Saturday, October 2, 2021
بێ ئاسۆیی ژنانی ئەفغانستان
Friday, August 6, 2021
حیجابی زۆرەملێی ڕوون ترین شێوەی سەرکوت کردنی ژنانە
کاتێک باس لە حیجابی ژنان و زۆرەملێی بوونی دەکرێ باس لە کوتەپەڕۆیەک بۆ داپۆشینی قژی ژنان نییە باس لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دادپەروەری بە مانای بەرامبەری قەبووڵ نییە لەڕەوانگەی ئەوان دادپەروەری یانی دانرانی ھەرشتێک لە جێگە و پێگەی خۆی کەوایە بۆچی پێگەی ژن لە ئەو داپەروەرییە بوونی نییە و بەردەوام ژن بە بیانووی جۆراوجۆر دەکەوێتە ژێر تەوژم و سووکایەتی پێدەکرێ و ھەر گرفتێک لە کۆمەڵگا ڕوودەدات تەنانەت وشک بوونی زرێبارەکان و بێ ئاوی و گەندەڵی و سەدان شتی تر ئاخوندەکان ھەمووی دەخەنە سەر حیجاب و جلوبەرگی ژنان، ئاشکرایە حکومەتێک کە بناخەی خۆی لە سەر سەرکوت کردنی بەشێک لە تاکەکان دامەزراندبێ ھەر ڕووداوێک ئەگەر بچوکیش بێ بەڵام نێوی ژنانی تێدابی خۆفی ھەیە بەتایبەت حیجابی ژنان کە لە ھەر لەسەرەتاوە تەواوی ھێزی خۆی خستە سەر و بە زاڵ کردنی سیستمی پیاوسالاری ژنانی نھێنی کرد و گرینگی پێنەدان ژنانێک کە ساڵیانێکە تەنیا میراتگری تەوژمی کۆڵی حکوومەتی پیاوسالاری و ئایینین ژنانێک کە بڕوابەخۆیی بە تەواو لە ناخیان دا کوژراوە، ھەن ژنانێک کە تەنانەت لە بچووک ترین بارودۆخی ژیانیان ناتوانن بڕیار بدەن بۆ نموونە بەرچاوترین بابەت ھەمان پێوەندی سێکسییە کە زۆربەی ژنان لە پێوەندی لەگەڵ ھاوسەرەکانیان تەنانەت لە تەنیایی خۆشیان بەیەکەوە زۆر ڕەسمی ھەڵسوکەوت دەکەن دروستە کە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی لە ھەمان کاتی منداڵێوە وەدی دێت کە بنەماڵە ڕۆڵێکی گرنگیان لەوبوارە ھەیە بەڵام جێ نیشتەجێ بوونت و حکوومەتی بڕیاردەر کاریگەرێکی کەمتری لەبنەماڵە لە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی نییە.
بابەتی حیجاب بۆ دەسەڵاتدارانی ئاخۆندی زۆر گرنگتر لەوەیە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ھەربۆیە ھێرش کردن بە حیجابی زۆرەملێی ھێرش کردن بە دڵی رێژیمی ئێرانە دروستە حیجاب حوکمی ڕیوڕەسمێکی کۆن و بنجی لە تێفکرینی ئایینی و داب و نەریتی گنخاو دا ھەیە بەڵام پرسیار ئەویە
بۆچی کۆماری ئیسلامی کۆتا نایەت؟
ڕەنگبێ ئەگەر حیجاب و پۆشینی جلوبەرگ لە کۆمەڵگا خۆخوازانە بێ شتێکی زۆر ئاسایی بێت وەکوو وڵاتانی تر یا پێش ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بەڵام ئەو حکوومەتە بۆ ڕاگرتنی بناغەی لەقی بە سەرکوت کردن و زەخت خستنە سەر ژنان ئامانجی ئەوەیە کە تەواوی سەرنجەکان بۆ سەر حیجابی ژنان بکێشێت چۆن کاتێک لە کۆمەڵگایەک توێژێک بچنە ژێر گوویزانی ھەڕەشەکردن و سەرکوت کردن و بەردەوام دووپاتە کرێتەوە کۆمەڵگا لە نێو خۆف و زبروزۆرەوە ژیان دەکەن و حکوومەت بە ئەو زاڵێتییە بەسەر ژنان دا دەسەڵاتداری دەکا.
بەڵام ژنان ھیچ کات سەبارەت بە ئەو توندوتیژییە سیستماتیکە ملیان دانەنواندۆ و بەردەوام ململانێ دەکەن و کۆماری ئیسلامی بە تەواوی خۆفی لە لابردنی ڕووپۆشی ژنان و بە ئاشکراتر شۆڕشی ژنان ھەیە و بێ گومان ئەگەر لە ئێران شۆڕشێک سەرھەڵدات ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژنان دەبێت.
بە ھیوای ئەو ڕۆژە
نووسینی: وەنەوشە کەریمزادە
https://t.me/yeketijnan/10013
Sunday, July 18, 2021
Show elections in Iran
Saturday, June 26, 2021
کاتێک دزێوەی بێ نامووسی دزێوتر لە کوشتنی نامووسییە
ئەگەر بڵێن نامووس بنەمای ژێرینەی، توندوتیژی، ھەڵاواردن و زاڵێتی سێکسی لە وڵاتێکە کە پێکھاتە لە داب و نەریتە ھیچ جێگای ھووفەیەک نییە، ھەرچەند کە کوشتنی نامووسی تەنیا تایبەت بە کۆمەڵگا نەریتێکان و دواکەوتووکان نییە و لە وڵاتانی پێشکەوتووش دا بە دیمەنێکی لاوازتر بوونی ھەیە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە لە وڵاتانی دواکەوتوو کوشتنی نامووسی جگەلە بەرفراوانی زۆرتر لە بیر و ڕای گشتی ناحەزێکی کەمترێ ھەیە و ئەو ھەستیاری کولتووریە بەستێن بۆ بڕەو پێدانی کوشتنی نامووسی زۆرتر دابین دەکات بەم پێیە نامووس و کوشتنی نامووسی زۆرتر کێشەیەکی کۆمەڵگاییە کە ڕیشەی لە سانکای کولتووری و کۆمەڵایەتی وڵاتانی دواکەوتوو دا ھەیە.
بەڵام کوشتنی نامووسی چییە؟
ئێستاکەش پێناسەیەکی ڕوون و ورد لە کوشتنی نامووسی کە به کوشتن بە بیانووی پاراستنی شەڕەفیش نێو دەبردرێ نەخستراوەتە ڕوو و لە نموونەی وەکوو دامەزراندنی پێوەندی دڵدارانەی ناباو، خیانەت بە ھاوژین، زیناح، ھەڵاتن لە ماڵ و.... کە ھەڵسوکەوتی دژ نامووسی، داوێن پیسی، بەدناوی و سووکی ئەژمێردرێ ڕوودەدات، زۆر جاریش بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی بێ بنەما لە ئاستی گشتی دەبێتە ھۆی بەدناوی بنەماڵەیەک و ودیھاتنی کوشتنی نامووسی، ئەو جۆرە کوشتنانە ئاکامی ھەڵسوکەوتێکی توندوتیژانەیە کە بە پێی ئەو پیاوانی بنەماڵەیەک یەکێک لە خێزانی ماڵی بریتی لە ( خوشک، کچ، دایک، ھاوسەر و کچی مام) بە ھۆکاری ھەبوونی پێوەندی حەرام دەکوژن تا بە گومانی خۆیان لککەی بەدناوی و سەرشۆڕی لە داوێنی بنەماڵە و کەسوکار خاوێن بکەنەوە و قوربانی ئەسلی ئەو کوشتنانە ژنان و کچانن.
کوشتنی نامووسی ڕیشەی لە مێژوویی کۆنی ئێران داھەیە و ئێستاکەش بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگاریکی دوور و درێژ لە ئەو سەردەمە بەردەوام کوشتن بە بیانووی پاراستنی شەڕەف لە ئێران لە سەر ھێزی خۆی ماوەتەوە و ھەموو ڕۆژێک زۆرتر لە ڕۆژانی تر شایەت و گوێ بیستی خەبەری ئەو جۆرە کوشتنانە دەبین سەبارەت بە چۆنێتی و ھۆی ئەو کوشتنانە توێژەرەکان ھۆکاری زۆریان ئاشکرا کردووە بەڵام بۆچوون وایە ڕۆلی کولتوور لە پەرە پێدان بە کوشتنی نامووسی لە کۆمەڵگە بەرچاوترە، مەبەست لە ڕۆڵی کولتووری ھەمان سانکایە کە ڕیسا و گرنگی کۆمەڵگایەک دیاری دەکات ئەو ڕیسایە کە بە پاراستنی نامووس و شەڕەف بەھایەکی زۆرتر لە گیانی مرۆڤەکان دەدات، سانکا کولتوورێکە کە بۆ خەڵک دابین دەکا کە بێ نامووسی، بێ بایەخییە و نامووس بە ژنانەوە گرێ دەدا،
بەڵام لە ڕاستی دا بۆچی کەسێک دەبێ نامووسی کەسێکی تر بێ؟
چ کەسێک پێناسە بە نامووس و بێ نامووسی دەکات؟؟
بێ گومان وەڵامی ئەو پرسیارانە تەنیا دەتوانین لە ناوەڕۆکی بنەمای کولتووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی نەریتی دا بدۆزینەوە کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری و بە ھۆی ھێزی پیاوانە بە نامووس و بێ نامووسی پێناسە دەکرێت، ئاشکرایە کە لە ئەو جۆرە بنەمایانە یا بنەمای پیاوسالاری و نەبوونی بەرامبەری و دادپەروەری سێکسی ژنان لە ھەر لایەک تووشی لاوازی و بێ ھێزی دەبن، پیاوان لەو بارودۆخە بە قازانجی خۆیان بەھرە دەبەن و ژنان بە سەرمایەی خۆیان دەزانن و ھەر چەشنە دەستدرێژی و چاولێکردن بەوان بە عەیب و سەرشۆڕی دەزانن و بۆیە لە وڵاتانێک کە ژنان پێگە و مافی کۆمەڵایەتی دابین کراویان ھەیە کەمتر بەرەوڕووی کوشتنی نامووسی دەبنەوە و بە پێچەوانە لە وڵاتانێک کە پێگەی ژنان لاوازترە کوشتنی نامووسی زۆرتر ڕوو دەدات کەواتە خەڵکی ئاوا کۆڵەڵگایەک رووشانی شەڕەف و ئابڕووی خۆیان زۆر بە ژان تر دەزانن تا بە لەدەست دان یا مردنی کەسووکار یا خۆشەویستەکانیان لە وەھا کۆمەڵگایەک نامووس وەکوو پێوەر و سەرچەشنێکە بۆ ھەڵسەنگاندن، ھەژین، و پێگەی ئەندامی خۆی ئەژمێردە دەکات، لە کۆمەڵگایەکی نەریتی، شەڕەف و داوێن پاکی ژن تەنیا ھی ژن نییە بەڵکوو سامانێکی ھاوبەش و گشتی بنەماڵە و تایبەت بە خزم و کەسوکارە، جگەلە ئەوە ھۆکاری کە وەکوو باوەڕ و غیرەتی عەشیرەتی، زاڵێتی پیاوسالارانە، زاڵێتی فەرھەنگی، بنەمای دەسەڵاتداری، ھەبوونی داب و نەریتی ھەڵەی ھاوسەررگیری، شەڕەف پەرەستی، تێڕوانینی نەریتی سەبارەت بە ژنان و کچان و بە تایبەت لە ناوەندی قەومی ئیرانی لە پارێزگەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات، کوردستان، ئەردەبێل، ئیلام، سیستان و بەلووچێستان، خوزستان و فارس لە ڕەوتی ڕوودانی کوشتاری نامووسی دیمەنێکی بەرچاوتریان ھەیە.
و زۆر بە ژانە کاتێک کە ئەو پیاوانەی قەتڵ دەکەن، زۆر کات ژنان بە ھۆی بوونی پێوەندی سێکسی ناکوژن و ھێندێ جار ژنان بە ھۆی ھەڵاتن لەماڵ، مل نەدان بە ھاوسەرگیری زۆرەملێی و زۆر جاریش بە ھۆی دەنگۆ و دڵ پیسی سەبارەت بەژنان دیان کوژن، ھەمووی ئەو نموونانە بەستراوە بە کولتوور و فەرھەنگی ئەو کۆمەڵگایە کە لە گەڵ ئابڕوو، شەڕەفی پیاوان لە دژایەتی دایە و بەرەنجامەکەی کوشتنی نامووسیە، زۆر بە ژانتر ئەو بارودۆخەیە کە لە نێوی دا ژنێک بە زۆر دەستدرێژیبەسەر
دابکرێ و ھەم ببێتە ھۆی سەرشۆڕی و بێ نامووسی بنەماڵەکەی و کوشتنی دەبێتە ھۆی پاراستنی ئابڕوی بنەماڵەکەی.
ڕیشەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بۆ کوشتنی ژنان بیر و باوەڕی ھەڵەیە کە لە ڕابردووە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە بەجێماوە یاسای نابەرابەری ئایینیش بۆتە ھۆی پایەدار بوونی ئەو جۆرە باوەڕانە و دەتوانین بڵێن کە یاسای ئایینی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەستێنی بۆ برەوی ئەو جۆرە توندوتیژیانە دژ بە ژن دابین کردووە و لق و پۆی حوکمە شەرعییەکانی ئیسلام کە تەنیا سەرچاوەی پێڕاگەیشتن بە تاوانەکان لە وڵاتی ئێرانە، لە پێناوی پێشێل کردن و گرنگی پێنەدان بە مافی ژنان بڕیار دەدات لە ئەو یاسایانەدا ژنان ژێرفەرمانی بڕیاری مێردەکانیان و پیاوان بەرپرسی ژنان وگرینگ تر ئەوەیە کە داوێن پاکی و ناپاکی ھەر لە لایەن ئەو ئامۆژیارە ئایینیانە بە خەڵک دەناسرێن و ھەر بەم ھۆیە لە وەھا کۆمەڵگایەک کەمترین سزا بۆ بکوژانی نامووس دیاری دەکرێت بە داخەوە لە ئەو کۆمەڵگایانەدا ئەگەر پیاوانیش ژنان بۆ کردەوەی بە ڕواڵەتی داوێن پاکی سزا نەدەن، خۆدی دەزگای قەزایی ئەوان بە تاوانبار دەناسێنێ و سزایان پێ دەدات.
کەواتە لەوەھا کۆمەڵگایەک، وشەی نامووس لەو ڕەستانەیە کە نرخێکی یەکاویەکی ھەیە و پێشاندەری ڕاستێتی کۆمەڵگا و فەرھەنگە و خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە وا لە نێو دۆب و نەریتی کۆن قوم بوون کە کوشتن بە بیانووی نامووس و پاراستنی شەڕەف تاوان ئەژمێردە ناکرێ بەڵکوو بە جۆرێک ئەو ھەنگاوە پارێزەری لە نامووسە و بەداخەوە لە وڵاتی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانیش بە ئاشکرایی لایەنگری لە ئەو کەسانە دەکرێت و بە پێدانی کەمترین سزا بۆ تاوانکاران دادەپۆشرێ، ئێستاکە لە ئێران بە ھەبوونی کەلێنی نەسڵی و ڕووبەڕووبونەوەی نەسڵی نوێ لەگەڵ بەھاکانی دونیای ئێمڕۆیی و بەیارمەتی پانتای مەجازی نەسڵی نوێ توانیویانە تاڕادەیەک خۆیان لە چەنگی بیروباوەڕی غەڵەت سەبارەت بە نامووس و ژنان ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانای کەم بوونەوەی کوشتنی نامووس لە ئێران نییە، چۆنکە ھەڵکەوتی نوێ دەبێتە ھۆی ڕووبەڕووبونەوەی دوو نەسڵی کۆن و نوێ بەم پێیە کاتێک کە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز لە نێو فەرھەنگێک مانایەکی خەراپی ھەبێ، نەسڵی نوێ دەکەوێتە ژێر کاریگەری مودێڕن و تاکخوازی و کەڵک وەرگرتن لە پانتای مەجازی و میدیاکانی دەرەکی بەبێ ئاوێتەکردنی فەرھەنگی کەڵک وەرگرتن لە ئەو تێکنۆلۆژییە لە گەڵ فەرھەنگی کۆن و بە دابین کردنی پێوەندی لە گەڵ غەیری ھاوڕەگەز و بە نۆڕماڵ بوونی ئەو مافە بۆ خۆیان لە بەرامبەر نەسڵی ڕابردووی پیاو سالاری ڕووبەڕوودەبنەوە کە چاوەدێری نامووس و ھەڵسوکەوتی ژنان گرێدراو بە خۆیان دەزانن و ئەو بەرامبەری و دواکەوتنی فەرھەنگی بەستێن بۆ کوشتاری نامووسی دابین دەکات و زۆر جێ سەرسامی نییە کە ھەموو ڕۆژێک شایەتی کوشتاری نامووسی دزێو و دڵتەزێن لە ئێرانین.
کۆمەڵگایەک کە بنەماکەی لە سەر پیاوسالاری دابین کراوە و دەسەڵاتدارنی ھیچ بایەخێک بە ژنان نادەن لە وەھا وڵاتێک پیاوان چۆن پشتیان گەرمە لە لایەن بڕیاردەرانی دژ بەژن، ژن بە سامانی خۆیان و تەنیا وەکوو ئامرازێک بۆ زاووزێ و پێویستی سێکسی خۆیان ئەژمێردە دەکەن و بۆیە دەستدرێژی و چاولێکردنی ژنەکانیان وەکوو دەستدرێژی غەریبەیە بە مڵکی خۆیان ڕەچاودەکەن کە دەبێ دژ بە ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ئەو کومەڵگایەدا غیرەت بۆ دابین کردنی پێوەندی سێکسی تەنیا بۆ ژنانە و پیاوان بۆ پێوەندی سێکسی مەودا پێدراون و ژنان دەبێ لە ھەر بارودۆخێک بە وێنەی نامووس ھێژایی خۆیان ڕابگرن چۆن نامووس لای پیاوان یانی پلە و پایە، و لەو کۆمەڵگایە پیاو وەکوو کەسێکی نامووس پەرەست و لەقاڵبی قارەمان دەناسێندرێ و بە لەناوچوونی بەھا و ڕێسا گیانی خۆی دەخاتە نێو مەترسی و ئەو پیاوانە نەتەنیا سەرکۆنە ناکرێن بەڵکوو دەسخۆشیان لێدەکرێ و بە جۆرێک ئەو کردەوەیە بڕەوی پێدەدرێ.
لە کۆتایی دەبێ بڵێن کە کوشتاری نامووسی ھەمان فەرھەنگی توندوتیژی دژ بە ژنانە کە لە کومەڵگەی نەریتی دەسەڵاتدارە و گۆڕانکاری ئەو فەرھەنگە پێویستی بە زمانێکی زۆرە و ناتوانین بە ئاسانی دڵ بەوە خۆش کەین کە کوشتنی ژنان بە بیانووی پاراستنی نامووس پیاوان ڕوو بە پووکانەوە بەرێت و لە ناو بچێت ئەو دیاردە گرژە ڕیشەی لە بەھا و ڕێسای غەڵەتی ڕابردوو ھەیە، کە بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێسا غەڵەت و نایاسایی و نائینسانییە، دەبێ چالاک وانانی بزوتنەوەی ژنان لە تەنیشت چالاک وانانی بزوتنەوەی مەدەنی دەست بە دەستی یەکتر بدەن و یاکوو بە ئاشکرا کردنی بیر و باوەڕی ھەڵە جێگەی ڕاستەقینەی ژنان لە کۆمەڵگەدا برەو بدەن و ھەروەنا ئاگادار کردنەوەئ ژنان سەبارەت بە مافی خۆیان و پیاوان سەبارەت بە جێگە و پێگەی بە نرخی مرۆڤ بەڵکوو ڕێگە چارەیەک بێ بۆ ئەو جۆرە توندوتیژییانە.
وەنەوشە کەریمزادە
https://t.me/yeketijnan/9204
http://www.nkae-shora.com/index/?p=2774
Monday, June 14, 2021
When millions of Iranians said YES to the Islamic Republic of Iran!!
Monday, March 29, 2021
ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕۆژی سەرکوت کردنی بزووتنەوەی چالاکوانانی ژنان لە ئێران
8ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاری کراوە. بە پێی ڕۆژژمێری هەتاوی دەبێتە 18ی سێهەم مانگی زستان کە ئیسفەندی پێ دەگوترێ و ئەم ڕۆژە خاڵێکی هەره گرینگ و ناوەندیی بزووتنەوەی مافی ژنانە. لە هەموو دنیا، بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بۆنەگەلی جۆراوجۆر ڕێک دەخرێت کە هەر کامیان بە پێی وڵاتەکان و ناوچەکان شێوازی جیاوازیان هەیە، بەڵام نێوەرۆکی بابەتی هەموو بۆنەکان تەرکیز دەخاتە سەر بەرگری لە مافی ژنان و هان دانی ژنان بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە بواری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.
ڕۆژی ژن، لە سەرەتادا وەکوو ڕووداوێکی سیاسیی سۆسیالیستی لە نێوان حیزبە سۆسیالیستەکانی ئەمریکا، ئاڵمان و ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بوو، بەڵام ئیتر ئەم ڕۆژە تەنیا تایبەت بە ژنانی وڵاتە پێشکەوتووەکان نییە، بەڵکوو وڵاتانی دیکەش بە شێوازێکی بەرفراوان و نوێ ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن. بزووتنەوەی چالاکی ژنان سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ پاڵپشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆبوونەوەی چڕوپڕیان لە مەڕ گرینگیدان بە مافی ژنان و داننان بە بوونی ڕۆژێکی دیاریکراو بە ناوی ژن، ڕێک خست. هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە یارمەتیی ژنانی کرد هەتا دەنگیان بەرز بێ و ڕێگەیان پێ درا بۆ گەشە کردن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوورییەوە.
لە ئێران بە شێوازێکی جیاواز لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێز لە ڕۆژی ژن دەگیردرێ و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە سەر لایەنی ئایینی، لەبەر ئەوەی ڕۆژی ژن لە ئێران، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی فاتیمە کچی پێغەمبەری ئیسلام و هاوسەری عەلییە، کە زیاتر ڕۆژی دایکی پێ دەڵێن.
دوو هۆکاری گرینگ لە پشت ئەم مەبەستە هەیە: یەکەم هۆکارەکە دینی و مەزهەبییە کە وڵاتی ئێران دەیەوێت ڕەنگ و بۆنی ئایینی بەم ڕوژە بدات و فاتیمە وەکوو سەمبولێک بۆ ژنانی وڵاتەکەی بناسێنێت بۆ ئەوەی زۆرتر لە خزمەتی مێرد و بنەماڵەکەیاندا بن.
دووهەم هۆکار ئەوەیە کە ژن بە ناوی دایک پێناسە بکرێ نەک مرۆڤێکی سەربەخۆ. لەبەر وەی ئایدۆلۆژیی حاکم لە ژن تەنیا بەشی منداڵ هێنان و گەورەکردنەوەی خێزانی لە لا گرینگە و تەرکیز لە سەر مافی ژن و حەقانیەتەکانی ژن ناکرێ. ژن لە ئێران وەکوو ئامێرێک بۆ بردنەسەرێی ژمارەی خێزانە و ئەم بابەتە خۆی دەبێتە بەربەستێک بۆ گەشەی سیاسی و فیکریی ژنان.
هەڵبەت حکوومەتی ئێرانیش تا ڕادەیەک بە ئامانجی خۆی گەیشتووە لەبەر وەی ڕۆژی دایک نە تەنیا ڕەنگ و بۆنێکی سیاسیی نییە، بەڵکوو دەرفەتێکیشە بۆ پیاوان کە بتوانن خۆشەویستیی خۆیان بەرامبەر ژنان دەرخەن.
سەرەڕای ئەوەی کە لە ئێران، ئەسڵی بابەتی سیاسی بوونی ڕۆژی ژن و بواری مافی مرۆڤ بوونی ئەم ڕۆژە کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەم گرینگییەی پێدراوە، سەرکوت دەکرێ؛ بەڵام بەو حاڵەشەوە هەن ژنانێک کە لەو فەزایەی ئێراندا لایەنی سیاسی و ئازادیخوازانەی ڕۆژی ژن لە بەرچاو دەگرن.
بەڵام تەنیا ئاستەنگی بەردەم بزووتنەوەی ژنان سەرکوتی حکوومەت نییە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:
حکوومەتی دینی بەربەستێکی بنەڕەتی لە ڕێگای بزووتنەوەی ژنان لە ئێراندایە. لەبەر وەی ڕیشەی زۆربەی ئەو نابەرابەری لە ڕەگەزی نێر و مێ لە بیروبۆچونی دینی و ئایینیدایە. ئایینی ئیسلام، بنەمای یاسایی و قانونیی لێکدانەوی ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدایە و، بەو پێیە لە هەموو بوارەکاندا دەبێ جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا هەبێ، هەر بۆیەش هەندێک لە چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان، هۆکاری جیاوازیی نێوان ژن و پیاو، دەگەڕێننەوە سەر ئایینی ئیسلام.
نیزامی پیاوسالاری لە ئێران ڕیشەیەکی پتەوی هەیە کە بەربەستێکی دیکەیە لە سەر ڕێگای بزووتنەوەی ژنان. مەبەسەت لە نیزام لێرەدا سیستمێکی بەرفراوان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خەڵکدایە. ئەو سیستمە هەم لە بونیانی خێزان و هەم لە بواری گەورەتر وەکوو سیاسی و ئابووری بوونی هەیە.
لە بونیانی خێزاندا، ڕۆڵی ژنان، ڕۆڵێکی دەرجە دوو و سێیە کە لەبەر هۆکاری ڕەگەزی و گەورە کردنی خێزان وەک زۆر کردنی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵە، گرینگیی پێدەدرێت.
لە سیاسەتیشدا ژنان ڕۆڵێکی گرینگیان نییە، بۆ نموونە ژنان ناتوانن ببن بە سەرۆکی حکوومەت و زۆر بە کەمی پلە و پایەی سیاسی یان وەزیریان پێ دەبەخشرێ.
لە بواری ئابوورییشەوە هەمان شت، ژنان گەر لە بواری ئابوورییەوە پێویستیان بە پیاوان نەبێت و سەربەخۆ بژین، چیتر لە ژێر سوڵتە و قودرەتی نیزامی پیاوسالاریدا نابن.
کەواتە ڕوانگەی پیاوسالارانە فەرمانڕوایە و مەیدانی بۆ خەباتی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان تەنگەبەر کردووە. ھوکارێکی دیکەی سەر ڕێگای خەباتی ژنان، ژنانن. بەشێک لە ژنان کە نەخش و بزووتنەوەی پلە دووھەمی خۆیان قەبووڵ کردووە، وەها لەو نەخشەدا تواونەتەوە کە بێجگە لەوە ھیچی تر وە ئەستۆ ناگرن.
ژنانیش دەبێ یاسای بەرابەری لەگەڵ پیاوانیان ھەبێ بۆچوون ئەوەیە کە "ژنیان ژن کوتووە و پیاویان پیاو، ژن دەبێ ژنایەتیی خۆی بسەلمێنی و پیاویش پیاوەتیی خۆی." ئەو ژنانە خۆیان چەند دەسەن، ئەوانەی کە خۆیندەوارییان نییە و شارەزاییی نەریتی و ناڕاستیان لە پێگە و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ھەیە. هەروەها گرووپێک لەبەر پێبەندی بە باوەڕی ئایینی بەرابەریی یاساییی ژن و پیاو قەبووڵ ناکەن. بێجگە لەمانە ژنانێکی تریش هەن ھەرچەندە کە خۆیندەواریی زانکۆیان ھەیە بەڵام بە ھۆی جێ نەکەوتنی ئەو شێوە دابونەریتە بە دوای مافی یاساییی بەرابەری لەگەڵ پیاوان نین.
ئەگەر لە ئێران بزووتنەوەی ژنان بتوانن بە یارمەتیی ژنانی ئێران دەس بە خەبات بکەن بێگومان زۆر سەرکەوتوو دەبن، بەڵام بەداخەوە خەباتکارانی مافی ژنان نەیانتوانێوە لەو بوارەدا سەرکەوتوو بن. ڕەنگە بتوانین بڵێین لە ئێران ژنانی دژی یەکسانخوازیی ڕەگەزی زیاترن لە ژنانی ھاوڕای یەکسانخوازیی ڕەگەزی و ئەوە بەرگرێکی زۆر گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ژنان. بەم پێیە ڕێگای خەباتکاران لە ئێران زۆر دژوار، درێژ و ناڕێکە چون لە لایەک لەگەڵ حکوومەتی سیاسیی سەرکوتکەر و لە لایەکی کە لەگەڵ گۆمەڵگەی نەریتی و بەستراو ڕووبەڕوون و، لە ھەموو خراپتر ئاگادار کردنەوەی ئەو ژنانەیە کە خۆیان لەگەڵ ژیانی دووپاتەبووی ڕۆژانە گیرۆدە کردووە و ھیچ نیگەرانییەکیان بە ناوی یاسای بەرابەری و لابردنی جیاوازیی ئافرەتان نییە.
پرسیار ئەمەیە، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ژنانی ئێران بە تایبەت چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە چ ھەنگاوێک دەتوانن لەو ڕۆژەدا هەڵێننەوە؟
ھەر چەند لە ئێران 8ـی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژن بە توندی لە لایەن حکوومەتەوە سەرکوت کراوە و بە کردەوە لە دوای ساڵی 1385 ھیچ شێوە کۆبوونەوە و ڕێوەڕەسمێک بەڕێوە نەچووە، بەڵام چالاکوانانی مافی ژنان دەبێ باش بزانن کە ئەو ڕێگرییانە نابێ ببێ بە ھۆی کەم تیشک کردنی خەبات بۆ مافی بەرابەری، ھەروەھا ئەو خاڵە لە یاد نەکەین کە 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنانە و لەو ڕۆژە لە سەراسەری جیھاندا، ژنان داخوازییەکانی خۆیان بە شێوازی جۆراوجۆر دێننە بەر باس. بۆیە بۆ لابردن و نەهێشتنی هەڵاواردنەکان دەبێ لەو ڕۆژەدا ھەرچەند بەرتەسکیش بێ پێویستە بە شێوازی جۆراوجۆر ھاوار بکەن و دەنگ دەربڕن.
ئەمڕۆکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێگایەک بۆ خەبات لەگەڵ ھەر چەشنە جیاوازی و نادادپەروەری دژ بە گرووپی جۆراوجۆری کۆمەڵگە. بێگومان ئەو شوێنە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران دەتوانێ دەرفەتێکی باش بێ بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنان. بەرھەمھێنانی پۆستەر بە نێوەرۆکی لابردنی جیاوازیی ڕەگەزی، بەڵێ بۆ یەکسانخوازی و ھەروەھا نەشیاو بوونی نیزامی پیاوسالاری دەتوانێ ھەنگاوێکی باش بێ. ناردنی پەیام بە ھەشتەگی ڕۆژی جیھانیی ژن و نا بۆ جیاوازیی ڕەگەزی دەتوانێ ڕێکارێکی تر بێت لە سیستمێکی سیاسیی سەرکوتکەر و بەستراو بۆ ھاودەنگ بوون لەگەڵ ژنانی سەرانسەری دنیا لەو ڕۆژەدا. بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجازی بە بنەمای بەرگری لە مافی ژنان و خەبات لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزی ھەوڵێکی کە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیھانیی ژنانە، ئەڵبەت کۆماری سەرکوتگەر لەو بارودۆخەدا ھەروا دەس لەسەر دەست دانانێ و لە مانگێک پێش ئەو ڕۆژە ھەوڵ بۆ دروس کردنی کەشی ترس و خۆف دەکا تا پێشگیری لە ناڕەزایەتیی ژنان بکات، بەڵام ژنان و چالاکوانان دەبێ ھەنگاوێکی باش بۆ ڕوونکردنەوەی فێڵی سیاسی و کەمکردنەوەی گرینگیی ڕۆژی ژن دژ بە حکوومەت ئەنجام بدەن، چونکە ئەو خاڵە زۆر گرنگە کە ڕۆژی جیھانیی ژن نە ڕۆژی دایکە، نە ڕۆژی ئەوینداران و نە لەو دوولایەنە پێک ھاتووە.
ڕۆژی جیھانیی ژنان ڕۆژی بەربەرەکانی لەگەڵ جیاوازیی ڕەگەزییە، جیاوازییەک کە ژنانی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران زۆریەک لە ماف و یاساکانی خۆیان لە دەست دا. ڕێگایەکی زۆر درێژیان لە پێشە ھەتاکوو لە مافەکانی خۆیان بەھرەمەند بن و ئێستاش زۆربەی ژنان لە نێو بنەماڵە و شوێنی کار و کۆمەڵگە لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە بەڕەو ڕوو دەبنەوە و توندوتیژیی خێزانی تا جیاوازیی ڕەگەزی ڕۆحی ژنان ئازار دەدات، بەڵام لە بیرمان نەچێت کە ڕۆژی 8ـی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنان دەرفەتێکی بەنرخە تا چالاکوانانی ئەو گۆڕەپانە دەنگی خۆیان بە دنیا ڕابگەیەنن و دژ بە زوڵم و ناڕەواییی ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی ڕاپەڕن.
https://t.me/yeketijnan/7261
Friday, March 12, 2021
woman and cycling in Iran
این خشونت های به وجود آمده در جامعه و در میان مردم عادی از راهکارهای حکومت است که در طی 43 سال به دنبال داشته، برای نمونه یکی از این دستاوردها جامعه مردسالاری است که به بهانه ناموس پرستی و غیرت در حق زنان انجام میدهند که چقدر رفتاری زشت و قبیح است و روزی نیست که خبر خودکشی و کشتن زنی، دختری و مادری را در جای جای این مملکت که به بهانه ناموس و غیرت به دست برادر، پدر و شوهر کشته میشوند را نشنویم جمهوری اسلامی همیشه به دنبال این بوده است که از آب گل آلود ماهی بگیرد و به بهانه های مختلف تبعیض میان زن و مرد را به میان میکشد و این قانون بی معنا و بی پایه را چندین سال است که بر سر زنان میکوبد و هر دم نایکسانی و تبعیض جنسیتی را مطرح میکند، این رفتارهای دولت اولین بار نیست و آخرین بار هم نخواهد بود اما هوشیاری زنان نسبت به گذشته و همیشه در میدان بودن نگرانی بزرگی را برای حکومت به وجود آورده است و به نوعی از جنبش زنان میترسند و این خشونت ها و تبعیضات بیشتر روی زنان تآثیر گذار بوده است تا مردان و توانایی های درونی آنها را فعال کرده است و زنان خواهان درست شدن وضعیت و از بین رفتن سرکوب و تبعیض جنسیتی هستند و آزادی بیشتری میخواهند. سیمون دوبوار نویسنده سرشناس فرانسوی بر این باور بود که سرکوب یک جامعه تنها از راه زنان امکانپذیر است چون زنان قدرتمند هستند و میتوانند کودکانی آزاد و آزاده پرورش دهند.
بدون شک حکومت ایران به همین دلیل است که تمام قدرت خود را روی زنان منعکس کرده است و اقدام به ساکت
کردن و زندانی کردن آنها می نماید، اما در حال حاضر به دلیل دسترسی شبکه های اینترنت هر زن و هر فرد آزایخواه در ایران با فرستادن عکس و ویدیو از ظلم و بدرفتاریهایی که با آنان میشود را میتوانند به جای جای دنیا بفرستند و هریک از آنها مبدا یک تغییر اساسی برای حق خود باشند.
ژنان و کێشەی دووچەرخەسەوارێ لە ئێران قژی سەرت، جەستەت، ڕێگەڕوێشتنت، پێکەنینت، جلوبەرگەت، خۆ جوان کردنت ، ھی تۆی ژن ھەمووی دەبێ داپۆشرێت، لەبەر چی، چۆن تۆ ژنیت، چۆن زادەی وڵاتێکی کە سەردەمدارەکانی ئایین و ھەموو بووارە کانی کۆمەڵگەیان تێکەڵ کردوو و تۆی ژن دەبێ بە پێویست و داخوازی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەی حکوومەتی ئێران تاکەی ناێھەوەی ئەو شتە قەبووڵ بکات کە کۆنتڕۆڵی جەستەی ژن، شتێکی تایبەتمەندییە، حکوومەتی ئێران ھەر ھەڵسوکەوتێک کە ژنان بێکەن لێ ھەراسانە بۆ نموونە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان بە بۆ چوونی ئەوان بۆتە کردەوەیەکی ناحەز و خەراپ
و سەبارەت بە ئەو شتە خامنه یی فتوای داوە کە دووچەرخە لێخورینی ژنان حەرام نییە ئەگەر لە شوێنی بەرچاو نەبێ و ھەروەھا کوتراوە کە نێو ماڵ جگەیەکی باشە بو وەرزشی ژنان، کە ئەویش دەبی بزانین ئایا دوچەرخە لێخورینیش لە نێو ماڵ دابێ؟
ئەلان لە وڵاتی ئێران ھیچ گیرو گرفتێک نییە، وەکوو ھەژاری، بێ کاری، کۆڵبەری، منداڵانی کار، دەستدرێژی و کێشەی ئابووری، و گرفتی گەورەی حکوومەت تەنیا دوچەرخەلێخورینی ژنانە و لە خۆی دا گرفتێکی زۆر گەورەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت، بۆچی؟ چونکە لێرەدا نێوی"ژن"و دوچەرخە سەواری ژنانە و لە ھەر شوێنێک نێوی "ژن" ھەبێت لە ڕوانگەی ئاخوندەکان گەورەترین گرفتە، بۆ نموونە کاتێک کە ژنێک سەری بەدەرەوەیە و مافی خۆیەتی کە چۆن ھەڵسوکەوت بکات و لە لایەکی کە خەڵکانێک ھەن کە لە ژێر تەوژمی ھەژاری و برسێتی دان، لە ڕوانگەی ئەوان گرفت ھەمان قژەسەری ژنەکەیە.
ئەو توندوتیژی و ڕاھێنانی کۆمەڵگەی دژ بە ژنان لە نێو خەڵکی ئاسائی، لەئاکامی بەرەنجامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە ماوەی ٤٢ساڵ بە دواوەی بۆ، بۆنموونە کۆمەڵگەی پیاوسالاری یەکێک لەو دەسکەوتانەیە کە بە ھۆی "نامووس" و غیرەت لە حەقی ژنان دا دەکرێت کە چەندە ناپەسند و قێژەونە و ڕۆژ نییە کە ھەواڵی خۆکۆژی و کوشتنی ژنێک، کچێک و دایکێک لە پارچە پارچەی ئەو وڵاتە کە بە بیانووی پاراستنی "نامووس" بە دەستی باب و برا و مێرد، ئەنجام دەدرێ نەیبیستین، کۆماری ئیسلامی ئێران بە جۆرێک "لە ئاوی ڵێل ماسی دەگرێت" و لە شتێکی چکولە دەگەڕێت کە بە بیانووی جۆراوجۆر جیاوازی و نایەکسانی ژن و پیاو بێنێتە بەر باس و دێھەوەی ئەو یاسا بێ مانایەی کە ماوەی چەندین ساڵە لەسەری ژن دەدات و ھەرکات نابەرابەری ژن و جیاوازێکانی دەخاتە بەرچاو، ئەو ھەڵسوکەوتانەی حکوومەتی ئێران لە گەڵ ژنان ئەوەڵین کەڕەت نییە و ئاخرین کەڕەتیش نابێ و ئاگاداری ژنان لە چاو ساڵانی ڕابردوو و ئامادە بوونیان لە مەیدان، نێگەرانێکی گەورە بۆ حکوومەتە و دەترسن لە بزووتنەوەی ژنان، و دەبینین کە ئەو نایەکسانی و توندوتیژی و جیاوازیانەی دژ بە ژنانە زیاتر لە سەر ژنان کارێگەری بۆ تا پیاوان و توانایی زاتی نھێنی لە ژنان دا چاڵاک کردوو و ژنان داخوازی بارودۆخێکی دوور لە ستەم و سەرکوت کردن لە وڵاتی ئێرانن کە مافی ھەر ژنێکە.
"سێمۆن دووبووار نووسەری بە ناوبانگی فەڕانسەوی لە سەر ئەو باوەڕە بۆ کە سەرکوت کردنی یەک کۆمەڵگە تەنیا لە ڕێگەی ژنان مەیسەرە، چونکە ژنانی ئازاد بە ھێزن و دەتوانن منداڵانی ئازاد و ئازادە پەروردە بکەن.
بی گومان حکوومەتی ئێران ھەر لە بەر ئەوەیە کە تەواوی ھێزی خۆیی داوەتە سەر سەرکوت کردن و زیندانی کردن و سەپاندنی یاسای نادروست بە سەر ژنان دا تەرخان کردوو.
بەڵام ئێستا بە ھۆی بوونی ئینتەرنێت و دونیای مەجازی کە لە بەر دەست دایە ھەر ژنێک و ھەر تاکێکی ئازادیخواز لە ئێران بە ناردنی وێنە و ویدێو و ھۆکارەکانی حکوومەت و سەپاندنی زوڵم و زۆری دژ بە ژنان بە خۆیان دەتوانن ببن بە ھۆکاری گوڕانکاری سەبارەت بە ژنان.
✍ وەنەوشە کریمزادە
https://t.me/yeketijnan/6886
http://www.nkae-shora.com/index/?p=1527
Sunday, February 28, 2021
In whose hands is the fate of the lranian nation
In whose hands is the fate of the Iranian nation?
Does Iranian society receive the importance it deserves?
Do children are happy in this land?
Are women happy, what about men? Are they satisfied with their living conditions?
Our land, Iran, means that our children's dreams are dying up before they even burgeon.
Our land means that women are struggling with oppression and mental illness.
And our land means that men are always ashamed of their wives and children because of the lack of income and unemployment.
The youths of our country are not like the youth of other countries. They are either behind bars or they are busy carrying heavy loads of merchandise and goods in the mountains of border regions and are killed by the unscrupulous arrows of the dictatorial government.
This is the fate of the people of our land.
The happiness of any society depends on the thoughts, beliefs, and knowledge of the leaders of that society. But in Iran, the fate of the people depends on the politics of the mullahs who do not have the least political awareness and knowledge. When it comes to selecting a leader, we assume that a person who is appointed as the learner should possess the highest levels of knowledge and political thought so that he/she can lead the nation effectively and advance the goals set for it in a balanced and rational way.
But unfortunately, this is not the case with our country, Iran as leaders are not elected by the people, and leaders and politicians do not have much knowledge about how to run the country, and they have only a rudimentary knowledge of Islamic sciences and culture (if any).
Islamic science and culture has never been a part of science and knowledge for the leader of a country and will never play a role in the development of society, and unfortunately, lack of sufficient knowledge about how to run a country and not adopting an effective strategy to achieve goals in the society have led to irreparable consequences and losses for the country. Thus, mullahs have taken the wealth of the nation and divided it among themselves, leaving all the people of Iran starving, unemployed, smuggling, and miserable. Despite all the misery and confusion, they have created for the people, the smallest liberation movement is responded with the worst form of violence by mullahs, and everyday freedom-loving men and women are imprisoned under various pretexts. They either are sentenced to death, or they die under torture anonymously.
All these troubles and miseries suffered by the Iranian people are caused by the fact that the rulers of Iran are all dictators and totalitarians and do not have the slightest awareness about how to manage a country, and this is a clerical system that relies on Islamic science to support the country and decide the fate of the people. They rely heavily on Islamic culture and made it a foundation for administrating the political system.
Banafshe Karimzadeh
چارەنووسی خەڵکی ئێران لە دەست کێ دایە
ئایا ئەوجۆرە کە دەبێ ببێت بایەخ بە کۆمەڵگا دەدری؟ ئایا مناڵەکان لەو وڵاتە دا مناڵی دەکەن و شادن؟ ئایا ئافرەتان بەختەوەرن و پیاوەکان چی رازی ھەن ؟
وڵاتی ئێمە یانی ئەوەی کە ئاواتەکانی مناڵەکانمان چەقەرە ناکات و وشک دەبی.
وڵاتی ئێمە یانی ژنان لە گەڵ سەرکوت کردن و نەخۆشی خەمۆکی دەست و پەنجە نەرم دەکەن.
و وڵاتی ئێمە یانی ئەوەی کە پیاوەکانمان بە ھۆی نەبوونی ئێش ھەمیشە خۆیان بە شەرمەزاری ماڵ و مناڵ دەزانن .
لاوەکانی وڵاتی ئێمە وەک ڵاوانی وڵاتانی تر نین یا لە بەندیخانە دان یا لە کێو و شاخەکان خەریکی کۆڵبەرین و وە بەر تیری بی ویژدانەکانی حکوومەت دەکەون ئەوەیە چارەنووسی ھاووڵاتی ئێمە!!!
بەختەوەری ھەر کۆمەڵگایەک بە بیر و باوەر و زانستی ڕێبەڕی ئەو وەڵاتە پێوەندی دراوە و وەکوو زەنجیرە یەکی شێوازمەندە، بەڵام لە وڵاتی ئێران چارەنووسی خەڵکی بەستراوە بە سیاسەتی ئاخوندەکان کە کەمترین ئاگاداری و وشیاری سیاسی یان نییە کاتێک کە باس لە ڕێبەری وەڵاتێک دەکرێ لە ناو بیرو ھەزەرمان ئەوە دێت کە داخوو ئەو کەسە دەبێ چەندە لە بواری زانستی و سیاسی پڕ بێت کە کومەڵگایەک ھەڵبژاردەیان کردوو، و دەبێ لە ڕاستی دا وابێت چۆن کەسێک کە کارو باری مەملەکەتێک بە دەست دەگرێ دەبێ ھەموو بوارەکانی کومەڵگا بە باشی بەڕیوە بەرێ کە نە سیخ بسووتێ نە کەباب ، بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە وا نییە ئەو کەسانەی دەسەڵاتداری دەکەن تەنیا زانست و خۆیندەواریان لە سەر فەرھەنگی ئیسلامی ھەیە، ئەگەریش ھەیانبێ، خۆیندواری فەرھەنگی ئیسلامی ھیچکات بەشێک نەبووە لە زانست و زانیاری بۆ ڕیبەری وڵاتێک و لە پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگایەدا داھاتێکی نابێ و بە داخەوە ئاگادار نەبوون لە بەڕیوەبردنی کاروباری وڵات و نەبوونی شێوازی ڕاست بۆ کارو باری نێو مەملەکەت زۆر وێکەوتنێکی خەراپی بە سەر ئەو وەڵاتە دا ھێناوە و تەواوی سەروەت و سامانی خەڵکیان ھەڵکێشاوە و لە نێوان خۆیان دا پڕشوبڵاوی دەکەن و تەواوی میلڵەتی خویان ، تووشی برسێتی ، بێکاری ، کۆڵبەری و چارەڕەشی کردوە ، و سەرە ڕای ئەو ھەموو نەھاتی و بەدبەختییە کە بۆ خەڵکیان دروست کردوو، ھەر جوڵانەوەیەک دەبێ بە توندوتیژی وەڵامیان دەدەنەوە و ڕۆژ نییە کە ژن و پیاو بە بیانووی جۆراوجۆر لە بەند نەکرێن یا لە سێدارە نەدرێن و یا لە ژیر ئەشکنجە دا نەمرن و بی سەرو شوێن نەکرێن و ھەموو ئەو دژواریانە کە داوێنی خەڵکی ئێرانی گرتوو تەواوی دەگڕێتەوە سەر ئەوە کە ھەم دەسەڵاتدارانی ئێران تەواو دیکتاتۆرن و لە بواری وڵات داری ھیچ ئاگادار نین و ھەم ئەوە سیستەمی ئاخوندییە بۆ ڕاگرتنی مەملەکەت و بو چارەنووسی میڵلەت پشتیان بە زانستی فەرھەنگی ئیسلامی بەستووە و کردویانە بە بنەمای خۆیان.
وەنەوشە کریمزادە
Sunday, February 21, 2021
Be afraid of the sighs and groans of these mothers
Be afraid of the sighs and groans of these mothers.....
All the blood is of the same color, all the pains are common, the suffering of those mothers who died, those mothers who saw one or two of their children with a rope around their neck and stood up again and died again.
The pain of the people whose sisters, brothers, mothers, and fathers were killed, but they stood up and died again.
Our geography is oppressive; our geography is the geography of crimes against humanity. We are the testing samples for these criminals.
But these sinners should be afraid of the cries of these mothers, and they should know that these mothers and people hate them and this hatred is reflected in their cries that go to the skyscrapers.
They hate them and have hated them for 43 years.
Banafshe Karimzade
بترسن لە ئاھ و ناڵەی ئەو دایکانە
ھەموو خوێنەکان ھاوڕەنگ، ھەموو ئازارەکان ھاوبەش، ئازاری ئەو دایکانەی کە مردن، ئەو دایکانەی کە تەنافی داری یەکێک، دوو دانە لە منداڵەکانیان دیت و سەر لە نوی وەستان و سەر لە نوی مردن.
ئازاری ئەو خەڵکانەی کە مردن، ئەو خەڵکەی کە خوشک، برا، دایک و باوکیان کووژران و سەر لە نوی وەستان و سەر لە نوی مردن.
جوغڕافیای ئێمە کە زاڵمە، جوغڕافیای ئێمە جوغڕافیای جینایەت دژ بە مرۆڤایەتییە ، ئێمە مەیدانی ئەزموونی ئەو جینایەتکارانەین، بەڵام ئەو ناوانبارانە بترسن لە ناڵەی ئەو دایکانە، بترسن و بزانن کە ئەو دایکانە، ئەو خەڵکە بێزارن لێان بە قورسایی جەزرەبە و ناڵەیان کە ھەتاکوو ئاسمانگەز دەڕوات.
بێزارن و 42 ساڵە کە لێتان بێزارین.
وەنەوشه کەریمزادە
https://t.me/yeketijnan/6468
Wednesday, February 10, 2021
#زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی دەنووسی
ئەی ستەمکاران، زاڵمان، سەیرتان کرد، دیتان کە نابێ بە کۆمەل کوژی، ئەشکنجە، وبەندکردنی ئێمەی ژن، پێش ماف خۆازی ئێمە بگرن، کاتێک کە ژن جۆوھەری بە ئازادی خوڵقابی ھیچ زوڵم و زۆرەملێ ناتوانی ئەو ناچار بە چۆک دانان بکات.
ئەمن کاتێک بە ئەو ڕاستییە گەشتم کە لە ژێردەستی ستەمکارانی کۆماری ئێسلامی ئێران دابووم، چاوەکانیان بەستم، دەست و پێ یان بە زەنجیر لە تەختی ئاسن بەستەوە و دەستیان بە ئەشکنجەی خۆفناک کرد، بڕوا بکەن ھەرکات ستەمکاران زوڵم و ئازاری من زۆردەکەن ئازاترخۆڕاگرتردەبم.
نا_بۆ_زیندانی_سیاسی#
زەینەب_جلالیان#
#زندانی سیاسی زینب جلالیان نوشته است:
✍️«ای ستمگران، نظارهگر بودید و هستید، دیدید نمیشود با قتلعام، شکنجه و زندانی کردن ما زنان، جلوی حق خواهی ما را بگیرید. وقتی یک زن جوهرش با آزادی سرشته شده باشد، هیچ ظلم و زوری نمیتواند او را به زانو در بیاورد.
من زمانی به این حقیقت پیبردم که در چنگال ستمگران جمهوری اسلامی بودم. لباسهای مرا بر روی تنم پاره کردند، چشمهایم را بستند، دست و پایم را با زنجیر به تخت آهنی بستند و شکنجه وحشتناک مرا شروع کردند. باور کنید هر وقت ستمگران، ظلم و شکنجه را بر من بیشتر میکنند، من جسورتر و مقاومتر میشوم.».
#زنان #زندانی
#زندانی_سیاسی #زینب_جلالیان
Wednesday, January 27, 2021
شياكاری دەروونناسی وێنەی منداڵان
شياكاری دەروونناسی وينەی منداڵان
پيش ووتار....
هەست بە وينەكيشان هەرلە ساتەكانی منداليەوە لە ناخی مرۆڤدا هەيە و دەتوانين بلێین ,لەگەڵ لەدايكبوونی منداڵ هەستی وينەكيشانيش لە ناخيدا دروست دەبێت، هەموویان پێش لە ڕويشتن بۆ باخچەی ساوايان زۆر جار ديوارە كانیان بە پاندان هێل هێل كردووە ئيستاش ئەگەر سەيری منداڵانی خۆتان يان دراوسێ بكەن دەبينن هەمان هەستی ساتەكانی منداڵی خۆتان لە ناخی هەموو ئەو منداڵانە كە دەيبينين هەيە لەوانەيە بە هۆی جياوازی كەلتوری يان كاريگەری كۆمەڵگا هەندی جياوازی ببيندرێت بەڵام دەتوانین بڵێین بە بی جياوازی لە زۆرينەی منداڵانی جيهان لە كاتی لە دايكبوون ئەو هەستە هونەريشە لە دايک دەبێت لە ڕاستيدا وينە و وينەكيشان زمانی منداڵە وتەنها يەک پەندان و يەک لاپەرەی سپی دە توانيت چەند كاتژمێر منداڵان بە خۆی سەرقاڵ بكات و هيزی بيركردنەوە و خەیاڵی منداڵ بەرفراوان بكاتەوە.
منداڵان بە پیچەوانەی مرۆڤە بە تەمەنەكان لەجیاتی ئەوەی كە تەنها بە قسەكردن هەستو و بۆچۆنی خۆيان دەرببرن, هەوڵ ئەدەن لە رێگای وينە كيشانەوە ناخی خويان دەرببرن.لە بەر ئەوەش زوربەی پسپۆڕانی بواری سايكۆلۆجيای منداڵان لەو باوڕە دان كە دكتۆری ليهاتوويی دەروون ناسی دەتوانێت چە لە رێگای وينەی منداڵەكان لە خولياكان,هيواكان,ئاواتەكان و تەنانەت ئازارەكانی منداڵان تێبگات و هەوڵ بدات بۆ چارەسەر كردنی كيشەكانيان.
وينەكان چی بو دكتۆری دەروون ناس روون دەكاتەوە؟
1: ئايا منداڵان لەگەڵ باوک يان دايک كيشەی هەيە؟
2: ئايا دايک و باوک خۆیان لەگەڵ خودی خوياندا كيشە يان هەیە؟
3: منداڵ لە گەشەكردنی منداڵيدایە، يان تووشی هەندێ حالەتی سەركوت كردن بووە؟
4: منداڵ هەست بە ئازادی ئەكات يان هەست بە بستنەوە؟
5: منداڵ هەست بە تەنهايی دە كات يان ئەوەی كە خۆی لە نيو هاوريانی خۆی ئەدوزيتەوە؟
6: منداڵ كەسايەتی داهيێنەری هەيە يان تەنها لاسايی هاوپۆلەكانی ئەكاتەوە؟
منداڵ بە بێ ئەوەی كە خۆی بزانێت لە رێگای وێنە كێشانەوە هەموو راستيەكانی خۆی دەر ئەبرێت و وەكوو شاعيرێكی مەزن كە چۆن بە ووشەكانی رووناكی دەبەخشێت منداليش بە هەمان شێواز بە وينەی خەياڵی هەوڵ ئەدات تا خوولياكان و ئاواتەكانی دوور و درێژی خۆی لە داهاتوودا بەم شيوازە بخاتە ڕوو.
لەبەر ئەوەش هەندێک ميژوو نووسەكان باسی ئەويان كرددوە كە زۆربەی سەرۆكەكانی جيهان يان ئەو كەسانەی كە لە تەمەنی 40 يان 50 ساليدا كاريگەريان بووە لە ئاستی جيهاندا,لە
ساتەكانی منداليەوە وينەی داهاتووی ,خويان لە سەر لاپەڕە ئامادە كردووە و قوناغ بە قوناغ هەوليان داوە تا خولياكانی منداليان بێتە ئامانجێكی راستەقينە. منداڵ هەميشە هەوڵ ئەدات كە جيهان نەبەو شيوازە كە ئيمە دەيبينين , بەڵكو بەو شيوازە كە خۆی هەستی پی ئەكات و خۆی , ديبينيت لە سەر لاپەڕەی سپی وينەی بكات. بە داخەوە دايک و باوک , خزموو كەسوكار زۆر جار لەجیاتی ئەوەی كە هەوڵ بدەن منداڵەكان بە شيوازێک پەروەردە بكەن كە ئازادانە و بە ئارەزووی خۆی وينەبكات, هەندێ جار گاڵتە بە هيڵ كێشانی منداڵان ئەكەن و هەست بەوە ناكەن كە منداڵ لەو رێگايەوە, تواناكان و داهاتوویی خۆی دەسەلمێنێت ودەری ئەخات بازنەكان و هێلەكان لە روانگەی منداڵانەوە زۆر زۆر مەسەلەێكی گرنگە,بەڵام ئێمە لە زمانی ئەوان تێناگەين, هەندێ جار دكتۆری دەروون ناس لە رێگای بازنەكانو, هێلەكان ئاستی ترمی يان بەرزی ئازارە كانی منداڵ ئەدوزێتەوە.
يەكێک لە گرنگترين تايبەتمەندی وينە بو منداڵان و پسپۆڕانی بواری دەروون ناسی ئەويەكە::
1: دكتۆری پسپۆڕانی منداڵان يان باوک ودايک و مامۆستای قوتابخانە پيويست ناكات كە ڕاستەوخۆ كاريگەريان ببێت لە سەر منداڵ, وێنە ئامريكی يەكجار يارمەتيدەرە بو ئەوەی كە بە شيوازێكی كاريگەر و ناراستەوخۆ لەگەڵ جيهانی منداڵ و كيشەكانی پەيوەندی درووست بكەيت, بە مەبەستی يارمەتيدان بە منداڵ.
2: هەلی ئەوەش بۆ دكتۆر و بنەماڵەی منداڵەکە دەرەخسيت كە لە سەتە جياوازە كاندا چەندين وينەی خويندكارەكە هەلسەنگێنن و بە هەلسانگاندنی جاروبار بۆيان دەرئەكەوێت كە تا چ رادەێیک كێشەی دەروونی منداڵ چارەسەر كراوە.
خالێكی زۆر گرینگ هەيە كە بە داخەوە زۆر جار گرینگی پێنادرێت و ئەويش ئەوەيە كە منداڵ وەكوو هونەرمەند وايە, بەو شيوازە كە هەيە لەگەڵ راستيەكانيدا نابينێت, بە مانايێكی تر يە و شيوازەكەی خۆی هەست بە جيهان و كومەڵگا دە كات و وێنەكان دەكێشێت. كە واتە لە پولێكدا كە 20 منداڵی تێدا هەيە 20 وێنەی جياواز دەبينن كە خۆی دەسەلمێنێت كە هيچ دو مندالێک وە كوو يەک بيرناكەنەوە, تەنانەت هەستيشيان زۆر جياوازە. لە بەر ئەوەش ئەگەر بنەماڵە و كەسايەتی تريش لە منداڵ ئاگاداری ئەو مەسەلەيە ببن, زور نهێنيان بۆ دەرئەكەوێت بەڵام نەبە مەبەستی زانياریێكی گشتی, بەڵكوو وە كوو دكتۆرێكی دەروون ناس كە بە بچووكترين پەڕاويز گرنگترين كێشەكان ئەدوزيتەوە.
هەست بە تەنهايی, هيلاكی و ئازار لەوێنەكاندا ئەوكاتەی كە منداڵ بە هۆی توندووتيژی جەستەيی يان بە هۆی قسەی تاڵ لە لايەن دايک و باوكی نەخويندەوارەوە هەست بە ئازار دەكات و ئەوساتەی سووكايەتی بەرامبەری ئەكرێت, لە دواييدا كە لە نێو, وێنەكانيدا, دەری ئەبڕێت, هێلی بڕاو ناراستەوخۆ بازنەی ڕەش و هەموو ئەو شتانە كە لە نێو و وێنەكانيدا دەری ئەبڕێت دەسەلمێنێت كەلە بنەماڵە يێكدا ئەژی كە بەبەر دەوامی لە ململانی بە سەردەبات. هەندی جار خانویێك وێنە دەكات كە هيچ پەنجەرەيێكی نيە وئاسويێكی روون نابيندرێت و هەست بە مردوويەتی وێنەكە دەكەيت,ئەم جورە وێنە كێشانە دەری ئەخات كە لە ناخی منداڵدا هيوا و ئومێد مردووە و هيچ ئاسويێكی روون لە بەر دە می منداڵ نابيندرێت.
پەيامێك بو دايك و باوك:
هەستی منداڵی لە ناخی هەمووماندا هەيە و ئێمە بە چاوەكانی ئەو مندالەيە كە روژێك سەيری جيهانمان كردووە , بەڵام بە داخەوە تا رادەیێك لە جيهانی منداڵ دوور كەوتووينەتەوە كە بۆ تيگەييشتن لە وێنەكانی منداڵان, تەنها سەير كردن بۆ ئێمە ناتوانيت كاريگەری ببێت بەڵكو پیويستە كە ئێمە بە شێوازێكی ئاكادميك ليكولينەوەی بۆ ئەنجام بدەين, بەو مانايە ئەوندە گرینگی بدرێت بە منداڵ و وێنەكانی كە هاوكات كە وێنەكان دەكێشێت داوايی لی بكرێت كە بۆچوونی خۆی دەرببڕيت سەبارەت بە هەموو ئەوشتانە كە وێنەی كردووە و هەلی بو برەخسێت كە بە ئاسايی و بەبێ ترس لە بارەی ئازارە كان و كەمووکوڕیيەکانی ناخی كە لە نێو وێنەکانيدا دەبيندرێت قسە بكات.
https://t.me/yeketijnan/6059
نووسينی: وەنەوشە كەريم زادە
http://www.nkae-shora.com/index/?p=2720
Saturday, January 23, 2021
زنان کورد زندانی
بۆ ژنانی کوردی زیندانی
ڕەنگە دەیانەوێت سەرکوت مان کەن
دەیانەوێت کە بێ دەنگ و ژێرفەرمان بین
یا بگرە ھەر نەبین
بەڵام نازانم، ھەر نازانن یا خۆیان لەگێژی دەدەن!!
کە ژن بوون سەرانسەر، ھێزە و سەرفەرازی
نایانەوێ بزانن ئەو ژنانە پڕ لە ھەوڵ و بزوێنن
ئومید بۆ بوونی دونیایەکی بەرابەر و دور لە گرژی ، نەزانی ، زیندان و پەتی سێدارە.
وەنەوشە کریمزادە
Wednesday, January 20, 2021
ژنی کورد بە وێنەی ھەتاوە
ژنی کورد بە وێنەی ھەتاوە
ژنی کورد بە وێنەی ھەتاوە، شەھیدانی ڕیگای ئازادین، شاعێرن، سیاسەتوانن، بەسیاسەتن، ژنانی کوردی ئێمە شەھید سویلا قادری و نەسرین حەداد و سەدان شەھیدی دیکەن، شەھلا و سووسەن کەعبێن، ژنە نەترس و بەجەرگی سەردەمی خوی عادێلەخاتوون و حەسبەخانی نەقیب ژنە سیاسەتوانی کورد و سەدان ژنی بە ناوبانگی کە ھەموو بووکی سووری ئازادی بوون.
بریا ئێوەی کەم نرخ بتانزانیبایە کە ژنی کورد قسە ناکا بەڵکوو بە کردەوە هاواری سەربەخۆیی و یەکسانی دەکا و لە بەرابەری ئێوە کە مافی قسەکردن و ئازادی قسەتان لە ژن و پیاو گرتووە و لەگەڵ ھەر شێوازیک لە ناڕەزانیەتی دژایەتی دەکەن سەر داناخات. ژنی کورد سەمبول و نۆینەری کوردە چونکە ئاڵای ئازادی لە دەستی دایە و قسە ناکا و ئەگەر قسە بکات ھاواری سەسووڕھێنەر سەردەدات .
دەبی لە ژن و ژنانی کورد فێر بین چونکە ژنانی کورد وەکوو ھەورەتریشقە لە ناکاو،و بە کردەوە ئاوازی ئازادی و سەربەرزی سەردەدەن.
📝وەنەوشه کەریمزاده
Wednesday, January 13, 2021
دیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ژنان
یاسەمین ئاریایی،کچێک کەلەگەڵ دایکی لەمێتروو دەسەگوڵیان بەژنانی چارشێوی پێشکەش کرد، وداخوازی جێبەجێ کردنی حیجابی خۆخوازانە و کۆتایی حیجابی زۆرەملی مەلای ئاخوندی بوون کە ڵە دادگاە بێ دادگایەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٦ زێندان مەحکووم بوو.
بەڵام،پیاویک کەکچۆڵەکەی بەداس سەربڕی بەحوکمی دیکتاتۆری ئێران، و ھەمان دادگاە تەنیابە ٩ ساڵ مەحکووم کرا.
لەئیران سزای سەربڕین کەمترلە پێدانی چەپکە گۆڵە ودیاری وپێشکەش کردنی گۆل مەترسیدارترلە سەربڕینە، ئەویە دیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ژنان.