Friday, February 13, 2015

ئه‌وان گوله‌گه‌نم و گه‌نمه‌شامی ئه‌کوژن و
نانیش ئه‌خۆن؟!
ئه‌وان جۆگه‌ی ناو باوه‌شی شاخ ئه‌کوژن و
به‌لام ئاویش ئه‌خۆنه‌وه‌!
ڕه‌نگ ئه‌پۆشن و ئه‌شیکوژن!
ئه‌وان ناویان محه‌مه‌د و
ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر و عه‌لی و عوسمانه‌و
ناویان حه‌سه‌ن و حوسه‌ینه‌ و
به‌لام له‌ پیش گشت ناویکدا
ناوه‌کان و نووره‌کانی خوا ئه‌کوژن!
شیرکو بیکه س

No comments:

Post a Comment