Saturday, October 29, 2016

کێشه‌ى په‌ نابه‌ران له‌چاوه‌ڕوانى وڵامدا

http://www.jamawarnews.com/detail_babet.aspx?babet=8&id=291







کێشه‌ى په‌ نابه‌رى یه‌کێکه‌ له‌و کێشانه‌ی که‌ ئیستا بووه‌ته‌ سه‌ره‌کى ترین باس و خواستى میدیاکانى جیهان.

دواى سالى ٢٠١٠ ى زایینى به‌شیکێ زورى په‌ناخوازان له‌ وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تى ئه‌فغانستان و عێراق و ئێران و سوریا ڕویان کردووته‌ تورکیا و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌شێکى زۆرى په‌ناخوازانیش کوردن و که‌هه‌روه‌ک درێژایى مێژوو گه‌لى کورد له‌ ململانێ و ئاواره‌یى ژیاوه‌.

خاتوو وه‌نه‌وشه‌ که‌ریم زاده‌ چالاکه‌وانى مافى مرۆڤ  که‌له‌ئێستادا له‌وڵاتى تورکیایه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادارى دۆخى په‌ناخوازانه‌ له‌دیدارێکى تایبه‌تدا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز کێشه‌و گرفته‌کانى په‌ناخوازان ده‌خاته‌روو .


جه‌ماوه‌رنیوز : خاتوو وه‌نه‌وشه‌ وه‌کو که‌سێک که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌وڵاتى تورکیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ى به‌ بۆچوونى جه‌نابتان سه‌ره‌کى ترین کێشه‌ى په‌ناخوازان چیه‌؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : له‌ئیستا کۆمیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران له‌ تورکیا چالاک ترین ناوه‌ندى هه‌یه‌ له‌چاو ناوه‌نده‌کانى ترى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو چالاکیانه‌ که‌ هه‌یه‌تى هێشتا ئه‌وکه‌سانه‌ى که‌ وه‌کوو په‌ناخواز ڕوو ئه‌که‌نه‌ ووڵاتى تورکیا که‌ روبه‌رویکێشه‌ى یه‌کجار زۆر ده‌بنه‌وه‌.

سه‌ره‌کى ترینى ئه‌و کێشانه‌ بریتیه‌ له‌: بێ وه‌ڵامی ،نه‌بوونى هه‌لى کار ، کێشه‌ى ژنانى په‌ناخواز ،کێشه‌ى منداڵان (به‌تایبه‌تى کێشه‌ى خوێندن).

یه‌که‌مین و گرنگترین کێشه‌ نه‌بوونى وه‌ڵامه‌ له‌ لایان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ و درێژ خایه‌ن بوونى پرۆسه‌ى په‌نابه‌ری. جگه‌له‌مه‌ش شه‌ڕوململانێ ووڵاتانى دراوسێ تورکیا وه‌کوو سوریا و عێراق بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ نه‌ته‌نها (یو.ئین) له‌ تورکیا، به‌لکوو خودى ووڵاتانى ئوروپا توشى ئه‌و کێشه‌یه‌ بوون و ئه‌وش بووته‌ هۆکارێک که‌ پرۆسه‌ى په‌نابه‌رى و گه‌ییشتن به‌ ووڵاتى سێهه‌م گه‌ییشتووه‌ته‌ ٤ تا ٧ ساڵ.

کێشه‌ى دوه‌م بریتیه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى مافى ئیش کردن بۆ په‌ناخوازان و کێشه‌ى نێوان خه‌ڵکى تورکیا و خه‌لکانى بیانى که‌ هه‌ندێ جار ته‌نها کێشه‌ى زمان نیه‌ به‌ڵکو کێشه‌ى ئایینیش درووست ده‌بێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌ناخوازان ناچارده‌بن به‌شێوازێکى نایاسایى و نه‌هێنى ئیش بکه‌ن بو ئه‌وه‌ى بژیوه‌ى ژیانى خویان دابین بکه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوه‌ندێکى حکومى یان یاسایى رێکه‌وتن نامه‌ى له‌گه‌ڵ کرێکاران و خاوه‌ن ئیشه‌کان واژوو نه‌کردووه‌. زۆر جار کرێکاره‌ په‌ناخوازه‌کان ده‌ستیان ناگات به‌هه‌موو مافه‌کانى خۆیان. 

جگه‌له‌وه‌ش کاتیکى گونجاو بۆ کرێکار ده‌ستیشیان نه‌کراوه‌ و له‌جاتى ئه‌وه‌ى که‌رۆژانه‌ ٨ کاتژمێر ئیش بکه‌ن زور جار له‌ ١٢ کاتژمێر و هه‌ندێ جاریش له‌ ١٤ کاتژمێر لائه‌دات. جگه‌له‌وه‌ش سووکایه‌تى کردن به‌ ئافره‌تانى په‌ناخواز کێشه‌یه‌کى تره‌ که‌ له‌م دیداره‌ نامه‌وێت زۆر تیشک بخه‌مه‌سه‌ری.

کێشه‌ى سێهه‌م مه‌سه‌له‌ى دۆخى ناله‌بارى ئه‌و ئافره‌تانه‌ که‌ خۆیان ناچارن پیداویستیه‌کانى منداڵه‌کانیان ده‌سته‌بر بکه‌ن. به‌ومانایه‌ که‌ خۆى به‌ته‌نها دبێت له‌ وڵاتیک که‌ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌شیان نازانێت به‌بێ ئه‌وى که‌ ئیشێک بزانیت بوخۆى و منداڵه‌کانى به‌ته‌نها به‌خێو بکات. زۆر جاریش خاون ئیش ده‌ست درێژى ده‌کات له‌سه‌ریان و ناتوانن سکاڵانامه‌ ئاراسته‌ى ناوه‌ندى حکومه‌تى تورکیا بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وى که‌ مافى ئیشیان نیه‌ و خویان تاوانبار ده‌بنه‌وه‌.

مه‌سه‌له‌ى منداڵان مه‌سه‌له‌یه‌کى یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ له‌ گرنگترین قۆناغى ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌داخه‌وه‌ له‌ وڵاتیکى بیانى که‌ ته‌نانه‌ت زمانى هاوپۆله‌کانیان نازانن، ده‌بێت گرنگترین ته‌مه‌نى ژیانیان به‌سه‌ر به‌رن. جگه‌ له‌وه‌ش کێشه‌ خوێندنى منداڵانى په‌ناخواز زۆر کێشه‌یه‌کى ڕه‌ش ئه‌ژمار ده‌کرێت، به‌و مانایه‌ که‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى تورکیا داوایان کردووه‌ منداڵانى په‌ناخواز پۆله‌کانیان جیا بکریته‌وه‌ و ڕوانگه‌یه‌کى یه‌کجار راسیستانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و تا ئێستاش که‌ سالى ٢٠١٦  ئاماره‌کان ده‌سه‌لمێنن ململانى نێوان منداڵانى ڕه‌سه‌نى تورکیا له‌گه‌ڵ منداڵى په‌ناخواز به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و  واى کردووه‌ که‌ حکومه‌تى تورکیا و پارڵه‌مانى ئه‌و ووڵاته‌ بریارى جیا کردنه‌وه‌ى مندالى تورک و په‌ناخوازه‌کانى خستوه‌ته‌ نێو میدیاکانى ئه‌ ووڵاته‌ .

  جه‌ماوه‌رنیوز :  ژماره‌ى په‌ناخوازانى کورد که‌ داواى مافى په‌نابه‌ریان له‌ (un) ى تورکیا کردووه‌ له‌ چ ئاستێکدایه‌؟

وه‌نه‌وه‌شه‌ : له‌ ڕاستیدا ئامارێکى باورپێکراو له‌به‌ر ده‌ست دا نیه‌ که‌ ئیمه‌ بتوانین به‌ پێ ئه‌و ئاماره‌ له‌ سه‌رى قسه‌ بکه‌ین. خه‌ڵکى کوردوستانى عێراق و سوریه‌ مه‌سه‌ له‌ که‌ یان ڕونتره‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ شه‌ڕ و ململانێ به‌به‌رده‌وامى له‌و ووڵاتانه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵکى کوردوستانى ڕۆژهه‌ڵات زۆرتر له‌ پارچه‌کانى ترى کوردوستان بێ به‌ش کراون. به‌و مانایه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ تورکیا وه‌کوو په‌نابه‌ر له‌ لایه‌ن (یو.ئین)  وه‌رگیراون، بڵام ووڵاتانى ئوروپا و ئه‌مریکا و کانادا به‌ هۆى په‌یوه‌ندى سیاسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئیران وه‌ریان ناگرن.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌ که‌یسه‌که‌یان په‌یوه‌ندى ڕاسته‌و خۆى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانى کودوستانى ڕۆژهه‌ڵات هێلى سوورى ووڵاتانى ئوروپا ئه‌ژمار ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆربه‌یان دواى چه‌ندین ساڵ هێشتا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌لۆیستێکى نیشتمان نه‌داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ وتووێژه‌ په‌ناخوازانه‌.

 جه‌ماوه‌رنیوز :سه‌باره‌ت به‌په‌ناخوازانى کوردانى باشوور که‌له‌ئیستا عێراق له‌ قۆناغێکى زۆر جیاوازدایه‌. رژێمى به‌عس ڕووخاوه‌، به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامى په‌ناخوازانى کوردى باشور، هه‌رێمى کوردوستان به‌جێ ده‌هێلن و ڕێگاى تورکیا ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌برواى تۆ هۆکارى ئه‌مه‌ چیه‌؟

وه‌نه‌وه‌شه‌ : هه‌روه‌ها که‌ ده‌زانین، ژیانێکى خوشگوزه‌ران و داهاتوویه‌کى ڕوون هیوایه‌تى هه‌موو مرۆڤیکه‌، بێگومان خه‌لکى کوردوستانى باشور له‌ کاتى رژیمى به‌عس هه‌میشه‌ له‌ ئازار و ئه‌شکه‌جه‌دا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌ ئیستاش دواى رژیمى به‌عس ، هێشتا نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ سه‌قامگریدا که‌ داخوازیه‌کانى خه‌لکى کوردوستان ده‌سته‌بر بکات . هه‌روه‌ها که‌ ئاگادارى میدیا ناو خۆییه‌کان و میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانین هێشتا مووچه‌ى چه‌ندین مانگى فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌لکى کوردوستانى باشوور و به‌تایبه‌تى گه‌نجه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ بتوانن داهاتوویه‌کى باشیان بێت کوردوستان به‌ جێ ده‌هێلن.

  جه‌ماوه‌رنیوز : دۆخى ووڵاتى سێهه‌م (ووڵاتى نیشته‌ جێ) چۆن ده‌بینن؟

وه‌نه‌وشه‌ : په‌ندێکى کۆنى پێشینیان هه‌یه‌ که‌ ده‌لێت: ده‌نگى دۆهووڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌، به‌راستى وایه‌ . به‌ بۆ چوونى من تا کاتێک که‌ مرۆڤ له‌ ووڵاتى سێهه‌م دا ژیان به‌سه‌ر نه‌بات له‌ ڕاستیه‌کانى ووڵاتانى ڕۆژئاواش هیچ زانیاریه‌کى له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌، له‌ لایه‌کیتره‌وه‌ بارو دۆخى ئه‌و ووڵاتانه‌ بۆ په‌نابه‌ران جیاوازه‌.

گه‌یشتن به‌ ووڵاتى سێهه‌م له‌ ڕێگاى قاچاخه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و کاتێکیش که‌ په‌ناخواز ده‌گاته‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا له‌ که‌مپى په‌نابه‌رى جێگایان ده‌بیته‌وا که‌ هه‌ندى جار ژیان له‌ نێو که‌مپدا وه‌کوو زیندان وایه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز  : هه‌ندێ له‌میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه‌ که‌ مانگرتنى په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌کانیان ئه‌نجامى باشى هه‌بووه‌ ، تا چ ڕاده‌یه‌ک مانگرتن له‌ تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌ کانه‌وه‌ ئه‌نجامى هه‌بووه‌؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : بێگومان مانگرتن ته‌نها و ته‌نها بۆ  په‌ناخوازان نیه‌، له‌ زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان خه‌ڵک هاو هه‌لۆێستانه‌ مان ده‌گرن بۆ داخوازیه‌ کانیان و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیاکان و ڕۆژنامه‌ نووسان بۆ داکۆکى له‌م جۆر هه‌لۆیستانه‌ ڕولى خویان به‌ باشترین شێواز ده‌نه‌خشێنن.

خۆى له‌راستیدا، ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه‌ بومافه‌کان به‌ تایبه‌تى به‌ شێوازێکى دیموکراتیک زۆر باشه‌ و سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازان زۆر جار مانگرتن له‌ ژێر فشارى میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌گات به‌ ئه‌نجام و ( یو. ئین) ناچار ئه‌بێت گرنگى بدات به‌و په‌ناخوازانه‌.

به‌ڵام هه‌ندى جاریش ئه‌نجامى نیه‌ و سیاسه‌تى ووڵاتان دیته‌ کایه‌وه‌ ته‌نانه‌ت  نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان له‌ جاتى پشتیوانى له‌ په‌ناخوازى سیاسى بکات  بیرله‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ کان ئه‌کاته‌وه‌ 

جه‌ماوه‌رنیوز : وه‌کو دواهه‌مین پرسیار ، پیشنیارى ئێوه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ که‌ ده‌یانه‌ویت له‌ ڕێگاى مانگرتنه‌وه‌ فشار بهێنن بۆ (UN ) و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌ کان چیه‌ ؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : هه‌روه‌ک ئاماژه‌م کرد ، مانگرتن دواهه‌مین ڕێگایه‌ و کاتێک ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت که‌ هه‌موو ده‌رگاکان به‌سترابێت، بلام به‌داخه‌وه‌ له‌ مانگرتنى یک تاکه‌ که‌س تا کاتێک که‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ گیانى له‌دست نه‌دات یا خۆى نه‌سووتێنى ده‌نگدانه‌وه‌ى نیه‌ ، بلام کاتێک که‌ به‌ شێوازێکى گروپى و هاوهه‌لۆیستانه‌ ئه‌نجام بدرێت ده‌ر ئه‌نجامه‌کانى زۆر باشتره‌ ، بو نمونه‌ بینیمان که‌ له‌ یونان چه‌ند ساڵ پێش ئیستا په‌ناخوازه‌کان هاو هه‌لۆیستانه‌ ده‌مى خۆیان دووراندو دواى ماوه‌یه‌ک ، به‌رپرسى کۆمیساریاى بالاى په‌نابه‌رانى یونان ناچار بوو داوا کاریه‌ کانیان جێبه‌ جى بکات

Wednesday, October 19, 2016

داعش وەک نمایشێکی نوێ لەفێندامێنتالیزمى ئیسلامی توندڕەو

ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا‌و، بەدیاریکراوی لەپاش رووداوەی 11ی سێپتامبری ساڵی 2001 لەگەڵ چەندین قەیران‌و نائەمەنی رووبەڕوو بووەوە کە تا ئێستاش ئاسەوارەکانی لە بەشێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەبیرەوەری گشتی نەتەوەکان‌و بەتایبەت خەڵکی ناوچەکە بەجێماوە. چاوچنۆکی زلهێزەکان لەناوچەکە تێکەڵ بە چەقبەستوو فکری هەندێ لە کوتلە سیاسیو مەزهەبییە ئیسلامگەراکان، یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتانەیە کە سەرەڕای توندکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان، کێشمەکێشە مەزهەبییەکانیشی پەرەپێداوە.

بەستێنەکانی دەرکەوتن‌و دروستبوونی گروپی داعش

پاش شکستی تاڵیبان لە ئەفغانستان، گروپی چەکداری سەر بەم رێکخراوە بە ناوی ئەلقاعیدە کە دروستبوونەکەی بۆ ساڵی 1367‌و لەسەردەستی ئۆسامە بن لادەن دەگەڕێتەوە، لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە لەعێراق خۆی راگەیاند. ئەم رەوتە کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد جەوهەرێکی بان نەتەوەیی هەیە، لە عێراق "ئەبو مەسعەب زەرقاوی" بە پێکهێنانی گروپێکی بەناوی "جەماعەتی تەوحید‌و جیهاد" لەساڵی 2004 وەک نوێنەری ئەلقاعیدە لەئێران ناساند. دوو ساڵ دواتر، واتە لەکۆتاییەکانی ساڵی 2006ی زاینی گروپێکی سەربازیی بەناوی "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق" بەسەرکردایەتی کەسێ بەناوی ئەبو عومەر بەغدادی لەسامەڕا راگەیەنرا‌و هاوشانی ئەلقاعیدە‌و جەماعەتی تەوحید دەستی بە چالاکی کرد. لە ئەپریلی ساڵی 2010ی زایینی، ئەبو عومەر بەغدادی لە هێرشی ئەمریکاییەکان بۆ سەر حەشارگەکەی کوژرا‌و ئەبوبەکر بەغدادی بەجێگەی ئەو دەسەڵاتی گرتە دەست، کە چوار ساڵ دواتر داعشی دامەزراند.

بنەما فکریو عەقیدەتییەکانی داعش

ئەندێشەکانی گروپی داعش لەهەمان ئەندێشە سەلەفییەکانی ئەلقاعیدەوە هاتووە، بەو جیاوازییەوە کە زۆر رادیکاڵتر لە ئەلقاعیدە هەوڵ بۆ ئامانجەکانی دەدات. سەلەفی خۆی بە پەیڕەوی "سەلەفی ساڵح" واتە پێشینیانی چاکەکار دەناسێنێت‌و باوەڕی تەواوی بە ئەولەویەتی وەحی بەسەر عەقڵ هەیە. ئەم رەوتە هەموو جۆرە چالاکیەکی ژن بۆ بەشداری لەکۆمەڵگا قەدەغە کردزە‌و پێیوایە ژن دەبێت لەخزمەتی هاوسەرەکەیدا بێت. لە رونگەی ئەم رەوتەوە "ئەحمەد بن حەنبەل" دوایین نەوەی سەلەفەیەیە‌و ئەوان پەیڕەوی لەو دەکەن. ئەبوبەکر بەغدادی پاش ئەوەی بوو بە سەرکردەی گروپەکە، ماوەیەکە بە نهێنی پرۆپاگەندەی بۆ بۆچوونەکانی خۆی دەکرد‌و لەم ڕووەوە تا ئێستا زانیارییەکی تەواو لەسەر بۆچوون‌و دیدگاکانی ئەو بوونی نیە، بەڵام دەرکەوتنی ئەو لەنوێژی هەینی موسڵ لە 13ی پوشپەڕی 1393‌و وتە توندەکانی دژی نەیارانی داعش‌و ئەوەی کە شمشێر تەنیا رێگەی دامەزراندنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتییە، نیشانەی پەیڕەوی ناوبراو لە ئەندێشەکانی توندی ئەلقاعیدەیە. ئەو لەوتەکانیخۆیو لەکاتێکدا جەختی لەسەر ئایەتە جیهادییەکانی قورئان دەکردەوە راگەیاند "لەسەختییەکاندا سەبرتان هەبێت‌و بزانن پاداشێکی گەورە لە جیهادکردندا هەیە" کە خودا لە قورئاندا ئاماژەی پێکردوە. لەم جیهادە تەنیا رێگە بۆ نەهێشتنی هەڕەشە‌و، دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی، بەکارهێنانی شمشێرە. لەسەر ئێمە واجیبە کە ئەوان ئاگادار بکەینەوە‌و ئێستاش حکومەتی ئیسلامی ئەم ئەرکە قورسەی بە ئەستۆ گرتووە. لەسەر بنەمای ئەندێشەی تەکفیری داعش، جیهاد هەمان جێبەجێکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانە کە بە کوشتاری نەیارانی حکومەتی ئیسلامی دێتەدی. بەبڕوای داعش لەسەروی ئەم نەیارانە، شیعە‌و لایەگرانیان‌و حکومەتە سیکۆلارە ئیسلامییەکانە‌و پێیوایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسلامی، هەموو ئەمانە دەبێت لەناوببرێن‌و بسڕدرێنەوە.

لەدیدی داعشەوە زەوی گۆڕەپانی هاتنەدیو جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خودایە‌و ئەم فەرمانانە لە "سیرەی سەلەفی پێغەمبەر"دا تۆمار کراوە. لەم رووەوە هەرچەشنە ئیجتیهادێک بیدعەیە‌و هەر شیفاعەتێکیش شیرک‌و کوفەر. هەرچەشنە هەوڵێک بۆ رەسەنایەتی بەخشین بە هاوڵاتیان لادانە لە خوداسالاریو، دەرکەوتن‌و پەسەندنی گوناهان سەرچاوەکەی لە دەسەڵاتدارانی سیکۆلار‌و بیدعەی (داهێنان)ی مرۆڤی مۆدێرنە. کۆتایی گوناهەکان تەنیا بە جێبەجێکردنی سنوری ئیلاهی لە بەرچاوی گشتیی خەڵک مسۆگەر دەبێت. نەیارانی داعش کافرن‌و خوێنیان حەڵاڵە. رێگەی رزگاربوون لە سەختییەکانی ئەمرۆی دنیا، گەڕانەوە بۆ رێساکانی سەرەتای ئیسلام‌و سونەتەکانی سەلەفی ساڵحە. داعش لەسەر بناغەی بیری خۆدروستکراوی رێکخستن، هەوڵدەات تا بەها تەکفیرییەکانی جێ مەبەستی خۆی، وەک نۆرمێکی دینی لەعێراق‌و سوریا دەسەڵات پێبدات. مەرجی پێویست بۆ ئەم کارە لە روانگەی داعشەوە، برەودانە بەو بیرە دۆگمە تەکفیرییانەی کە لەسەر بنەمای فیکری گروپە دواکەوتووە ئیسلامییەکانی وەک تاڵیبان دروست بووە. کافربوونی شیعە، جەختکردنەوە لەسەر شمشێر بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری، بەشێکی دیکە لە گرنگترین بنەما فیکرییەکانی ئەم گروپە پێکدەهێنن.

تاوانەکانی داعش

گروپی داعش وەک نمایشێکی نوێ لە فێندامێنتالیزم ئیسلامی توندڕەو، چەندین تاوانی لە عێراق‌و سوریا‌و باقی وڵاتان بە بیانوی زیندوکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی ئەنجام داوە‌و وەک ئەکتەرێکی کاریگەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رۆڵێکی روو لەگەشە لە هاوکێشە جیهانییەکانی ئێستا دەبینێت.

تاوانە جەنگییەکان وەک کوشتاری خەڵکی مەدەنی یان سەپاندنی رەنجی ناپێویست بەسەریاندا، کوشتنی دیلەکانی شەڕ، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی وەک ئەشکەنجە، ئازاردانی پەیڕەوانی باقی دین‌و مەزهەبەکان بەهۆی  عەقیدەیانەوە، کوشتنی لایەنگرانی دین یان مەزهەب، یان بۆچوونێ:ی سیاسی بەهۆکاری عەقیدەتیو بە مەبەستی لەناوبردنی هەموویان، لەناوبردن‌و وێرانکردنی ئاسەوار مێژووییو فەرهەنگییەکان‌و... بەشێکن لەو تاوانانە.

میدیاکانی داعش

گروپی تیرۆریستی داعش هەر لەسەرەتای چالاکییەکانی خۆی، چەندین میدیای جۆراوجۆری بۆ  کاریگەری خستنەسەر رای گشتییو راکێشانی هێز بەکارهێناوە. سەرەڕای ئەوەی گروپە تیرۆریستیەکانی پێش داعشیش بۆ ئامانجەکانیان کەڵکیان لەئامرازی پەیوەندییەکان وەرگرتووە، بەڵام ئامارەکان باس لەوە دەکەن بەپێچەوانەی گروپەکانی پێشوو، داعش بە باشی توانیویەتی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خۆی کەڵک لە میدیا وەربگرێت. بەکارهێنانی بەرینی داعش لە میدیا مەجازییەکان‌و ئینترنێت، بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لەتوێژەران ئینترنێت بە "گۆڕەپانی سەرەکی داعش" ناولێببەن. داعش بە کەڵکوەرگرتن لەمیدیا، سێ مەبەستی سەرەکی دەپێکێت، لەلایەک بەنمایش‌و بڵاوکردنەوەی تاوانەکان‌و کردەوە دڕندانەکانی خۆی لە دنیای میدیا‌و بەتایبەت لە ئینترنێت‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵدەدات ترس‌و دڵەڕاوکێ بخاتە ناو دڵی خەڵک‌و، لەلایەکی دیکەش بە بڵاوکردنەوەی پێشڕەویو سەرکەوتنەکانی خۆی لەدنیای مەجازی، خەڵک لەچالاکیەکانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە. سێیەمین مەبەستی میدیای داعش، بڵاوکردنەوە‌و نمایشی هەندێ دیمەنی مرۆڤ دۆستانەیە کە لەگەڵ مەبەستی یەکەمدا ناتەبایە. داعش هەوڵدەدات بەم هەڵسوکەوتە دوالیستیو پڕ لەناتەباییە، لەلایەک هێزی خۆی نیشان بدات‌و لەلایەکی دیکەش لەناو خەڵکی جیهان بەڕێژەیەک خۆشەویستی بەدەستبێنێت! بۆ نمونە داعش هاوکات کە دیمەنی تاوانەکان، سەرە بڕدراوەکان‌و تەرمی کۆمەڵکوژییەکانی لە دنیای مەجازیدا بڵاودەکاتەوە، چەندین دیمەنی چەکدارەکانی خۆیان لەکاتی شیردان بە بەچکە پشیلە یان یاریکردن لەگەڵ منداڵان‌و دابەشکردنی بەستەنیو شکولات لەنێو منداڵان بڵاودەکاتەوە! ئەم کارە نیشانی دەدات کە داعش دەیەوێت خەڵک لەهەمانکداتدا لەوان دەترسێن، ئەوانیشان خۆش بوێت. داعش بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پڕ لەجیاوازییە، میدیای هەڵبژاردوە.

ئەنجام

دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی یان رێکخراوی داعش بەگشتی وەک باقی رێکخراو‌و بزوتنەوە عەقیدەتییەکانە کە لەسەر دوو کۆڵەکەی سەرەکی بیرکردنەوە ‌و هەڵسوکەوت جێگیربووە. بیرکردنەوەی ئەم گروپە بە ئامێرە جەنگییەکان کۆنترۆڵ ناکرێت. جێگەی باسە کە گوتاری نیۆسەلەفیو داعشی بەمانۆردان لە دنیای مەجازیو نێودەوڵەتیو ناوچەیی، بە پەرەپێدانی دەسەڵات‌و بیری خۆی لەنێو لاوانی ئوروپاییو ئەفریقاییو وڵاتانی دیکە‌و، پێکهێنانی بنکەکانی راهێنان لە سوریا، عێراق، یەمەن، سومالی، پاکستان‌و .. هەڕەشەیەکی جیدی دژ بە ئاسایشی ناوچەکە‌و ئاسایشی نێودەوڵەتییە. گروپی داعش بانێکی مرۆڤ کوژە کە هەموو پرەنسپ‌و بەها ئینسانییەکانی خستۆتە ژێر پێیوە. لەکۆتاییدا ئەمرۆکە ناکرێت کێشەو گرفتەکانی ناوچەکە، لەوانە پرسی گەشەسەندن‌و پەرەگرتنی تیرۆریزم تەنیا لە چوارچێوەی ناوچەیی چارەسەر بکرێت، بەڵکوو هەموو لەسەر ئەو بڕوایەن بۆ بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم‌و توندرەوی لەجیهان دەبێت هاوکاری یەکتربین.

http://www.jamawarnews.com/Detail_babet.aspx?babet=7&id=1804


Tuesday, October 11, 2016

کورد و کوردستانی گه وره

کاتێک نێوی نه‌ته‌وه‌ی "کورد" ده‌بیستین خێرا بیر و هزرمان ده‌چێته‌ سه‌ر کوردستانی گه‌وره‌، کوردستانێک که ‌به ‌ده‌ستی داگیرکه‌ران پارچه ‌پارچه ‌کراوه ‌که‌ ره‌نگه ‌ئه‌گه‌ر پارچه‌ پارچه‌ نه‌کرابایه‌چاومان به‌و هه‌مووه ‌زوڵم و زۆر و کوشت و بڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌که‌وتبایه‌، و ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌ئازار چێشتووه‌ سه‌ربه‌خۆ بوایه ‌شه‌ڕی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پیبوایه‌ و بۆ پارێزگاری له ‌نیشتمان و مافه‌کانی خۆی چه‌کی له‌شان نه‌کردبایه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ‌هه‌موو کات ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ران بوون و خاک و وڵاتیان لێ داگیر کراوه‌ و به‌رده‌وام ئاواره‌ و ماڵ به‌کۆڵ بوون. باوکانێک که ‌پشتیان چه‌ماوه‌ته‌وه‌ و دایکانێک که ‌جه‌رگیان سووتاوه ‌و برینیان هه‌روا تازه‌یه، ‌چوون رۆژ نیه ‌لاوانی کورد یان ئێعدام نه‌کرێن یان هه‌واڵی شه‌هید بوونیانمان بۆ نه‌یا و یان تووشی جۆره‌ها تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی نه‌بنه‌وه‌. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ به‌درێژایی مێژوو ته‌نیا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی خۆی تێکۆشاوه‌ و ئێستاش ده‌ستی له ‌خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌ڵام به‌ بوونی ئه‌و هه‌مووه‌ هه‌وڵه‌ و تێکۆشانی له‌ بن نه‌هاتوو که ‌به‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ی کوردی گرتووه‌ و کۆتاییشی نایه‌، ره‌نگه ‌هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بێ که ‌به ‌و هه‌مووه‌ سه‌ختی و ئازارچێشتن و سه‌رکووت و کوشتوبره ‌راهاتووه‌.
به‌ چاوخشانێک به ‌رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورده‌کان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که ‌کورد دوای تورک و عه‌ره‌ب و فارس چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته ‌و حه‌شیمه‌تێکی به‌رچاو له‌کورد له‌ وڵاتانی عێراق، سووریه‌، ئێران و تورکیه و هه‌روه‌ها ‌رێژه‌یه‌کی که‌م له‌وڵاتانی ئازه‌ربایجان، لوبنان و قه‌زاقستان ژیان ده‌که‌ن و زۆری دیکه‌ش له‌ وڵاتانی دیکه‌ی دنیا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و هه‌مووه ‌رێژه‌ی حه‌شیمه‌ته ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی کورده‌کان به‌ هه‌موو دنیادا و نیشته‌جێ بوونیان به‌ هۆکارگه‌لی جیاواز، دیسان له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی نائارام یاد ده‌کرێ.
له ‌روانگه‌ی زۆرێک له‌ سیاسه‌تمه‌داران و ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا مه‌سه‌له‌یه‌ک زۆر پێچه‌ڵاوپووچه ‌و حه‌لکردنی ئه‌سته‌مه ئه‌ویش ‌ئه‌وه‌یه‌ که ‌نابێ کورده‌کان سه‌ر‌به‌خۆ بن و هه‌ر کام له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ هۆکاری تایبه‌ت به ‌خۆیان هه‌یه‌ که‌ ئاماژه‌یه‌کی کورتی پێ ده‌که‌م.
یه‌که‌م کورده‌کانی تورکیه‌هه‌ر وه‌ک خوودی ئه‌و وڵاته ‌لێی نیگه‌رانه‌، سه‌ربه‌خۆیی کوردان کێشه‌ی زۆری به‌دواوه ‌ده‌بێ و له ‌راستیدا به‌ مانای له‌ ده‌ست چوونی لانیکه‌م نزیک به‌ ته‌واوی خاک و ده‌سه‌ڵاتدارێتی رێژیمی تورکیه‌یه‌ چوون رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ تورکیه ‌زیاتر له‌ تورکه‌.
دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌گه‌رێته‌وه ‌بۆ ئه‌وه‌یکه‌ سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌بێته‌هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن.
و له ‌عێراقیش به‌و پێیه‌ی که ‌دوای ئه‌و هه‌مووه ‌زوڵم و زۆره‌ی که‌ سه‌دام له ‌حه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا کردی و هیچ کات له ‌بیر ناچێته‌وه‌ به‌ڵام له ‌ئێستادا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک به‌ سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتووه‌، به‌ڵام شه‌ڕه‌ نێوخۆییه‌کان و شه‌ڕی داعش ئه‌منییه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی خستۆته ‌مه‌ترسییه‌وه‌. به‌و پێیه‌ی که ‌ئه‌و هه‌مووه‌ کێشه‌یه‌ی که‌ داوێنی کوردی گرتووه ‌دیسان زۆر له‌ نه‌یارانی کورد چاویان به ‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان هه‌ڵنایه ‌چوون ئه‌گه‌ر لێگه‌رێن کورد به‌ سه‌ربه‌خۆیی بگا به‌شێکی گه‌وره ‌له‌ چاڵه ‌نه‌وته‌کان ده‌که‌وێته ‌ژێر ده‌ستی کورده‌وه ‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی دووبه‌ره‌کی و نائه‌منی بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کان.
به‌ڵام دڵی مرۆڤ وه‌ژان ده‌که‌وێ کاتێک باس له‌ کورده‌کانی سووریه‌ ده‌کات، زۆر جێگای داخه‌ که‌ ماڵه‌کانیان وێران بووه‌ و ئه‌و هه‌مووه‌ منداڵه ‌بێ‌تاوانه‌ و ژن و پیاو و تازه‌بووکانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر خاک و خۆڵه‌وه‌ و رێژیمی سووریه‌ هیچ جۆره ‌مافێکی به‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌نه ‌داوه‌ و نایدا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه‌ و به‌ درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌ی کورد شاهیدی گیان له‌ سه‌ر ده‌ستی و تێکۆشانی کورد بۆ پارێزگاری له‌ نیشتمانی خۆیان بوون و هیچ کات له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی ناجوانمێرانه‌ی دوژمنانی که‌ ئامانجیان داگیرکردنی خاک و نیشتمانیان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بووه‌ سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه‌ و ئه‌گه‌ر خه‌باتیان کردووه‌ و ده‌یکه‌ن هه‌موو کات بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆیان بووه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمنانیان ئازایانه‌ راوستاون. نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌و جۆره‌ی که‌ نێوی لێ ده‌به‌ن هیچ کات هێرشکه‌ر نه‌بووه‌ و نیه‌، به‌ڵکوو خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ و بۆ گه‌یشتن به‌و دوو ئه‌سڵه‌ ده‌بێ خه‌بات بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باتێک که‌ کورده‌کان کردوویانه‌ چ به‌ نه‌هێنی و چ به‌ ئاشکرا بۆ پێکهێنانی کوردستانێکی گه‌وره‌ و یه‌کپارچه‌یه‌ و ئه‌وه‌یکه‌ مافه‌کانیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ دابین بکرێ و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی خۆیان له‌ ئه‌ستۆ بێ و ژێرخانه‌ ئابوورییه‌کانی کوردستان له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا نه‌گیرێ و سوودی لێ ببیندرێ، که‌ پێم وایه‌ مافی سه‌ره‌کی خۆیانه‌ که‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان تێبکۆشن‌ و سه‌ڵماندوویانه‌ که‌ به‌رابه‌ری و ئه‌منییه‌ت و مافه‌کانی خۆیان ده‌وێ و بۆ هه‌موو لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن و ده‌یانهه‌وێ وه‌کوو مرۆڤه‌ ئازاده‌کانی دیکه‌ی دنیا ژیان به‌رنه‌ سه‌ر.
له‌ کۆتایی دا، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ به‌ مێژوویه‌کی دوور و درێژ و فه‌رهه‌نگ و کلتووری سه‌ربه‌خۆ، و به‌و هییوایه‌ی که‌ کورد له‌ کوردستانێکی گه‌وره‌ و یه‌کپارچه‌ مافی چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن.

Thursday, October 6, 2016

بەربەستەکانی ئافرەتان لە وڵاتانی دواکەوتوو


وه‌نوشه‌ که‌ریم زاده‌



له‌ سه‌رده‌مه‌ کۆنه‌کاندا رۆڵى ژن له‌کومه‌ڵگا له‌چاوجیهانى ئه‌مڕۆ زۆر لاوازتر بوو ئافره‌ت به‌درێژایى مێژوو رێگاى پێ نه‌دراوه‌ که ‌هاوکارى پیاوانى کومه‌ڵگا بکات له‌ هیچ ئایینێکى تایبه‌ تیشدا نه‌بینراوه‌ که‌باس له‌یه‌کسانى ئافره‌ت وپیاو به‌شێوازێکى زانستى و کۆمه‌ڵناسى کرابێت ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێ له‌ فیلسووفە‌ به‌ناوبانگه‌کانى یوونان هه‌ندێ هه‌وڵیان داوه‌، به‌ڵام کاریگه‌ری نه‌بوو

ئه‌وه‌ى که ‌له‌ سه‌ده‌ى بیست و یه‌ک بۆ ئێمه‌ وه‌کوو ده‌سکه‌وته‌ مرۆڤایه‌تێه‌کان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ى ژنان به‌جێماوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێ تێزى فه‌لسه‌فیه‌که‌ بریتیه‌ له‌ئایدیا و بۆچوونى ھێندێک لە فیلسووفانی یوونان و ڕووناکبیرانى ئێران و ئیتاڵیا له ‌سه‌رده‌مه‌کۆنه‌کان
بۆ نمونه‌ له‌ئایینى زه‌رده‌شت به‌ ئاشکرا باس له‌ یه‌کسانى ئافره‌ت وپیاو ده‌کرێت و تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئافره‌تانیش ده‌بێت له‌نێو کومه‌ڵگادا پێگه‌ى تایبه‌تیان ببێت له‌ سه‌رده‌مى ساسانی باس له‌حوکمڕانى دوو شاژن کراوه‌

به‌ ڵام له‌ دۆخى ئیستادا به‌تایبه‌تى له وڵاتانى دواکه‌وتوودا به‌شێوازێک سه‌یرى ئافره‌ت ئه‌کرێت که‌گه‌وره‌ترین تاوانبارانن !
که‌ واتە له‌م جۆره‌ کۆمه‌ڵگایانه‌دا یه‌که‌مین پێناسه‌یه‌ک که‌بۆ ئافره‌ت به‌کار ده‌هێندرێت هه‌مان پێناسه‌ و ڕوانگه‌ى کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ که‌ ئافره‌ت ناچارده‌کات به‌وه‌رگرتن و هه‌رەسکردنى هه‌مان پێوه‌ر وپێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌له‌سه‌ر ئه‌ساسى بیرو بۆچوونه‌ ته‌سک وکۆنه‌کان مامڵه‌ى پێ ئه‌کرێت

 هێشتا له‌زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا  ده‌یبینین که‌ شێوازى ژیان و هه‌ڵسوکه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان به‌پێى سانکای کۆنى کولتوورى و عه‌شیره‌تى به‌رێوه‌ ده‌چێت 
بۆ نمونه‌ کچان و ئافره‌تان مافى هه‌ڵبژاردنى مێردیان نییه‌ و هه‌رکه‌سێک که‌باوک یان گه‌وره‌ى بنه‌ماڵه‌  بۆیانى هه‌ڵبژێرێت ناچار ده‌بن به‌ قبووڵ کردنی به‌مانایه‌کى تر ئه‌توانین بڵێن که‌ ئافره‌ت له‌م وڵاتانه‌ وه‌کوو ئامێرێک ده‌کردرێت و ده‌فرۆشرێت.

و لە سەردەمە کۆنەکان جیهان له‌نێو ئاگرى نه‌خوێنه‌وارى ونه‌زانى ده‌سووتان و ڕه‌گه‌زى ژن‌ هیچ نرخێکى نه‌بوو
تا ئه‌وراده‌یه‌ که‌ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌بوون به‌خاوه‌نى منداڵى کچ ده‌بوایە زیندوو به‌ چاڵیان بکردایه‌ که‌ نه‌بێت به‌ هۆکارى سووکایه‌تى بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ کوڕ ببوایە ڕاسته‌ وخۆ بە  جه‌ژن و خۆشی پێشوازییان  ئه‌کرد و به‌ شانازیه‌وه‌ ڕایانده‌گه‌یاند کە‌ بوونەته‌ خاوه‌نى کور ھەرچەند کە ئەو بیرە بۆگەنە ئێستاکەش گرنگی ھەیە
به‌ داخه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى کولتووره‌کان دەبینرێت که‌ هه‌ندێ قسەی نەستەق ھەیە کە کەڵکی لێ وەردەگیرێت و بەرە بە بەرە ده‌گوازرێته‌وه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ سووکایه‌تیه‌ به‌ ئافره‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگادا‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه
بۆ نمونه‌ :
ئافره‌ ت به‌ ڵایه‌ به‌ڵام هیچ ماڵێک بێ ئافره‌ت نه‌بێ
 خوداى گه‌ وره‌ هیچ پیاوێک تووشى ئافره‌ت و قه‌رز نه‌کات
ئافره‌ ت ده‌ بێت له‌ ماڵێ دانیشێت و شێرى نێر په‌روه‌رده‌ بکات.
به‌ ڵام هه‌ موو ئه‌ و نموونانه‌  ته‌نها نیشانەی  هه‌ژارى کولتوورییە
ئافره‌ت وه‌کوو پیاو مروڤه‌ و پێویسته‌ که‌ سه‌ربه‌ستانه‌ بیربکاته‌وه‌ وئازادانه‌ بژیت و هه‌وڵ بدات بۆ پێشکەوتویی کۆمه‌ڵگا نه‌ ئه‌ وه‌ى که‌ ئه‌رکى ته‌ نها کاری نێو ماڵ ببێت و به‌ خێو کردنى منداڵ 
له‌ ڕاستیدا هه‌ندێ هۆکارى تر هه‌یه‌ که‌ که‌ وتوونه‌ په‌راوێزه‌وه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش تائێستا به‌ شێوازێکى زانستى تیشک نه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ری بۆ نموونه‌ پێشێلکردنی مافى ئافره‌تان له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها هه‌ڵناگه‌رێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌ ئیسلامێ کان و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانى پێشکه‌وتووى جیهان ئه‌ و کێشانه‌ ده‌ بینرێت به‌ ڵام به‌ شێوازێکى تر تاکه‌ جیاوازییەک که‌ هه‌یه‌ ئه‌ وه‌ یه‌ که‌ له‌ م وڵاتانە سه‌رکرده‌کان و ڕۆشنبیره‌ سیاسیەکانیان به‌ سوود وه‌ رگرتن له‌ دروشم وڕێکلام و هه‌روه‌ها به‌ کایه‌ى سیاسى هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ دابه‌ زاندنى ئاستى گه‌شه ‌سه‌ندنى چالاکى ڕه‌ گه‌زى ژن له‌ نێو کومه‌ڵگادا  به‌ ڵام به‌ گشتى له‌ زۆرینه‌ى پێوەند کومه‌ڵایه‌تیه‌ کاندا ناکرێت وڵاتانى دواکه‌وتوو وپێشکه‌ وتوو له‌ ڕیزێک ئه‌ ژمار بکرێن.سه‌ ره‌ کى ترین خاڵ که‌ پێویسته‌ له‌ وڵاتانى دواکه‌وتوو گۆڕانکاری تێدابکرێ یارمه‌تیدانى ئافره‌تانه‌ بۆ نه‌خشاندنى رۆڵى کاریگه‌ر و به‌ هێزى خۆیانە له‌ گۆره‌ پانه‌ جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌ت که‌ نیوه‌ى دانیشتووانى زۆربه‌ى کومه‌ڵگاکان ڕه‌گه‌زى میینه‌ یه‌ و چاوپوشى کردن له‌ تواناى ڕه‌گه‌زى میینه‌ به‌ ماناى چاوپۆشى کردنه‌ له‌ وزه‌ى نێوه‌ى کومه‌ڵگا.

هه‌ندێ خه‌ڵک باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئافره‌ تان خۆیان که‌ مته‌رخه‌مى ئه‌که‌ن به‌ رامبه‌ر به‌ ماف وپێداویستێ کانیان و له‌ نێو کۆمه‌ڵگا بڵێ ڕاسته‌ که‌ ئافره‌تان خۆیان تووشى هه‌ ڵه‌ ده‌بن به‌ ڵام نابێت لە یادی بەرینەوە که‌ کچان هه‌ر له‌ و ساته‌ وه‌ که‌ له‌دایک ئه‌بن و په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن زۆر جیاوازى هه‌ یه‌ له‌ نێوان ڕه‌گه‌زى نێرینه‌ و میینه‌ و زۆربه‌یان ژێر چه‌پۆکه‌ ده‌بن و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ترسانه‌ په‌روه‌ رده ‌ده‌کرێن که‌ واته‌ به‌ چی دڵگەرم بن و پشت بە چی به‌ستن به‌ چیه‌وه‌ چالاکیان ببێت؟

کاتێکیش ڕووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵگا ده‌بنه‌وه‌ هه‌ ر تاکێکى کۆمه‌ڵگا وه‌کوو گورگێکى دره‌نده‌ له‌ گه‌ ڵیاندا مامڵه‌ ده‌ کات و هه‌ ست ئه‌ که‌ن که‌ ئافره‌ت تاوانێکى گه وره‌ ى کردووه‌ !
به‌ داخه‌وه‌ له‌ وڵاتى ئێمه‌ ئافره‌ت له‌ هه‌ موو مافه‌ ڕاسته‌قینه‌کانى خۆى چاوپۆشى ئه‌کات و ئازاره‌ کانى ئه‌ شارێته‌ وه‌ .

هه‌ ندێ له‌ رووناکبیرانى بوارى کومه‌ ڵناسى له‌ و باوره‌ دان که‌ ئه‌ گه‌ ر ئافره‌ تان له‌ هه‌ موو کومه‌ ڵگاکاندا مافى یه‌ کسانیان ببوایا بێگومان پێویست به‌ پێکهێنانى رێکخراوانى مافى ژنان و بزووتنه‌ وه‌ ى فێمێنیستى و خه‌ باتى ژنان نه‌ ده‌ بوو.

هه‌ ر وه‌ ها فیله‌ سووفه‌ کانى یۆنانى به‌ تایبه‌ ت ئه‌ فلاتوون له‌ فه‌ لسه‌ فه‌ که‌ ى خۆیدا به‌ شێوازێکى زانستى باسى ئافره‌ ت و پێگه‌ ى له‌ کۆمه‌ ڵگا کردووه‌ و هه‌ ست به‌ وه‌ ده‌ کرێت که‌ له‌ هه‌ زاران ساڵ پێش له‌ ئێستا هه‌ وڵ دراوه‌ بۆ مافى ئافره‌ تان به‌ ڵام هه‌ وڵێکى جدى و کاریگه‌ ر نه‌ بووه‌.

ئه‌ گه‌ ر چى ئا فره‌ ت له‌ فه‌ لسه‌ فه‌ ى ئه‌ فلاتوندا ده‌ توانێت وه‌ کوو پیاو چاودێرى و به‌ رگرى بکات له‌ کۆمه‌ ڵگاکه‌ ى و ببێته‌ به‌ شێک له‌ چینه‌ جیاوازه‌ کانى کۆمه‌ ڵگا به‌ ڵام له‌ هه‌ مان کاتدا له‌ په‌ راویزى فه‌ لسه‌ فه‌ که‌ یدا هه‌ ست به‌ وه‌ ده‌ کرێت که‌ زۆرتر وه‌ کوو کۆمه‌ ڵێک مه‌ رى ده‌ سته‌ مۆ سه‌ یریان ده‌ کرێت وچاوه‌ روانى ئه‌ وه‌ ش ده‌ کرێت که‌ خزمه‌ تى پیاوان بکه‌ ن و منداڵیان بۆ به‌ خیو بکه‌ ن. که‌ واتا جارێکى تر ده‌ یبینین که‌ ته‌ نانه‌ ت فه‌ لسه‌ فه‌ ش به‌ پێ ئه‌ و درووشمانه‌ که‌ بروایان پێ هه‌ یه‌ به‌ چاوێکى نزمه‌ وه‌ سه‌ یرى ئافره‌ تیان کردووه‌.

ئه‌ م جۆره‌ ڕوانگه‌ى پیاوسالارانه‌یە که‌له‌ زۆربه‌ى کۆمه‌ڵگاکاندا ده‌بینرێت به‌ هیچ شێوازێک ناگۆردرێت مه‌گە‌ر چۆنکه‌ ئه‌و مافانه‌ که‌ ئافره‌تى جیهانى ئه‌مرۆ له‌ ژیاندا به‌ ده‌ستى هێناوه‌ کومه‌ڵگاش پێویستى به‌و مافانه‌ هه‌یه‌ که‌ جێبه‌جێ کردنى به‌ ماناى یه‌کسانى ڕه‌گه‌زییه‌.

کۆمه‌ڵگایەک سوودمه‌ند دەبێت که‌ ژنان شان به‌ شانى پیاوان چالاکیان ببێت و له‌ رێگاى سه‌ربه‌ستى وپێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگا چالاکیان ببێت. جیاوازی ڕەگەزی ئێستاکەش لە زۆر وڵاتانی پێشکەوتوو دا ھەیە بەڵام لە وڵاتانی دواکەوتوو زۆرتر دەکرێت کە دەبێ ھەموو و بە تایبەت بنەماڵەکان یارمەتیدەر بن بۆ نموونە:
بە داخەوە ئێستاکەش لە زوربەی شارۆچکە و پارێزگاکان بنه‌ ماڵه‌کان ئەو بیر و باوەڕەیان ناگۆڕن و یارمه‌تى ناده‌ن که‌ له‌ سه‌ ر بڵاوکراوه‌ى شین گێڕی ئافرەتەکان وێنه‌‌ بڵاوبکرێته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌کى زیندوو له‌ نه‌بوونى مافى یه‌کسانى ڕە‌گه‌زییە.






نووسینی :
وەنەوشە کەریمزادە
په یامنیری سوێن له تورکیا

http://www.jamawarnews.com/Detail_babet.aspx?babet=7&id=1802