کاتێک نێوی نه‌ته‌وه‌ی "کورد" ده‌بیستین خێرا بیر و هزرمان ده‌چێته سه‌ر کوردستانی گه‌وره، کوردستانێک که به ده‌ستی داگیرکه‌ران پارچه پارچه کراوه که ره‌نگه ئه‌گه‌ر پارچه پارچه نه‌کرابایه‌چاومان به‌و هه‌مووه زوڵم و زۆر و کوشت و بڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌که‌وتبایه، و ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌ئازار چێشتووه سه‌ربه‌خۆ بوایه شه‌ڕی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پیبوایه و بۆ پارێزگاری له نیشتمان و مافه‌کانی خۆی چه‌کی له‌شان نه‌کردبایه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌موو کات ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ران بوون و خاک و وڵاتیان لێ داگیر کراوه و به‌رده‌وام ئاواره و ماڵ به‌کۆڵ بوون. باوکانێک که پشتیان چه‌ماوه‌ته‌وه و دایکانێک که جه‌رگیان سووتاوه و برینیان هه‌روا تازه‌یه، چوون رۆژ نیه لاوانی کورد یان ئێعدام نه‌کرێن یان هه‌واڵی شه‌هید بوونیانمان بۆ نه‌یا و یان تووشی جۆره‌ها تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی نه‌بنه‌وه. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌درێژایی مێژوو ته‌نیا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی خۆی تێکۆشاوه و ئێستاش ده‌ستی له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌ڵام به بوونی ئه‌و هه‌مووه هه‌وڵه و تێکۆشانی له بن نه‌هاتوو که به‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ی کوردی گرتووه و کۆتاییشی نایه، ره‌نگه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بێ که به و هه‌مووه سه‌ختی و ئازارچێشتن و سه‌رکووت و کوشتوبره راهاتووه.
به چاوخشانێک به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورده‌کان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که کورد دوای تورک و عه‌ره‌ب و فارس چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و حه‌شیمه‌تێکی به‌رچاو له‌کورد له وڵاتانی عێراق، سووریه، ئێران و تورکیه و هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کی که‌م له‌وڵاتانی ئازه‌ربایجان، لوبنان و قه‌زاقستان ژیان ده‌که‌ن و زۆری دیکه‌ش له وڵاتانی دیکه‌ی دنیا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام به پێی ئه‌و هه‌مووه رێژه‌ی حه‌شیمه‌ته و بڵاوبوونه‌وه‌ی کورده‌کان به هه‌موو دنیادا و نیشته‌جێ بوونیان به هۆکارگه‌لی جیاواز، دیسان له‌و نه‌ته‌وه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی نائارام یاد ده‌کرێ.
له روانگه‌ی زۆرێک له سیاسه‌تمه‌داران و ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا مه‌سه‌له‌یه‌ک زۆر پێچه‌ڵاوپووچه و حه‌لکردنی ئه‌سته‌مه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نابێ کورده‌کان سه‌ربه‌خۆ بن و هه‌ر کام له‌و ده‌سه‌ڵاتانه هۆکاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که ئاماژه‌یه‌کی کورتی پێ ده‌که‌م.
یه‌که‌م کورده‌کانی تورکیه‌هه‌ر وه‌ک خوودی ئه‌و وڵاته لێی نیگه‌رانه، سه‌ربه‌خۆیی کوردان کێشه‌ی زۆری به‌دواوه ده‌بێ و له راستیدا به مانای له ده‌ست چوونی لانیکه‌م نزیک به ته‌واوی خاک و ده‌سه‌ڵاتدارێتی رێژیمی تورکیه‌یه چوون رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له تورکیه زیاتر له تورکه.
دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌بێته‌هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن.
و له عێراقیش به‌و پێیه‌ی که دوای ئه‌و هه‌مووه زوڵم و زۆره‌ی که سه‌دام له حه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا کردی و هیچ کات له بیر ناچێته‌وه به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تا راده‌یه‌ک به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتووه، به‌ڵام شه‌ڕه نێوخۆییه‌کان و شه‌ڕی داعش ئه‌منییه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی خستۆته مه‌ترسییه‌وه. به‌و پێیه‌ی که ئه‌و هه‌مووه کێشه‌یه‌ی که داوێنی کوردی گرتووه دیسان زۆر له نه‌یارانی کورد چاویان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان هه‌ڵنایه چوون ئه‌گه‌ر لێگه‌رێن کورد به سه‌ربه‌خۆیی بگا به‌شێکی گه‌وره له چاڵه نه‌وته‌کان ده‌که‌وێته ژێر ده‌ستی کورده‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دووبه‌ره‌کی و نائه‌منی بۆ سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان.
به‌ڵام دڵی مرۆڤ وه‌ژان ده‌که‌وێ کاتێک باس له کورده‌کانی سووریه ده‌کات، زۆر جێگای داخه که ماڵه‌کانیان وێران بووه و ئه‌و هه‌مووه منداڵه بێ‌تاوانه و ژن و پیاو و تازه‌بووکانه که‌وتوونه‌ته ژێر خاک و خۆڵه‌وه و رێژیمی سووریه هیچ جۆره مافێکی به کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌نه داوه و نایدا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه و به درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌ی کورد شاهیدی گیان له سه‌ر ده‌ستی و تێکۆشانی کورد بۆ پارێزگاری له نیشتمانی خۆیان بوون و هیچ کات له به‌رانبه‌ر هێرشی ناجوانمێرانه‌ی دوژمنانی که ئامانجیان داگیرکردنی خاک و نیشتمانیان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بووه سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه و ئه‌گه‌ر خه‌باتیان کردووه و ده‌یکه‌ن هه‌موو کات بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆیان بووه و له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمنانیان ئازایانه راوستاون. نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌و جۆره‌ی که نێوی لێ ده‌به‌ن هیچ کات هێرشکه‌ر نه‌بووه و نیه، به‌ڵکوو خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که و بۆ گه‌یشتن به‌و دوو ئه‌سڵه ده‌بێ خه‌بات بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باتێک که کورده‌کان کردوویانه چ به نه‌هێنی و چ به ئاشکرا بۆ پێکهێنانی کوردستانێکی گه‌وره و یه‌کپارچه‌یه و ئه‌وه‌یکه مافه‌کانیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دابین بکرێ و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی خۆیان له ئه‌ستۆ بێ و ژێرخانه ئابوورییه‌کانی کوردستان له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا نه‌گیرێ و سوودی لێ ببیندرێ، که پێم وایه مافی سه‌ره‌کی خۆیانه که بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان تێ‌بکۆشن و سه‌ڵماندوویانه که به‌رابه‌ری و ئه‌منییه‌ت و مافه‌کانی خۆیان ده‌وێ و بۆ هه‌موو لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌ر ئه‌و خاڵانه په‌سه‌ند ده‌که‌ن و ده‌یانهه‌وێ وه‌کوو مرۆڤه ئازاده‌کانی دیکه‌ی دنیا ژیان به‌رنه سه‌ر.
له کۆتایی دا، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که به مێژوویه‌کی دوور و درێژ و فه‌رهه‌نگ و کلتووری سه‌ربه‌خۆ، و به‌و هییوایه‌ی که کورد له کوردستانێکی گه‌وره و یه‌کپارچه مافی چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن.

No comments:
Post a Comment