Sunday, December 27, 2020

‌ سه‌رهه‌ڵدانی جووڵانه‌وه‌کان به‌ دژی حیجابی زۆره‌ملی


 

لە بێدەنگی بزووتنەوەکانی کۆمەڵگای ئێران، شێوە بزووتنەوەیه‌ک سەری ھەڵدا کە ئەگەر نێوی بزووینەوەی لێنەھێنین دەتوانین بڵێن شێبھە بزووتنەوە بوو.

ئەو بزووتنەوەیە دژایەتی ژنان بە حیجابی زۆرەملی بوو کە ژنان سەرپۆشەکەیان لە شوێنە گشتێکان بە تایبەت شوێنە ناسراوەکان دەستی پێ کرد.

ھەستیاری دەستگای حاکم، بەو شێوه‌ جوڵانەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە ئێران بوو بە ھۆی ئەوەی ژنان پێداگری زیاتر لە پێشووی، ئەو جووڵانەوە درێژە پێبدەن و ورده‌ورده‌ لە ئێران بوو بە بزووتنەوەی سەراسەری. ئەو ھەڵسوکەوتە نمادینەی ژنان لە ھەڵگرتنی سەرپۆشی بەزۆری لە شوێنە گشتێکان، ترس و دڵە ڕاوکەی حاکمی ئێرانی زیاتر کرد و دەستی کرد بە  سەرکۆنە و زیندانی کردنی ژنانی ناڕازی ئەو جووڵانەوە سەرکوتگەرانە ڕێگای بە ژنانی ناڕازی نیشان دا و بناغەی شێبھە بزووتنەوەی کۆمەڵگای داڕشت.

بێگومان بۆ ھیچکەس داپۆشراو نیە کە ژنان لە ئێران جێگە و پێگەیەکی نابەرابەر و ژێر دەستیان ھەیە. بەپێچەوانەی بزووتنەوەی ژنان لە جیھاندا، کە دژی نیزامی نابەرابەری پیاوسالاری، شەڕ دەکەن؛ لە ئێران ناڕەزایەتی ژنان زۆرتر دژی سیاسەتەکانی حاکم سەری ھەڵداوە ھەرچەند ژن لە ئێران چەوساوەی دەستی سیستمی پیاوسالاریە بەڵام ئامانجی ژنانی ناڕازی، زۆرتر ڕووبەڕوو بوونەوە دەگەڵ سیاسەتەکانی دەستگای حکوومەتە.

بە سرنجدان  بەو بابەتە کە سەرچاوەی ئەسڵی سیاسەتی دووبەرەکایەتی لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی، ئیدۆئۆلۆژی ئیسلامیە؛ خاڵی گرینگی دژایەتی و ناڕازی بوونی ژنان، یاسای دینی ئیسلامە. بەو واتایە کە زۆرتری بەربەستەکانی ژنان لە ئێران و لە وڵاتانی موسوڵمان بەو بۆنەیه‌ فێرکاری دینی ئیسلامە کەوابوو سرووشتیە کە بزووتنەوەی ژنان، لە ئێران و لە وڵاتانی ئیسلامی، دژی یاسا و سیاسەتی ئیسلام دەکرێ ھەرچەند دەبێ سرنج بدرێت بەوەی لە نیزامی ژێر دەستی ئێران ئیزنی سەرھەڵدانی ھیچ جۆرە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایرتی نادا . بەو ھۆیەیە کە جووڵانەوەی دژایەتی ژنان بە حیجابی زۆرەملی، نێوی بزوونتەوەی بندرێ.

ئه‌و جوابه‌ جه‌نگییه‌ی‌ ژنان به حیجابی زۆره‌ملی و سیاسته‌کانی حکوومه‌ت نیشان ده‌دا که ژنان له‌ ئێران زیاتر به شوێن وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی زیاترن بیشتن تا هاوسه‌نگی زیاتر. له‌ کاتێکدا که جووڵانه‌وه‌ی ژنان له‌ ئێران ڕووی له‌ زیادبوونه‌ له‌سه‌ر چه‌رخی هاوسه‌نگی ده‌سووڕێ. حیجابی زۆره‌ملی سنوورداره‌ و ئه‌و سنووردارییه له‌ ئێران،‌ له‌ په‌نا زۆربه‌ی شته‌ سنوورداره‌کانی دیکه‌ وه‌به‌ر پیاوانیش ده‌که‌وێ. له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر باروودۆخێکی ئاوا پشووسوار به‌رۆکی ئێرانی نه‌گرتایه‌، ویستی ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ زۆر زیاتر له‌ لابردنی حیجاجی زه‌ره‌ملی ده‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌ چاڵش کێشانی یاسای ئیسلامی ده‌توانی ڕێکارێک بێ بۆ خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی.

له‌بابه‌ت ئه‌و جووڵه‌ نمادیانه‌ی ژنان، ده‌بێ چاوپۆشی له‌ چه‌ند خاڵ بکه‌ین. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه خاڵی ده‌ستپیکی ئه‌و جووڵه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئینقلابی ئیسلامی تاران ده‌ستی پیکرا. ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی که به ناو ئینقلابی ئیسلامی نێودێر کراوه‌ و به هه‌موو شیوه‌یه‌ک ده‌کرێ به‌ واتای دژی ئینقلاب (شۆڕش) و ئیسلامه‌. که‌ له‌ زۆره‌ی شاره‌کانی ئێرانیش ئه‌و کاره‌ کراوه‌ که‌ نمادێک له‌ ئینقلابی ئیسلامی تێدا دیار بووه‌.  دوای ئه‌وه‌ دژکرده‌وه‌ی حکوومه‌ت به‌و کاره‌ی ژنان، سه‌رکووب و زیندانی کردنیان بووه‌. ئه‌و دژکرده‌وه‌یه‌ی حاکمیه‌ت، ئه‌و ڕووه‌ دژه‌ ژنه‌یانی نیشان جیهان ده‌دا و زه‌مینه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بۆ زه‌خت خستنه‌ سه‌ر ئێران خۆش ده‌کا. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه‌که، سوشیاڵمیدیا و تێکنۆلۆژی ڕاگه‌یاندن ڕۆڵیکی کرای له‌ زه‌قکردنه‌وه‌ی ئه‌و جووڵه‌یه‌دا بووه‌. که‌وایه‌ که‌مڕه‌نگ کردنی سنووره‌کانی جوغرافیایی به هۆی ئه‌و که‌ره‌سته‌ ڕاگه‌یه‌ندنانه‌ یارمه‌تی ئه‌و جوووڵانه‌ی خه‌ڵکی جیهان به‌ تاایبه‌ت ژنان ده‌دا.‌ که‌وایه‌ له‌خۆڕا نییه‌ که‌ نیزامی سیاسی  له‌ ئێران به‌ دژی سوشیالمیدیا و که‌ره‌سته‌ ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان نوێیه‌کانه‌. له‌و ڕوویه‌وه‌، باشتر وایه‌ ژنان که‌ڵکی باش له‌وباروودۆخه‌دا وه‌رگرن.




No comments:

Post a Comment