانی مارەبکەن و یا ئەوەیکە دایکەکان کورپەکانیان دەدا دەست سەربازە ئامریکایەکان تاکوو داھاتێکی باشتریان ھەبێ وێنەھایەکی خۆفناک کە نیشانەی ئەوە بوو کە ژنانی ئەفغان دەبێ لەگەڵ مافی ڕاستەقینەی خۆیان لە ژیانی ئازادی کۆمەڵایەتی ماڵاوایی بکەن نموونەی ئاشکرای ئاسەوارەکانی شەڕە کە تەڕ و ویشک بە یەکەوە دەسوتێ و زۆڵم لە ھەر نەتەوەیەک دەکرێ و بە پیر و گەنج و منداڵ لە شەڕ دا دەبنە قوربانی کە تا ساڵیانی ساڵ قەرەبوو ناکرێتەوە، و ھیچ ئاشکرا نییە کە ئەو دۆخە زەبروزەنگەدا ژنانی ئەفغان چۆن دیانھەوێ بۆ، وەدیھێنانی مافی خۆیان ململانێ دەکەن و گرنگتر ئەوەیە کە چۆن توانایی ململانێ یان دەبێ؟
بێ گومان لە بنەمای ھزری تاڵبان ژنان ھیچ پێگەیەکیان نابێ، ھەرچەند کە داخوازی ئەوەن کە تاڵبان، تاڵبانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر نییە و جیاوازە بەڵام ئایا بیر و باوەڕێک کە بناغەکەی سەرچاوەی لە کولتووری قیژەوەن گرتبێ گۆڕانکاری تیادەکرێ دەبێ بەباشی بزانین کە ئەو جیاوازیە تاکوو ئێستا بۆ ژنان و کچان وەبەرکەوتە نەکراوە، بنەمای کۆمەڵایەتی کە بە پێی پێوەر و شەریعەتی ئیسلام پێناسەی پێکرابێ، ژنان زۆرتر لەبەر بەھرەی زاووزێ و ئامرازی سێکسی پیاوان دەبیندرێ و نموونەی ھەرە ئاشکرای ھەمان بردنی کچە ١٢ ساڵەکانە کە نیشانەی ئەوەیە کە لە بواری سێکسی چەندە تامەزرۆن کەوایە بێ ھۆنییە کە بە ھاتنی تاڵبان خۆف و سامێکی لەوتن نەھاتوو داوێنگیری ژنانی ئەفغانی بۆ ژنانێک کە ڕۆچینکیان بۆ ڕزگاری لە زۆرداری پیاوسالاری ئایینی دۆزیبۆوە بەڵام ئێستاکە لە بارودۆخێکی بێ ئاسۆیی دان.
بەسەرنج دان بە بارودۆخی حاکم بەسەر ئەفغانستان، بێدەنگی کۆڕەکانی مافی مرۆڤ و بزووتنەوە جیھانێکانی مافی مرۆڤ ھیچ شیاو نییە و بوونی ھەیە ئەو بێدەنگیە زۆر شتی لەپشت بێ کە بەڵکوو لە داھات دەرکەوی چۆن لە پشت ھەر بێدەنگییەکی وا ھەمیشە سیاست خۆی شاردۆتەوە و سیاسەتی دەوڵەتە بەھێزەکان شێوازی وایە بۆ ئەوەی بە زۆر ئامانج بگەن زۆر مرۆڤ دەکەنە قوربانی و بۆیان گرنگ نییە کە منداڵ بێ یا گەورە و یا وێران کردنی وڵاتێک گرنگ ئەوەیە کە بە ئەو ئامانجەی دیانھەوێ بگەن.
جا ھەر بۆ ئەو مەبەستە چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەتوانن بەشێوازی جۆراوجۆر زەخت بخەنە سەر بەرپرسە سیاسێکان تاکوو بۆ باشی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان بەشێوەی ڕامیاری و یا نیزامی ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و بە تایبەت منداڵان و ژنان ھەڵێنن، ھەرچەشنە ململانێ ژنان لە نێو ئەفعانستان بۆ دەسکەوتنی ئەوان بۆ مافی کۆمەڵایەتی دەبێتە ھۆی توندوتیژی دژ بە ئەوان، کەوابوو تەنیا ڕێگەی گۆڕینی ئەو بارودۆخە گۆشار خستنە سەر تاڵبان لە دەرەوەیە شیاوە کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکارییەک بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزنەوە و وڵاتانی نەیار دەمڕاسی دێمۆکڕاسی و ئازادیخواز شیاو نییە کە چاوی خۆیان لەسەر ستەمی تاڵبان بۆ سەر توێژی ژنان ببەستن، چۆن ژنانی ئەفغانستان زیاتر لە ھەر کاتێک پێویستیان بە لایەنگری
جیھانی ھەیە
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment