جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌نه‌وشه که‌ریم زاده
له سه‌ده‌ى ٢١ى زایینى که ئێمه له سه‌رده‌مى جیهانى خه‌یرایى و پێشکه‌وتندا ده‌ژین ڕۆژ به ڕۆژ ته‌مه‌نى توند و تیژى کۆمه‌ڵایه‌تى و تاوان دا ئه‌به‌زیت و ئه‌م شێوازه دابه‌زینه‌ى ته‌مه‌نى تاوان کردن له نێو مروڤه‌کاندا ده سه‌لمێنێت که پێشکه‌وتنى جیهان به‌وشێوازه به قازانجى مرۆڤه‌کان نییه و ئافره‌تان زۆرتر له، چینه‌کانى تر‌ى کۆمه‌ڵگا ده‌بن به قوربانى کێشه کۆمه ڵایەتی .
ماده هۆشبه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌کى ترین کێشه‌ى ژنان نه‌بێت، بێگومان یه‌کێک له به‌ر چاوترین کێشه‌کانى ئافره‌تانه که به داخه‌وه خه‌ریکى گه‌شه سه‌ندنه .
هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکان هه‌ست ئه‌که‌ن که مه‌سه‌له‌ى مادده هۆشبه‌ره‌کان ته‌نها و ته‌نها پێوه‌ندى هه‌یه به ڕه‌گه‌زى نێرینه‌وه و ژنان قوربانى ئه‌م کێشه‌یه نابن ، به‌ڵام ئاماره‌کان ده‌یسه‌لمێنن که هه‌رچى جیهان زۆرتر و زۆرتر به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌ڕوات کچان و ئافره‌تانیش هاوکات له‌گه‌ڵ پیاوانى کۆمه‌ڵگا ڕووبه‌ڕووى ئه‌م کێشه ده‌بنه‌وه و هه‌ندێ له واتاکان و ئاماره‌کانیش ده‌رى خستووه که له هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکان ئافره‌تان زۆرتر له‌م باره‌وه تووشى مه‌ترسى بوونه‌ته‌وه .
هه‌ندێ له هۆکاره‌کانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بریتیه له :
1-داهاتى نایه‌کسان بو ئافره‌تان له چاو پیاواندا .
2- توندوتیژى دژ به ژنان له کۆمه‌ڵگاى پیاوسالارى دا .
3- یارمه‌تى نه‌دان به ئافره‌تان بۆ به‌شدارى کردن له چالاکێ کۆمه‌ڵایه تییه‌کان.
4- قه‌یرانى سیاسى که خۆى ده‌توانێت کاریگه‌رى ڕاسته‌و خۆى بێت له سه‌ر قه‌یرانى ئابوورى ، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورى و هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه خۆى دۆخێک ئه‌خوڵقێنێت که کچان و ئافره‌تان هان ئه‌دات به‌ڕه‌و مادده هۆشبه‌ره‌کان .
به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان که هه‌ندێ له ڕووناکبیران باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که به کار هێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌بێت وه‌کوو کێشه‌یه‌کى ده‌روونى سه‌یرى بکرێت ، به‌ڵام هه‌مان ڕووناکبیران به چاوێکى زۆر جیاوازه‌وه سه‌یرى ئه‌و ئافره‌تانه ئه‌که‌ن که‌تووشى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوونه‌ته‌وه و ئاماده‌نین که وه‌کوو نه‌خۆشێکى ده‌روونى سه‌یرى ژنان بکه‌ن و لە هه‌ندێ حاڵه تێشدا وه‌کوو تاوانبار سه‌یریان ده‌که‌ن .
ڕوڵى بنه‌ماڵه‌کان چییه ؟
به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کى یه‌کجار گرنگ هه‌یه که ئه‌ویش کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى بنه‌ماڵه‌یه له سه‌ر داهاتووى منداڵان .
به‌داخه‌وه هه‌ندێ له بنه‌ماڵه‌کان که‌مته‌رخه‌مى ئه‌که‌ن له ته‌رخان کردنى کات بۆ منداڵه‌کانیان و ئه‌ویش خۆى بابه‌تێکى گرنگه که ده‌بێت باسێکی زۆری لە سەر بکرێت
بنه‌ماڵه دەبێ ئەوەندە گرنگی بە منداڵەکانیان بدەن لە نێو ماڵ بە تایبەت گەنجەکان چۆن تەڵەنی گەنجی تەمەنێکی پڕ لە پێویست وھەڵچوونی دەروونییە و گەنجەکان بۆیان ھەیە کە لە ئەو تەمەنە توشی ھەزاران ڕووداوی ناخۆش بن و گرنگی نەدان بە ئەوان لە لۆیەن بنەماڵە دەبێتە ھۆی ئەوە کە پەنا بەرن بۆ ناو کۆمەڵگە و تووشی سەدان کارەسات بنەوە له‌بیرى نه‌به‌ینه‌وه که ئه‌وه بنه‌ماڵه‌یه له کاتى فشارى ده‌روونى به‌تایبه‌تى کچان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه کاری‌دا دەبێ بیانگرنە باوه‌ش و هه‌موو پیداویسته جیاوازه‌کانیان بگرنە ئه‌ستۆ ، و زۆر ئازاردەرتر لێکۆڵینه‌وه‌کان ئەوە دەسەلمێنێت ئه‌و بنه‌ماڵانه که پیاوێکى تووشى ماده هۆشبه‌ره‌کانی تیادا هه‌بێ کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که ، به‌ومانایه که هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌دات که ئافره‌ته‌که‌ش تووشى هه‌مان کێشه بکات که ئاسانتر بتوانێت به‌رده‌وام بێت له کاره‌کانیدا .
کچان و ئافره‌تان قوربانى هه‌ستى خۆشه‌ویستی
به‌داخه‌وه که خۆشه‌ویستى یه‌کیک له‌و قۆناغه جوانانه‌یه که مروڤ له سه‌ردمى هه‌رزه‌کارى و گه‌نجایه‌تى تێپه‌رى ده‌کات ، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تدا کچان و ته‌نانه‌ت ئافره‌تان به بێ بیرکردنه‌وه له‌گه‌ڵ کوڕ یان پیاوێک خۆشه‌ویستى ئه‌که‌ن که زۆر جار فێڵیان لێ ده‌کرێت و، وەکوو ئامرازێک کەڵکیان لێ دەگرن و پۆش ماوەیەک وەلایان دەنێن، ئەوانە قوربانی سەرەکی و کەسانێک کە پەنا دەبەن بۆ باوشی کۆمەڵگە و بە داخەوە ئەو قوربانیانە، نە کۆمەڵگە و نە بنەماڵە وەریان ناگرن و لە ئاکام دواى ماوه‌یەک تووشى کێشه‌ى ده‌روونى ده‌بن و له‌ژیر تەوژمی خۆشه‌ویستى یه‌ک لایانه‌وه ڕوو ده‌که‌نه ماده هۆشبه‌ره‌کان .
به داخه‌وه ئه‌و که‌سانه که له بنه‌ماڵه‌ى لاواز و هه‌ژار دا ئه‌ژین دواى ئه‌وه‌ى که تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بوو که پاره‌ى پێویست بۆ دابینکردنى ماده هۆشبه‌ره‌کان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ناچار ده‌بن له ڕیگاى له‌ش فروشییه‌وه کێشه‌که چاره سه‌ر بکه‌ن و ھەروەھا
کاردانه‌وه‌ى دیکەی ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌سه‌ر کچان و ئافره‌تان
کچان به‌هۆى ئه‌وه‌ى که هێشتا هیچ به‌رپرسیاره‌تییەک له ئه‌ستۆیاندا نیه دوا به دواى ئه‌وه‌ى که له ماڵه‌وه هه‌ڵاتن ته‌نها ده‌بن به هۆى له‌ناو چوونى ژیانى خۆیان و خوڵقاندنى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له نیو کۆمه‌ڵگادا
به‌ڵام ئافره‌تان به‌هۆى به‌ر پرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر به مێرد‌و منداڵه‌کانى جگه‌له‌وه‌ى که ژیان و داهاتووى خۆى له ناو ده‌بات ده‌بێتە هۆى ئه‌وه‌ى که هه‌موو ئه‌ندامانى خێزان یه‌ک له دواى یه‌ک له گرده‌لولى قه‌یرانى ماده هۆشبه‌ره‌کان ژیانیان له ناو بچن.
تووش بوون به نه‌خۆشیه‌کانى په‌یوه‌ندى دار به ماده هۆشبه‌ره‌کان بریتن لە جه‌لته‌ى دل ، مێشک ، شێرپه‌نجه .
کان له چاره‌سه‌رکردنى NGO ڕۆڵى ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و
کێشه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌کان :
ئێستا له ئه‌مریکا دوو ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌کان دامه‌زراوه که خه‌ڵکى خۆبه‌خش به پێ تواناى خۆى خۆبه خشانه یارمه‌تى خه‌ڵک ئه‌دات.
ئه‌و دوو ڕێکخراوه بریتیه‌له :
ڕێکخراوه‌ى ( A.A ) 1-ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به خواردنه‌وه‌ى زۆر بیره - شه‌راب - ڤۆدکا - ویسکى
ڕێکخراوه‌ى ( N.A ) 2-ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به هۆشبه‌ره دوکه‌ڵه‌کان ( هێروئین - کوکائین - تریاک و .......) به‌خته‌وه‌رانه ئێستا دواى ئه‌مریکا ووڵاتانى تر‌ى جیهان چاویان له‌و رێکخراوه خوبه‌خشه‌ى ئه‌مریکا کردووه و کار ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه که ئافره‌تان و کچان زۆرتر له هه‌موو چینیک ده‌بن به قوربانى .
به هیواى جیهانێکى پر له ئاشتى و یه‌کسانى بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان.
http://www.jamawarnews.com/Detail_babet.aspx?babet=7&id=1807
http://www.jamawarnews.com/Detail_babet.aspx?babet=7&id=1807
No comments:
Post a Comment