Saturday, October 29, 2016

کێشه‌ى په‌ نابه‌ران له‌چاوه‌ڕوانى وڵامدا

http://www.jamawarnews.com/detail_babet.aspx?babet=8&id=291







کێشه‌ى په‌ نابه‌رى یه‌کێکه‌ له‌و کێشانه‌ی که‌ ئیستا بووه‌ته‌ سه‌ره‌کى ترین باس و خواستى میدیاکانى جیهان.

دواى سالى ٢٠١٠ ى زایینى به‌شیکێ زورى په‌ناخوازان له‌ وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تى ئه‌فغانستان و عێراق و ئێران و سوریا ڕویان کردووته‌ تورکیا و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌شێکى زۆرى په‌ناخوازانیش کوردن و که‌هه‌روه‌ک درێژایى مێژوو گه‌لى کورد له‌ ململانێ و ئاواره‌یى ژیاوه‌.

خاتوو وه‌نه‌وشه‌ که‌ریم زاده‌ چالاکه‌وانى مافى مرۆڤ  که‌له‌ئێستادا له‌وڵاتى تورکیایه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادارى دۆخى په‌ناخوازانه‌ له‌دیدارێکى تایبه‌تدا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز کێشه‌و گرفته‌کانى په‌ناخوازان ده‌خاته‌روو .


جه‌ماوه‌رنیوز : خاتوو وه‌نه‌وشه‌ وه‌کو که‌سێک که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌وڵاتى تورکیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ى به‌ بۆچوونى جه‌نابتان سه‌ره‌کى ترین کێشه‌ى په‌ناخوازان چیه‌؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : له‌ئیستا کۆمیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران له‌ تورکیا چالاک ترین ناوه‌ندى هه‌یه‌ له‌چاو ناوه‌نده‌کانى ترى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو چالاکیانه‌ که‌ هه‌یه‌تى هێشتا ئه‌وکه‌سانه‌ى که‌ وه‌کوو په‌ناخواز ڕوو ئه‌که‌نه‌ ووڵاتى تورکیا که‌ روبه‌رویکێشه‌ى یه‌کجار زۆر ده‌بنه‌وه‌.

سه‌ره‌کى ترینى ئه‌و کێشانه‌ بریتیه‌ له‌: بێ وه‌ڵامی ،نه‌بوونى هه‌لى کار ، کێشه‌ى ژنانى په‌ناخواز ،کێشه‌ى منداڵان (به‌تایبه‌تى کێشه‌ى خوێندن).

یه‌که‌مین و گرنگترین کێشه‌ نه‌بوونى وه‌ڵامه‌ له‌ لایان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ و درێژ خایه‌ن بوونى پرۆسه‌ى په‌نابه‌ری. جگه‌له‌مه‌ش شه‌ڕوململانێ ووڵاتانى دراوسێ تورکیا وه‌کوو سوریا و عێراق بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ نه‌ته‌نها (یو.ئین) له‌ تورکیا، به‌لکوو خودى ووڵاتانى ئوروپا توشى ئه‌و کێشه‌یه‌ بوون و ئه‌وش بووته‌ هۆکارێک که‌ پرۆسه‌ى په‌نابه‌رى و گه‌ییشتن به‌ ووڵاتى سێهه‌م گه‌ییشتووه‌ته‌ ٤ تا ٧ ساڵ.

کێشه‌ى دوه‌م بریتیه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى مافى ئیش کردن بۆ په‌ناخوازان و کێشه‌ى نێوان خه‌ڵکى تورکیا و خه‌لکانى بیانى که‌ هه‌ندێ جار ته‌نها کێشه‌ى زمان نیه‌ به‌ڵکو کێشه‌ى ئایینیش درووست ده‌بێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌ناخوازان ناچارده‌بن به‌شێوازێکى نایاسایى و نه‌هێنى ئیش بکه‌ن بو ئه‌وه‌ى بژیوه‌ى ژیانى خویان دابین بکه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوه‌ندێکى حکومى یان یاسایى رێکه‌وتن نامه‌ى له‌گه‌ڵ کرێکاران و خاوه‌ن ئیشه‌کان واژوو نه‌کردووه‌. زۆر جار کرێکاره‌ په‌ناخوازه‌کان ده‌ستیان ناگات به‌هه‌موو مافه‌کانى خۆیان. 

جگه‌له‌وه‌ش کاتیکى گونجاو بۆ کرێکار ده‌ستیشیان نه‌کراوه‌ و له‌جاتى ئه‌وه‌ى که‌رۆژانه‌ ٨ کاتژمێر ئیش بکه‌ن زور جار له‌ ١٢ کاتژمێر و هه‌ندێ جاریش له‌ ١٤ کاتژمێر لائه‌دات. جگه‌له‌وه‌ش سووکایه‌تى کردن به‌ ئافره‌تانى په‌ناخواز کێشه‌یه‌کى تره‌ که‌ له‌م دیداره‌ نامه‌وێت زۆر تیشک بخه‌مه‌سه‌ری.

کێشه‌ى سێهه‌م مه‌سه‌له‌ى دۆخى ناله‌بارى ئه‌و ئافره‌تانه‌ که‌ خۆیان ناچارن پیداویستیه‌کانى منداڵه‌کانیان ده‌سته‌بر بکه‌ن. به‌ومانایه‌ که‌ خۆى به‌ته‌نها دبێت له‌ وڵاتیک که‌ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌شیان نازانێت به‌بێ ئه‌وى که‌ ئیشێک بزانیت بوخۆى و منداڵه‌کانى به‌ته‌نها به‌خێو بکات. زۆر جاریش خاون ئیش ده‌ست درێژى ده‌کات له‌سه‌ریان و ناتوانن سکاڵانامه‌ ئاراسته‌ى ناوه‌ندى حکومه‌تى تورکیا بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وى که‌ مافى ئیشیان نیه‌ و خویان تاوانبار ده‌بنه‌وه‌.

مه‌سه‌له‌ى منداڵان مه‌سه‌له‌یه‌کى یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ له‌ گرنگترین قۆناغى ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌داخه‌وه‌ له‌ وڵاتیکى بیانى که‌ ته‌نانه‌ت زمانى هاوپۆله‌کانیان نازانن، ده‌بێت گرنگترین ته‌مه‌نى ژیانیان به‌سه‌ر به‌رن. جگه‌ له‌وه‌ش کێشه‌ خوێندنى منداڵانى په‌ناخواز زۆر کێشه‌یه‌کى ڕه‌ش ئه‌ژمار ده‌کرێت، به‌و مانایه‌ که‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى تورکیا داوایان کردووه‌ منداڵانى په‌ناخواز پۆله‌کانیان جیا بکریته‌وه‌ و ڕوانگه‌یه‌کى یه‌کجار راسیستانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و تا ئێستاش که‌ سالى ٢٠١٦  ئاماره‌کان ده‌سه‌لمێنن ململانى نێوان منداڵانى ڕه‌سه‌نى تورکیا له‌گه‌ڵ منداڵى په‌ناخواز به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و  واى کردووه‌ که‌ حکومه‌تى تورکیا و پارڵه‌مانى ئه‌و ووڵاته‌ بریارى جیا کردنه‌وه‌ى مندالى تورک و په‌ناخوازه‌کانى خستوه‌ته‌ نێو میدیاکانى ئه‌ ووڵاته‌ .

  جه‌ماوه‌رنیوز :  ژماره‌ى په‌ناخوازانى کورد که‌ داواى مافى په‌نابه‌ریان له‌ (un) ى تورکیا کردووه‌ له‌ چ ئاستێکدایه‌؟

وه‌نه‌وه‌شه‌ : له‌ ڕاستیدا ئامارێکى باورپێکراو له‌به‌ر ده‌ست دا نیه‌ که‌ ئیمه‌ بتوانین به‌ پێ ئه‌و ئاماره‌ له‌ سه‌رى قسه‌ بکه‌ین. خه‌ڵکى کوردوستانى عێراق و سوریه‌ مه‌سه‌ له‌ که‌ یان ڕونتره‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ شه‌ڕ و ململانێ به‌به‌رده‌وامى له‌و ووڵاتانه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵکى کوردوستانى ڕۆژهه‌ڵات زۆرتر له‌ پارچه‌کانى ترى کوردوستان بێ به‌ش کراون. به‌و مانایه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ تورکیا وه‌کوو په‌نابه‌ر له‌ لایه‌ن (یو.ئین)  وه‌رگیراون، بڵام ووڵاتانى ئوروپا و ئه‌مریکا و کانادا به‌ هۆى په‌یوه‌ندى سیاسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئیران وه‌ریان ناگرن.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌ که‌یسه‌که‌یان په‌یوه‌ندى ڕاسته‌و خۆى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانى کودوستانى ڕۆژهه‌ڵات هێلى سوورى ووڵاتانى ئوروپا ئه‌ژمار ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆربه‌یان دواى چه‌ندین ساڵ هێشتا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌لۆیستێکى نیشتمان نه‌داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ وتووێژه‌ په‌ناخوازانه‌.

 جه‌ماوه‌رنیوز :سه‌باره‌ت به‌په‌ناخوازانى کوردانى باشوور که‌له‌ئیستا عێراق له‌ قۆناغێکى زۆر جیاوازدایه‌. رژێمى به‌عس ڕووخاوه‌، به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامى په‌ناخوازانى کوردى باشور، هه‌رێمى کوردوستان به‌جێ ده‌هێلن و ڕێگاى تورکیا ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌برواى تۆ هۆکارى ئه‌مه‌ چیه‌؟

وه‌نه‌وه‌شه‌ : هه‌روه‌ها که‌ ده‌زانین، ژیانێکى خوشگوزه‌ران و داهاتوویه‌کى ڕوون هیوایه‌تى هه‌موو مرۆڤیکه‌، بێگومان خه‌لکى کوردوستانى باشور له‌ کاتى رژیمى به‌عس هه‌میشه‌ له‌ ئازار و ئه‌شکه‌جه‌دا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌ ئیستاش دواى رژیمى به‌عس ، هێشتا نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ سه‌قامگریدا که‌ داخوازیه‌کانى خه‌لکى کوردوستان ده‌سته‌بر بکات . هه‌روه‌ها که‌ ئاگادارى میدیا ناو خۆییه‌کان و میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانین هێشتا مووچه‌ى چه‌ندین مانگى فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌لکى کوردوستانى باشوور و به‌تایبه‌تى گه‌نجه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ بتوانن داهاتوویه‌کى باشیان بێت کوردوستان به‌ جێ ده‌هێلن.

  جه‌ماوه‌رنیوز : دۆخى ووڵاتى سێهه‌م (ووڵاتى نیشته‌ جێ) چۆن ده‌بینن؟

وه‌نه‌وشه‌ : په‌ندێکى کۆنى پێشینیان هه‌یه‌ که‌ ده‌لێت: ده‌نگى دۆهووڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌، به‌راستى وایه‌ . به‌ بۆ چوونى من تا کاتێک که‌ مرۆڤ له‌ ووڵاتى سێهه‌م دا ژیان به‌سه‌ر نه‌بات له‌ ڕاستیه‌کانى ووڵاتانى ڕۆژئاواش هیچ زانیاریه‌کى له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌، له‌ لایه‌کیتره‌وه‌ بارو دۆخى ئه‌و ووڵاتانه‌ بۆ په‌نابه‌ران جیاوازه‌.

گه‌یشتن به‌ ووڵاتى سێهه‌م له‌ ڕێگاى قاچاخه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و کاتێکیش که‌ په‌ناخواز ده‌گاته‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا له‌ که‌مپى په‌نابه‌رى جێگایان ده‌بیته‌وا که‌ هه‌ندى جار ژیان له‌ نێو که‌مپدا وه‌کوو زیندان وایه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز  : هه‌ندێ له‌میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه‌ که‌ مانگرتنى په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌کانیان ئه‌نجامى باشى هه‌بووه‌ ، تا چ ڕاده‌یه‌ک مانگرتن له‌ تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌ کانه‌وه‌ ئه‌نجامى هه‌بووه‌؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : بێگومان مانگرتن ته‌نها و ته‌نها بۆ  په‌ناخوازان نیه‌، له‌ زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان خه‌ڵک هاو هه‌لۆێستانه‌ مان ده‌گرن بۆ داخوازیه‌ کانیان و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیاکان و ڕۆژنامه‌ نووسان بۆ داکۆکى له‌م جۆر هه‌لۆیستانه‌ ڕولى خویان به‌ باشترین شێواز ده‌نه‌خشێنن.

خۆى له‌راستیدا، ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه‌ بومافه‌کان به‌ تایبه‌تى به‌ شێوازێکى دیموکراتیک زۆر باشه‌ و سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازان زۆر جار مانگرتن له‌ ژێر فشارى میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌گات به‌ ئه‌نجام و ( یو. ئین) ناچار ئه‌بێت گرنگى بدات به‌و په‌ناخوازانه‌.

به‌ڵام هه‌ندى جاریش ئه‌نجامى نیه‌ و سیاسه‌تى ووڵاتان دیته‌ کایه‌وه‌ ته‌نانه‌ت  نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان له‌ جاتى پشتیوانى له‌ په‌ناخوازى سیاسى بکات  بیرله‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ کان ئه‌کاته‌وه‌ 

جه‌ماوه‌رنیوز : وه‌کو دواهه‌مین پرسیار ، پیشنیارى ئێوه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ که‌ ده‌یانه‌ویت له‌ ڕێگاى مانگرتنه‌وه‌ فشار بهێنن بۆ (UN ) و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌ کان چیه‌ ؟ 

وه‌نه‌وشه‌ : هه‌روه‌ک ئاماژه‌م کرد ، مانگرتن دواهه‌مین ڕێگایه‌ و کاتێک ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت که‌ هه‌موو ده‌رگاکان به‌سترابێت، بلام به‌داخه‌وه‌ له‌ مانگرتنى یک تاکه‌ که‌س تا کاتێک که‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ گیانى له‌دست نه‌دات یا خۆى نه‌سووتێنى ده‌نگدانه‌وه‌ى نیه‌ ، بلام کاتێک که‌ به‌ شێوازێکى گروپى و هاوهه‌لۆیستانه‌ ئه‌نجام بدرێت ده‌ر ئه‌نجامه‌کانى زۆر باشتره‌ ، بو نمونه‌ بینیمان که‌ له‌ یونان چه‌ند ساڵ پێش ئیستا په‌ناخوازه‌کان هاو هه‌لۆیستانه‌ ده‌مى خۆیان دووراندو دواى ماوه‌یه‌ک ، به‌رپرسى کۆمیساریاى بالاى په‌نابه‌رانى یونان ناچار بوو داوا کاریه‌ کانیان جێبه‌ جى بکات

No comments:

Post a Comment